بابەتەکانتەندروستیگرنگ

دەستکەوتی نوێی پزیشکان؛ ئەنجامدانی یەکەمین چاندنی چاوی تەواو لە جیهاندا

تیمێک لە پزیشکانی نەشتەرگەری نیویۆرک سەرکەوتوو بوون لە ئەنجامدانی یەکەم چاندنی چاوی تەواو. هەرچەندە تا ئێستا نازانرێت ئایا بینینی نەخۆشەکە لە ڕێگەی چاوی بەخشراوەوە دەگەڕێتەوە یان نا. بەڵام نەشتەرگەری چاندنی چاوی تەواو وەک پێشکەوتنێکی گەورە لە بواری پزیشکیدا ئاماژەی پێکراوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە بەردەستانە، لەم نەشتەرگەرییە پێشکەوتووەدا، بەشێک لە دەموچاو و تەواوی چاوی چەپ (بە خوێن و دەماری بینینیشەوە) لە بەخشەرێکەوە چێندرا بۆ کرێکارێک کە لە ساڵی ٢٠٢١دا لە تەزووی کارەبای ٧٢٠٠ ڤۆڵت ڕزگاری بوو. ئارۆن جەیمسی تەمەن 46 ساڵ لەم ڕووداوەدا تووشی برینێکی زۆر بووە. جگە لە چاوی چەپی، قۆڵی چەپ و لووت و لێوی و ددانی پێشەوەی و ناوچەی چەپی ڕوومەت و چەناگەی لەدەستداوە.

لە دوا ئەم ڕووداوە ئارۆن چووە بۆ NYU Langone Health کە ناوەندێکی پزیشکی پێشەنگە لە بواری چاندنی دەموچاو. و لە ٢٧ی ئایار (٦ی جۆزەردان)، نەشتەرگەرییەکی ٢١ کاتژمێری بۆ ئەنجامدرا.

نەشتەرگەری چاندنی چاوی تەواو
نەشتەرگەری چاندنی چاوی تەواو

ئێستا دوای نزیکەی شەش مانگ لە نەشتەرگەرییەکە، تیمی NYU Langone Health ڕوونی دەکاتەوە کە چاوی چێنراو نیشانە گرنگەکانی تەندروستی لێ دەرکەوتووە، وەک باشی خوێنبەرەکان و تۆڕی چاو. بەڵام تا ئێستا نەخۆشەکە توانای بینینی بۆنەگەڕاوەتەوە.

چاندنی تەواوەتی یەک چاو لە کۆنەوە بابەتێکی گرنگ بووە لە زانستی پزیشکیدا. هەرچەندە توێژەران تا ئێستا سەرکەوتوو بوون لە ئەنجامدانی ئەم کارە لە ئاژەڵەکاندا (و بینین بەشێکیان گەڕاندوەتەوە)، بەڵام هەرگیز لە مرۆڤێکی زیندوودا نەکراوە. هەروەها تا ئێستا پزیشکان تەنها توانیویانە قژ بچێنن و لەم پێشهاتە نوێیەدا چاو بە تەواوی چێنراوە.

ئارۆن جەیمس
ئارۆن جەیمس

گەڕانەوەی بینین بە چاندنی چاوی تەواو

بەڵام سەبارەت بە گەڕانەوەی بینینی نەخۆشەکە، کیا واشنتۆن، مامۆستای نەشتەرگەری لە کەمپی پزیشکی زانکۆی کۆلۆرادۆ ئەنشوتز کە ماوەی ١٥ ساڵە لە هەمان بواردا کاردەکات. ڕوونی دەکاتەوە کە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ماوەیەی دوای نەشتەرگەرییەکە، پێناچێت کە جەیمس بینایی خۆی وەرگرێتەوە. بەڵام هەرگیز ناتوانرێت بڵێین شتێکی لەو جۆرە مەحاڵە.

هەرچەندە ئەم نەشتەرگەرییە بە پێشکەوتنێکی گەورە دادەنرێت. بەڵام بەپێی وتەی واشنتۆن، پێویستە لە توێژینەوەکانی داهاتوودا ڕێگەی پێشکەوتووی دیکەی وەک چارەسەری جینییەکان بەکاربهێنرێت بۆ گەڕاندنەوەی بینین.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای بکە
Close
Back to top button