بابەتەکانتەکنەلۆجیا

نەخشەی گووگڵ داتای بەکارهێنەران لەمەودوا بە شێوەی ئۆفلاین هەڵدەگرێت؛ بەربەستێک لەبەردەم دەستڕاگەیشتی حکومەتەکان بەم داتایانە

بەم زووانە گووگڵ مێژووی داتای بەکارهێنەران لە نەخشەی گووگڵدا بە شێوەیەکی ئۆفلاین لەسەر ئامێرەکانی بەکارهێنەران هەڵدەگرێت. ئەم گۆڕانکارییە دەستڕاگەیشتن بە داتاکان بۆ جێبەجێکردنی یاسا قورستر دەکات. دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا بە فەرمانی دەستگیرکردن کە بە جیۆفێنس ناسراون ڕێگەپێدراون بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لە کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکان لەو مۆبایلانەی کە بە ناوچەیەکی دیاریکراودا تێپەڕیون لە ماوەیەکی دیاریکراودا. ئەم کارەی گووگڵ جێبەجێکردنی ئەم فەرمانە قورس دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتێکی فۆربێس، نیگەرانی هەیە سەبارەت بە نهێنی بەکارهێنەر و فەرمانی دەستگیرکردنی جیۆفێنس، چونکە ئەم جۆرە فەرمانە دەتوانێت هەر کەسێک کە لە شوێنی تاوانەکەدا بووبێت ببێتە گومانلێکراوێکی ئەگەری. ساڵانێکە گووگڵ لە ژێر فشاردایە بۆ گۆڕینی شێوازی هەڵگرتنی مێژووی شوێنی بەکارهێنەران. بەڵام ئێستا کۆمپانیای زەبەلاحی تەکنەلۆژی دواجار هەنگاو دەنێت بۆ پاراستنی نهێنی بەکارهێنەران بە هەڵگرتنی زانیاری لەسەر مۆبایلی بەکارهێنەران. گووگڵ ئەم نوێکارییە لە ساڵی ٢٠٢٤ بڵاودەکاتەوە.

کۆنترۆڵی زیاتری بەکارهێنەران لەسەر داتای نەخشەی گووگڵ

نەخشەی گووگڵ
نەخشەی گووگڵ

مارلۆ مەکگریف، بەڕێوەبەری بەرهەمەکانی نەخشەکانی گووگڵ دەڵێت: “هەمیشە کار لەسەر ڕێگایەک دەکەین بۆ ئەوەی خەڵک کۆنترۆڵی زیاتر بەسەر داتاکانیاندا بکەین”. نوێکردنەوەی نەخشەی گووگڵ بۆ کۆنترۆڵکردنی داتاکانی بەشی هێڵی کاتی ئەم بەرنامەیە جێبەجێ دەکرێت. ئەم بەشە ئەو شوێنانە هەڵدەگرێت کە پێشتر بەکارهێنەر لێی بووە.

مێژووی شوێنی گووگڵ مەپ بە شێوازی پێشوەختە لەکارخراوە، بەڵام بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کە دەیانەوێت چالاکی بکەن، گووگڵ بەزۆری ئەم زانیاریانە بە شێوەیەکی ئۆنلاین هەڵدەگرێت. جێبەجێکارانی یاسا ئەو زانیاریانەی کە بە شێوەیەکی ئۆنلاین بەردەستن بەکاردەهێنن بۆ بەدواداچوونی بەکارهێنەران. ئێستا کە گووگڵ دەیەوێت مێژووی شوێنەکان لەسەر ئامێرەکانی بەکارهێنەران هەڵبگرێت، چیتر کۆمپانیاکە دەستی بەو داتایانە ناگات بۆ ئەوەی ڕادەستی پۆلیسی بکات.

گووگڵ دەڵێت: ئەم تایبەتمەندییە وردە وردە لە ساڵی ٢٠٢٤دا بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بڵاودەکرێتەوە. هەروەها کۆمپانیاکە ڕێکخستنەکانی سڕینەوەی ئۆتۆماتیکی دەگۆڕێت کە پێشتر بە شێوەی دیفۆڵت بۆ ١٨ مانگ دانرابوو. بەم نوێکارییە، ڕێکخستنی پێشوەختەی سڕینەوەی ئۆتۆماتیکی سێ مانگ دەبێت.

بەو پێیەی داتاکان لەسەر ئامێری بەکارهێنەر هەڵدەگیرێن، بە ئاسانی دەتوانرێت بگوازرێتەوە بۆ مۆبایلێکی تر. هەروەها دەتوانرێت پاشەکەوتیان بۆ بکرێت بۆ بیرگە هەوریەکان و گووگڵ بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئەم پاشەکەوتانە کۆد دەکات.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button