بابەتەکانتەندروستیزانیاری گشتی

چەند پرسیار و ڕوونکردنەوە سەبارەت بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر و لەبیر چوونەوە

ئێمە هەندێک جار شتەکان لەبیر دەکەین، بەتایبەت کە ژیان جەنجاڵ دەبێت لەسەرمان، لەوەیە سەرنج بدەیت کە ئەمە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنتا زیاتر ڕووبدات. لەبیرچوونەوەی یادەوەری بە ئاستێکی کەم دەکرێ ئاسایی بێت، هەندێک جار کە تەمەنمان ڕوو لە هەڵکشان دەکات مانای ئەوە نییە کە دەگەیت بە ئاستی بێ ئاگایی. هەموو ساڵێک ١٪ لە خەڵکی سەر ڕووی زەوی لەتەمەنی ٦٥ ساڵی و تووشی نەخۆشی ئەلزەهایمەر دەبن و دەگەنە ئاستی بێئاگایی.

نەخۆشی ئەلزەهایمەر
نەخۆشی ئەلزەهایمەر

کەی لەبیر چوونەوە دەبێتە کێشە؟

ئەگەر بیرچوونەوە بووە ئاستەنگی بۆ ڕاپەڕاندنی کارو باری ڕۆژانەت، ئەوا ئەمە نیشانەیەکە کە نابێ پشت گوێی بخەیت. ئایا تۆ ئەوەت لەبیر دەچێتەوە کە تەنیا پێت دەوترێت؟ هەمان پرسیار لە خۆت دەکەیتەوە دووبارە و دووبارە تا بە بیرت بێتەوە؟ ئایا پشت بە پەڕاو و تیانووسێکی زۆر یان بیرهێنەرەوەی ئەلەکترۆنی مووبایلەکەت دەبەستی بۆ ڕاپەڕاندنی کاری ڕؤژانەت؟ سەردانی دکتۆرەکەت بکە و ئەمەی لەگەڵ باس بکە ئەگەر خۆت یان ئەندامانی خێزانەکەت سەرنجی ئەوەیاندا کە بەسەر تۆدا ڕوودەدات.

پلان دانان یان چارەسەری کێشەکانت بەلاوە سەختە؟

هەموو کەس هەندێک جار هەڵە دەکات، لەوەیە هەڵەیەکت کردبێت لە تیانووسی پیداچوونەوەی حسابی مانگی ڕابردوو، یان پارەیەکت بە بڕێکی هەڵە سەرف کردبێت. ئەمانە ئاسایین و بەسەر هەمووماندا دێت.

بەڵام ئەگەر تۆ بەڕاستی دەناڵێنیت بەدەست ئەنجامدانی کارەکانتەوە. بۆ نمونە ئاسان نەبێت بۆت هەمان ئەو خواردنە ئامادە بکەیت کە بەردەوام ئامادەت کردووە، یان لەبیر بکەیت چۆن بەو ڕێگەیەدا بڕۆیت کە هەمیشە لێوەی ڕۆشتوویت، دەکرێت ئەمە نیشانەیەکی ئاگاداری ئەلزەهایمەر بێت بۆ تۆ.

ناڵاندن بەدەست کارەکانی هەموو ڕۆژێکت:

کێشەت هەیە لە چۆنییەتی بەکارهێنانی کۆنترۆڵی تەلەفیزیۆنەکەت؟ یان چۆن مایکرۆوەیڤەکەت کار پێبکەیت؟ ئەگەر لە ئیستا یان دواتر پێویستت بە کەمێک هاوکاری بوو لەم جۆرە شتانەدا، ئەوا ئاساییە و پێویست ناکا خەمی بۆ بخۆیت. بەڵام ئەگەر ناتوانیت ئەو چالاکییە ئاساییانە ئەنجام بدەیت کە لەسەری ڕاهاتبووی وەک لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بۆ ئەو شوێنەی کە هەمیشە بۆی دەچوویت، یاخود ئەنجام دانی ئەو یارییەی کە زۆر ئارەزوویت دەکرد، یان دۆزیینەوەی ڕێگەکەت کاتێک دەچیت بۆ دووکانی میوە فرۆش، ئەمانە ئاماژە و نیشانەن بۆ نەخۆشی ئەلزەهایمەر.

ئەرێ ئۆتۆمبیلەکەم لە کوێ پارک کرد؟

ئەمە بەسەر هەمووماندا هاتووە، لە فرۆشتگاکە دێیتە دەرەوە و بیر دەکەیتەوە ” ئێستا سەیارەکەم لە کوێ بەجێ هێشت”، ئاساییە کە لەبیر بکەیت لەکوێ ڕات گرتبوو جارێک یان دووبارە، بەڵام ئەگەر ئەمە چەند جارێک دووبارە بووەوە ئەوا پشکنینی خۆت بکە لای پزیشک و لەوانەیە ئاگادارییەک بێت بۆ ئەلزەهایمەر و نەمانی هۆش و یادەوەریت.

کلیلەکەت پێ نادۆزرێتەوە؟

زۆرینەی کاتەکان لەبیرت دەچێت کە شتەکانت لە کوێ بەجێهێشتووە. وەک کلیلەکەت یان چاویلکەکەت. تۆ دەبێ بتوانیت بگەڕێتەوە بە هزرتا و بیر بکەیتەوە، بە هەنگاوەکانتا بچیتەوە دواوە و وە هەرچییەکت بەجێ هێشتبێ بیدۆزییتەوە. ئەگەر تێبینی ئەوەت کرد کە تۆ هەموو کات شتت لەبیر دەچێتەوە و ناتوانیت بگەڕێیتەوە و یان نیشایان بکەیت، ئەمە ئاماژەیەکی باوە بۆ کێشەی لەبیرچوونەوەیەکی زیاتر.

