بابەتەکانتەکنەلۆجیا

کەمبوونەوەی 600 ملیۆن بینەری پۆستەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس

تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەم دواییانەدا بە هۆی گۆڕانکاری و سیاسەتەکانییەوە ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆری بەکارهێنەران و حکومەتەکان بووەتەوە. ئێستا داتای نوێ بڵاوکراوەتەوە کە دەریدەخات ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە تەنها لە مانگی ئەیلولدا نزیکەی ٦٠٠ ملیۆن سەردانکەری لەدەستداوە.

داتاکانی ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای زانیارییەکانی SimilarWeb کە بەدواداچوون بۆ دۆخی هاتوچۆی زۆربەی ماڵپەڕەکان دەکات. بەم پێیە ژمارەی سەردانکەرانی ئێکس لە مانگی ئابدا لە ٦.٤ ملیارەوە دابەزیوە بۆ ٥.٨ ملیار لە مانگی ئەیلولدا. کەواتە ئیلۆن ماسک لەو کاتەوە نزیکەی 10%ی سەردانیکەرانی پلاتفۆرمەکەی لەدەستداوە.

جگە لەوەش لە کۆی ئەو ١٧٦ وڵاتەی کە بەکارهێنەرانیان لە مانگی ئەیلولدا سەردانی ئێکسیان کردووە، لە کاتی سەردانەکانیاندا بە ڕێژەی ٨٣% دابەزینی هاتوچۆمان بینی. هەروەها داتاکانی گووگڵ ترێندز دەریدەخەن کە ڕێژەی گەڕان بۆ وشەی تویتەر بەردەوام لە کەمبوونەوەدایە لەو کاتەوەی ئیلۆن ماسک دەستی بەسەر بەڕێوەبردنیدا گرتووە. بێگومان گۆڕینی ناوەکەی بۆ X دەتوانێت لەم ڕووەوە ڕۆڵی هەبێت.

ئامارەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس
ئامارەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس
ئامارەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس
ئامارەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس

ماوەتەوە بزانین ئەم پلاتفۆرمە لە داهاتوودا چ پلانێکی دەبێت بۆ ئەوەی سەردانیکەری زیاتری هەبێت. بەڵام ئیلۆن ماسک لەم دواییانەدا زیاتر کار لەسەر لایەنەکانی دراوسازی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دەکات.

لەم دواییانەدا ڕێگەیەکی نوێ بۆ X گیرا، بەپێی ئەو ڕێبازە، ئەگەر بەکارهێنەرێک بیەوێت ببێتە ئەندامی کۆمپانیای X (پێشتر تویتەر) لە نیوزلەندا و فلیپین، ئەوا دەبێت ساڵانە یەک دۆلار بدات. بەپێی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە، ئەم شێوازە دەتوانێت بۆتەکان کەم بکاتەوە. هەروەها، خودی ماسک لەم دواییانەدا زیادکردنی دوو ئاستی نوێی بەشداریکردنی بە تێچووی جیاواز و پیشاندانی یان نیشاننەدانی ڕێکلامەکانی ڕاگەیاندبوو. بێگومان ماسک ماوەیەکە کار لەسەر خزمەتگوزاری ستریمینگی یارییەکانی پلاتفۆرمی خۆی دەکات و ئەم تایبەتمەندییە دەتوانێت سەردانکەری زیاتر بە تایبەت گەیمەرەکان بۆ ئێکس ڕابکێشێت.

 

Ismail nadimi

خوێندکاری زانستی ئەندازیاری دارستان لە زانکۆی سنە

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button