بابەتەکانتەکنەلۆجیا

لاپتۆپی Alienware m18 پەردەی لەسەر لادرا؛ ئەهریمەنەکەی کۆمپانیای Dell

Alienware m18 بە تایبەتمەندیە بەهێزەکانیەوە یەکێکە لە سەرنجڕاکێشترین لاپتۆپەکانی یاریکردن لە جیهاندا. ئەیلی ئینڤێر خۆی ئەم لاپتۆپە بە “ئەهریمەن” ناودەبات.

کۆمپانیای Alienware کە مارکەی یارییەکانی کۆمپانیای Dell ە، لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لاپتۆپی نوێی یاری Alienware m18ی نمایشکرد. زنجرەی m17 کۆمپانیای دێڵ بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن گەیمەرەکانەوە لە بازاڕە جیهانییەکان وەرگیرا. لاپتۆپی نوێی m18 هەوڵدەدات بەردەوام بێت لەم ڕەوتە.

تایبەتمەندیەکانی ئەهریمەنەکەی کۆمپانیای DELL

لاپتۆپی Alienware m18 بە تەواوی لەسەر بنەمای پڕۆسێسەری AMD دروستکراوە. و هێزێکی زۆری پرۆسێسکردنی هەیە. بەپێی ئیدیعای ئەیلی ئێنڤێر، ئەم بەرهەمە “بەهێزترین لاپتۆپی 18 ئینج لە زنجیرەی AMD Advantage”. بەرهەمەکانی خێزانی AMD Advantage CPU و گرافیکەکانی AMD بەکاردەهێنن.

لپ تاپ گیمینگ الین ور Alienware m18 2023 از نمای بالا کیبورد

Alienware m18 یەکەم لاپتۆپی جیهانە کە پڕۆسێسەری نوێی گرافیکی Radeon RX 7900M بەکاردەهێنێت و سی پی یوی بەهێزی AMD Ryzen 7945HX ی تێدایە. ئیلی ئێنڤێر بە m18 دەڵێت “ئەهریمەن”.

GPU ی پلەی لاپتۆپی Radeon RX 7900M بۆ ڕکابەری دێسکتۆپ دروستکراوە. بەتایبەتی لەکاتی یاریکردنی یارییە قورسەکانی AAA. ئەم GPU یە خاوەنی خێراکەری شوێنپێ هەڵگرتنی تیشکی نەوەی دووەمە و گرافیکی 16GB ی بۆ جێگیرکراوە.

لپ تاپ گیمینگ الین ور Alienware m18 2023 از نمای جلو

پڕۆسێسەری ناوەندی پێنج نانۆمەتری Ryzen 9 7945 لە لاپتۆپی نوێی ئەیلی ئینڤێر 16 ناوەک و 32 تەوەر بەکاردەهێنێت و لەسەر بنەمای مایکرۆئەرکیتێکچەری Zen 4 دروستکراوە. ئەمە یەکەمجارە کە پڕۆسێسەری 5nm دەچێتە ناو لاپتۆپەکانی یاریکردنەوە. ئەم جۆرە پرۆسێسەرانە وزەی کەمتر بەکاردەهێنن. و توانای شەحنکردنەوەی لاپتۆپ باشتر دەکەن.

لاپتۆپی نوێی Alienware لەگەڵ نەرمەکاڵای Adrenaline Edition ی کۆمپانیای AMD دایە بۆ ئەوەی بتوانیت دەستت بگات بە ئامرازە جیاوازەکانی وەک SmartShift کە ڕێگەت پێدەدات لە کاتی ڕاستەقینەدا هێز لە نێوان CPU و GPU ـەکەتدا بگۆڕیت.

لاپتۆپی m18 سیستەمی فێنککەرەوەی Cryo ی تایبەت بەخۆی لەگەڵدایە. کە پێکهاتووە لە ژوورێکی هەڵم کە cpu و گرافیکەکان بە فێنکی دەهێڵێتەوە. ئەم لاپتۆپە چوار پانکەی تەسک و هەشت بۆری گەرمی و پێنج دەرچەی هەوای گەرمی هەیە.

بنچمارک لپ تاپ گیمینگ الین ور Alienware m18 2023

لە لاپتۆپه نوێیه که ی ئەیلی‌ئێنڤێر شاشەیەکی گەورەی 18 ئینجی به کارده هاتووە. و پاڵپشتی بۆ دۆلبی ڤیژن و دۆلبی ئاتمۆس دەکات. ئەم شاشەیە ڕێژەی ڕووبەری 16:10 و ڕوونی QHD+ و ڕێژەی نوێبوونەوەی 165 هێرتزە. کە بە ویستی خۆی، بەکارهێنەر دەتوانێت ڕێژەی نوێبوونەوەی شاشەکە بۆ 480 هێرتز ئۆڤەرکلۆک بکات. بێگومان بە ئەنجامدانی ئەم کارە وردبینی وێنەکە کەم دەبێتەوە. لاپتۆپەکەی ئەیلی ئێنڤێر وێبکامێکی فول ئێچ دی هەیە.

ئێلینۆر دەڵێت لاپتۆپە نوێیەکەی بۆ یاریکردن تەیار کراوە تا ٨.٥ ترابایت ssd و ٦٤ گێگابایت ڕام. نرخی لاپتۆپی Dell Alienware m18 لە 2800 دۆلارەوە دەست پێدەکات، ئەمەش زۆر سەرساممان ناکات؛ چونکە نرخی لاپتۆپی گەیمینگ لە زۆربەی براندەکان زۆر بەرزە.

Ismail nadimi

خوێندکاری زانستی ئەندازیاری دارستان لە زانکۆی سنە

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button