بابەتەکانزانستزانیاری گشتی

هێزی G چییە و چ کاریگەرییەکی لەسەر جەستەی فڕۆکەوانەکان هەیە؟

کاتێک باس لەوە دەکەین کە هێزی Gی فڕۆکە جەنگییەکان چی بەسەر جەستەدا دەهێنێت، پێویستە لەوە تێبگەین کە هێزی G چییە و چۆن کاریگەری لەسەر هەموومان هەیە لە ژیانی ڕۆژانەماندا. بە سادەیی، کاتێک لەناو ئۆتۆمبێلێکدایت، لە هەر خێراکردنێکی لەناکاو، هەندێک هێزی جی دەکەوێتە سەر جەستەت.

هێزی G

لە کاتێکدا پیتی g بە شێوەیەکی باو بۆ ئەم هێزە لە پیشەسازی فڕۆکەوانیدا بەکاردەهێنرێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەم پیتە کورتە بۆ هێزی کێشکردنە. ئەم هێزە لە ڕاستیدا زیادبوون یان کەمبوونەوەی خێرایی دەپێوێت. هێزی G هێزێکی تایبەت بە بارستەیە کە بە یەکەیەکی ستانداردی کێشکردن دادەندرێت. بەزۆری هێزی G بەکاردێت بۆ کاردانەوەی جەستە بەرامبەر بە زیادبوونی لەناکاوی خێرایی. ئەم هێزە بەهۆی تێکڕای ڕاکێشانی زەویەوە دروست دەبێت کە یەکسانە بە ٩.٨ مەتر لە چرکەیەکی چوارگۆشەدا.

هێزی G سروشتی کە دەخرێتە سەر جەستە:

کاتێک لە شوێنی خۆیدا وەستاویت و ناجوڵێیت، جەستەت تووشی هێزێک دەبێت کە یەکسانە بە 1 جی کە یەکسانە بە هێزی ڕاکێشانی زەوی. هەر زیادبوونێکی کتوپڕ و تیژ یان کەمبوونەوەی خێرایی دەبێتە هۆی زیادبوون یان کەمبوونەوەی هێزی G لەسەر جەستە. تا خێراتر بڕۆیت هەست بە قورسایی زیاتر دەکەیت. لەکاتێکدا تا خاوتر بڕۆیت هەست بە سووکایەتی دەکەیت.

کاتێک لە فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگردایت، هەست بە کەمێک کەمتر لە 1.3 جی دەکەیت بۆ ماوەیەکی کورت کاتێک فڕۆکەکە دەنیشێتەوە. کە نزیکەی لەسەدا ٣٠ زیاترە لە کاتی ئاسایی. کاریگەری G-force لە کاتی فڕینی فڕۆکەی بازرگانیدا ئەوەندە بچووکە کە تەنانەت ڕەنگە هەستی پێ نەکەیت.

پەیوەندی هێزی جی بە خێراییەوە:

یاری هێڵی ئاسنی هەوایی
یاری هێڵی ئاسنی هەوایی

ئەوە خێرایی نییە کە دەبێتە هۆی G-force، بەڵکو خێراکردنە. زۆربەمان بیر لە G-force دەکەینەوە کاتێک سواری یاری هێڵی ئاسنی هەوایی دەبین. کاتێک سواری ئەم یاریە دەبیت، لە کاتی پێچانی تیژدا کە لەناکاو ئاراستە دەگۆڕێت، و بێگومان کاتێک بە خێرایی بەرز بەرەو زەوی دەچێت، تووشی هێزی G دەبیت. بێگومان ئەم هێزە لەکاتی سواربوونی ئەم یاریەدا ئەوەندە نییە کە ببێتە هۆی بێهۆشبوونت.

هێزی G و پەستانی خوێن:

لە کاتی خێراکردندا هەست دەکەیت هێزی G لە پێشەوە بۆ دواوەی جەستەت دەڕوات و کاتێک خاو دەbیتەوە هێزی جی بە ئاراستەی پێچەوانە هەست پێدەکرێت. کاتێک کە هەست بە هێزی Gی ئاسۆیی دەکەیت، دەکرێت بە شێوەیەکی تەواو پێچەوانە کاریگەری لەسەر جەستە هەبێت چونکە خوێنی پێویست ناگاتە مێشک. لە ئاستی دەریادا جەستەی مرۆڤ پێویستی بە پەستانی خوێنی 22 ملم جیوە هەیە بۆ ئەوەی خوێن لە دڵەوە بۆ مێشک پەمپ بکرێت. کاتێک هەست بە 2G دەکەیت، 44 mmHg بۆ ئەم کارە پێویستە. بەپێی ژمارەی هێزی G، پێویستە پەستانی خوێنیش بەو پێیە زیاد بکات. هێزی G4 یان G5 دەبێتە هۆی ئەوەی زۆربەی خەڵک بێهۆش بن چونکە پەستانی خوێن لە جەستەدا کەم دەبێتەوە.

فڕۆکەی جەنگی

فڕۆکەوانانی فڕۆکەی جەنگی دەتوانن بە جۆرێک کاریگەری هێزەکانی جی بێلایەن بکەن بە لەبەرکردنی جلی تایبەتی دژە جی، کە ڕێگەیان پێدەدات بەرگەی ٨ یان ٩ هێزی جی بگرن. یەکپۆشی دژە جی پەردەی هەوا بەکاردەهێنێت بۆ پاڵەپەستۆکردنی سک و قاچەکان بە مەبەستی پاراستنی دابەزینی پەستانی خوێن لە بەشی سەرەوەی جەستەدا. هەروەها فڕۆکەوانی فڕۆکە جەنگییەکان بە سەنتەرفیوجی تایبەت ڕاهێنراون بۆ ئەوەی بتوانن ماسولکەکانیان گرژ بکەن و هەناسە بدەن. بەمەش کاریگەرییەکانی هێزی جی لەسەر جەستە بێلایەن دەبن.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button