بابەتەکانزانستگرنگ

نیۆبایۆتیت؛ ئەو کانزایەی لە چین دۆزراوەتەوە توخمێکی بەنرخ و دەگمەنی تێدایە

کانزای نیۆبایۆتیت توخمە دەگمەنەکەی نیۆبیۆمی تێدایە کە وەکو سوپەرکۆندێکتەر کاردەکات و دەتوانێت شۆڕشێک لە تەکنەلۆژیای پاتری لە داهاتوودا بکات.

زانایان جۆرێکی کانزایان لە چین دۆزیوەتەوە کە پێشتر وێنەی نەبووە و توخمێکی دەگمەنی تێدایە. ئەم توخمە دەگمەنە پێی دەوترێت نیۆبیۆم و هەمیشە بەهۆی توانای سوپەر کۆندێکتیڤییەوە سەرنجی زۆری لەسەرە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی لایڤساینس، ئەم کانزایە کە پێی دەوترێت “نیۆبایۆتیت”، لە نیۆبیۆم، باریۆم، تیتانیۆم، ئاسن و کلۆرید پێکهاتوە. بەڵام تەنها توخمەکەی نایۆبیۆمە کە دۆزینەوەی نیۆبایۆتیتی بەنرخی زۆر ورووژێنەر دەکات. لە ئێستادا ئەم توخمە کانزاییە خۆڵەمێشییە زیاتر لە بەرهەمهێنانی پۆڵادا بەکاردەهێنرێت، پۆڵا بەهێز دەکات بەبێ ئەوەی کێشێکی بەرچاو زیاد بکات.

توخمە نیۆبیۆمەکە لە دروستکردنی ئالۆوی تریشدا بەکاردێت (تێکەڵەیەکی کانزا کە پێکهاتووە لە چەند کانزایەک و کانزایەکی سەرەکی) و هەروەها لە خێراکەری تەنۆلکەکان و ئامێرە زانستییە پێشکەوتووەکانی تردا دەبینرێت، چونکە وەک سوپەرکۆندێکتەرێک لە پلەی گەرمی نزمدا کاردەکات.

کۆمپانیای نیشتیمانی ئەتۆمی چین (CNNC) ڕایگەیاند. کە ئەو کانزایە(بارستە بەردییە کە کانزای بەنرخی تێدایە) لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە کانگای بەیان ئۆبۆ لە شاری باوتۆ لە مەنگۆلیا دۆزرایەوە. ئەم کانزایە کانزاییە قاوەیی و ڕەشە ١٧هەمین جۆری نوێیە کە لە کانگای بەیان ئۆبۆ دۆزراوەتەوە و یەکێکە لەو ١٥٠ کانزایە تازە دۆزراوەتەوە لە ناوچەکەدا. ئەم دۆزینەوەیه بۆ چین گەنجینەیەکی سەڕچاوه و چاوه ڕواننەکراوه ، که له ئێستادا 95%ی ئەو نیۆبیۆمه هاورده دەکات که پێویستی پێیه.

کانگای نیۆبابیۆتیت
کانگای نیۆبابیۆتیت

ئەنتۆنیۆ ئیچ.کاسترۆنتۆ، مامۆستای ئەندازیاری کارەبا لە زانکۆی سەنگافورە ڕایگەیاند: ئەم دۆزینەوە دەتوانێت ببێتە هۆی سەبەخۆیی چین بەهۆی  ڕێژەی ئەم مادەوە.

بەڕازیل گەورەترین دابینکەری ئەم توخمە دەگمەنەیە لە جیهاندا و کەنەداش لە پلەی دووەمدایە لە لیستەکەدا. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێخراوی جیۆلۆجی ئەمریکی، پرۆژەی کردنەوەی کان و دامەزراوەی پرۆسێسکردنی نیو بیم لە باشووری نەبراسکاش لە ڕێگادایە. پڕۆژەی کانگای ئێلک کریک تاکە کانگای نیۆبیۆم دەبێت لە ئەمریکا.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button