بەروار و کاتت لەبیر نەماوە؟

زۆرینەی ئێمە بەسەرمان هاتووە کە لەخەو ڕابووین و بیرمان کردووەتەوە و وتوومانە ” ئەمڕۆ چەنی چەنە”، وە ئەمە زۆر ناخایەنێ تا بە بیرت بێتەوە و بزانیی چەنەم ڕۆژی مانگە.بەڵام ئەگەر زۆرجار کاتت لەبیرەچێتەوە یان وەرزەکان یاخود چەند کاتت بەسەردا تێپەڕیوە و چەنی ڕۆژماوە، ئەوە ئەمەش ئەکێکیترە کە نیشانەکان کە بەڕاستی کێشەی یادەوەریت بۆ درووست بووە.

ئەڕێ من چۆن گەیشتمە ئێرە؟

ئەگەر بە ژووردا هەنگاو دەنێیت و بیرت ناکەوێتەوە کە چیت دەکرد لەوێ ئەوا ئەمە هۆکار نییە تا نیگەران بیت. و ئەمە بەسەر هەمووماندا هاتووە. بەڵام کەسانێک کە تووشبووی نەخۆشی ئەلزەهایمەر بوون هەندێک کات لەبیریان دەچێت لە کوێن؟، یان خۆیان لە شوێنێک دەبیننەوە کە نازانن و بیریان ناکەوێتەوە چۆن گەیشتوونەتە ئەو جێیە. ئەگەر تۆش هەمان کێشەت هەیە ئەوا باشترە یارمەتی وەربگریت.

بەوە دەڵێن چیی؟ یان وشەکە چی بوو؟

بێگومان ئاساییە کە هەندێک کات کێشەت هەبێ لە دۆزینەوەی وشەی گونجاو. یان وشەیەک بە هەڵە بەکار بهێنیت، لەم بابەتە نابێت نیگەران بیت. بەڵام کەسانی تووشبووی نەخۆشی زەهایمەر زۆر جار کێشەی دەربڕین و قسە کردن و نوسینیان هەیە، هەندێک کات سەختە بۆیان کە شتێکی باوی ڕۆژانەیان بڵینەوە وەک ناوی کەسە نزیکەکانیان. ئەگەر تۆش ئاستەنگیت هەیە لەگەڵ ناوەکان و وشەکان و یان ئاخۆ دواتر چی بڵێت و بابەتەکە چی بوو؟ ئەمانە نیشانەن کە بەڕاستی کێشە لە یادەوەریتدا درووست بووە.

لە هاوڕێ و خێزانەکەت دوور دەکەویتەوە؟

ئایا دوورەپەرێزیت لە هاوڕێکانت و خێزانەکەت و ئەو کەسانەی لە شوێنی کار دەیان بینیت؟ ئایا سەختە بەلاتەوە لەگەڵیان هەڵبکەیت و بەردەوامی بدەیت بە گفتووگۆکانتان؟

کاتێک کێشەی یادەوەریت زۆر توند و زیاتر دەبێت لەسەرت و وەک ئەوکاسانەی کە خولییاکانییان لەدەست بدەن و ئارەزووی نەکەنەوە و ئارەزووی ئیڤێنتە کۆمەڵایەتییەکان نەکەن، یان توانای ئەنجامدانی  ئەو چالاکییانەی کە پێشتر لەسەری ڕاهاتبوون نەبێت،  ئەگەر ئەمە لەتۆدا بوونی هەیە ئەوا کاتی ئەوە هاتووە لەگەڵ کەسێک قسە بکەیت دەربارەی ئەم بابەتە.

پشکنینی یادەوەری ئەنجام بدە:

ئەگەر دڵنیا نیەت کە چی بەسەر تۆدا دەگوزەرێت ئایا تەنیا زیاد بوونی تەمنتە، ئەوا پزیشک دەتوانێت بزانێ هۆکارەکە چییە. ئەوان دەتوانن بزانن کە ئەم لەبیرچوونەوەی بەسەر تۆدا هاتووە لە ئاستی ئاساییدایە یان نا ؟ پزیشکەکەت پرسیارت لێدەکات و لەوانەشە چەند پشکنینێکت پێ ئەنجام بدات، هەروەها دەکرێت هەڵتسەنگێنێت بۆ زانینی کێشەکانی تر کە لەوەیە هۆکار بن وەکو ئاستی بێهۆشی و شێتبوون یان زیانبەرکەوتەیی دەرمانی پزیشکی کە بۆ نەخۆشییەک وەرت گرتبێت پێشتر.

هیچ شتێکی تر هەیە من بتوانم بیکەم؟

ئەگەر یادەوەریت باشە بەڵام هێشتا نیگەرانیت، ئاوا هەندێک شت هەیە ئەتوانی بۆ ئەم بابەتە ئەنجامی بدەیت.

ئەوکاسانەی کە کاتەکانیان بە خوێندنەوەوە بەسەر دەبەن و یاری ڕێکخستنی پەزڵ دەکەن ( جۆرێک یارییە کە ڕەسمەکان کراون بە چەند پارچیەکەوە تا دووبارە ڕێکیان بخەیتەوە)، یاخود لە پەیوەندی هاوسەرێتیا دەمێننەوە، خۆشبەختانە ئەم کەسانە کەمتر تووشی ئەلزەهایمەر دەبن. ئەم چالاکیانە یارمەتیدەرن تا یادەوەریت تیژ و بەهێز بێت، هەروەها بیرۆکەیەکی باشە کە پەستانی دەروونیت کەم کەیتەوە، خۆراکی تەندرووت بخۆیت و وەرزش بکەیت.

 

ئامادە کردن و وەرگێڕان: ژینۆ مەحمود

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button