ئابووریبابەتەکانگرنگ

گەورەترین بەرهەمهێنەرانی نەوتی جیهان لە ساڵی ٢٠٢٣ + ئینفوگرافیک

سەرەڕای هەوڵەکان بۆ داماڵینی کاربۆن لە ئابووری جیهانی و ڕێکەوتنەکانی وڵاتان لە لوتکەی COP28، نەوت وەک یەکێک لە گرنگترین سەرچاوەکانی جیهان دەمێنێتەوە. نەوت لەلایەن ژمارەیەکی تاڕادەیەک سنووردار لە وڵاتان بەرهەم دەهێنرێت. کە دەتوانێت ببێتە لیڤەری فشاری ئابووری و سیاسی بۆ سەر وڵاتانی هاوردەکاری نەوتی خاو. ئینفوگرافیکی خوارەوە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی نەوتی جیهان لە ساڵی ٢٠٢٣ دا نیشان دەدات. کە بە ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا پێوانە دەکرێت.

گەورەترین بەرهەمهێنەرانی نەوتی جیهان
گەورەترین بەرهەمهێنەرانی نەوتی جیهان

سێ وڵات 40%ی بەرهەمهێنانی نەوتی جیهانی پێکدەهێنن:

لە ساڵی ٢٠٢٣دا ئەمریکا، ڕووسیا و سعودیە بە کۆی گشتی ٣٢.٧ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەشدارییان لە بەرهەمهێنانی نەوتی جیهانیدا کردووە.

ڕیزبەندی گەورەترین بەرهەمهێنەرانی نەوتی جیهان لە ساڵی ٢٠٢٣
ڕیزبەندی گەورەترین بەرهەمهێنەرانی نەوتی جیهان لە ساڵی ٢٠٢٣

ئەم سێ وڵاتە لە ساڵی ١٩٧١ەوە بەردەوام زاڵن بەسەر بەرهەمهێنانی نەوتی جیهاندا.

لەبەرامبەردا، بەرهەمی کۆی بەرهەمهێنانی سێ گەورەترین بەرهەمهێنەری داهاتوو، کەنەدا، عێراق و چین، لە ساڵی ٢٠٢٣دا گەیشتووەتە ١٣.١ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا. کە تەنها ڕێژەی کۆی گشتی بەرهەمی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای تێپەڕاندووە.

بەپێی داتا کۆکراوەکان ساڵی رابردوو کۆی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان ٢٥٧ هەزار بەرمیل نەوت بووە لە ڕۆژێکدا.

لە کورتخایەندا، پێناچێت هیچ وڵاتێک بەرهەمی پێوانەیی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٣ تێپەڕێنێت. چونکە تا ئێستا هیچ بەرهەمهێنەرێکی دیکە نەگەیشتووەتە ١٣ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا. لەم دواییانەدا کۆمپانیای ئارامکۆی سەر بە سعودیە وازی لە پلانەکانی هێنا بۆ زیادکردنی توانای بەرهەمهێنانی بۆ ١٣ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا تا ساڵی ٢٠٢٧.

لە ساڵی ٢٠٢٤ شرۆڤەکاران پێشبینی دەکەن کە ئەمریکا پێگەی خۆی وەک گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت بپارێزێت. لەڕاستیدا بەپێی ئامارەکانی گروپی Macquarie، پێشبینی دەکرێت بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ بگاتە نزیکەی ١٤ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

بازاڕی جیهانی نەوت و گاز:

بەهای بازاڕی نەوت و گازی جیهانی لە ساڵی ٢٠٢٢دا گەیشتە ٦.٩٩ تریلیۆن دۆلار. و پێشبینی دەکرێت تا ساڵی ٢٠٢٧ بۆ ٨.٦٧ تریلیۆن دۆلار بەرزبێتەوە. بە پێی ئەم پێشبینیە گەورەترین ناوچە لە پشکی بازاڕی نەوت و گاز لە جیهاندا ئاسیا و زەریای هێمنە و ئەمریکای باکووریش لە پلەی دووەمدایه.

هۆکارە سەرەکییەکانی گەشەی ئەم پیشەسازییە بریتین لە زیادبوونی خواست لەسەر نەوت و گاز و زیادبوونی کێبڕکێ لە پیشەسازییدا. جگە لەوەش زیادبوونی چالاکییەکانی گەڕان بەدوای نەوت و گاز و بەرزبوونەوەی نرخەکان لەسەر ئاستی جیهانی، بەشێکن لەم هۆکارانە.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button