بابەتەکانتەکنەلۆجیا

مۆبایلی Vivo X100 ناسێنرا؛ یەکەمین مۆبایل بە چیپی دایمێنسیتی ٩٣٠٠

زنجیرە مۆبایلەکانی Vivo X100 یەکەم بەرهەمن کە چیپی Dimensity 9300ی پێشەنگی میدیاتێک بەکاردەهێنن. خێزانی Vivo X100 باشترین تایبەتمەندیەکانی جیهانی مۆبایلی لەگەڵدایە. مۆدێلی Proی ئەم زنجیرەیە لێنزی پریسکۆپی ١٠٠ میلی‌مەتری Zeiss APO بەکاردەهێنێت.

هەردوو مۆدێلی ڤیڤۆ X100 شاشەیەکی 6.78 ئینج بەکاردەهێنن لەگەڵ پانێڵی LTPO AMOLED بە ڕوونی 1260p و ڕەنگی 10 بیتی و لێواری چەماوە. زۆرترین ڕووناکی ئەم شاشانە دەگاتە 3000 نیت و تەکنەلۆژیای کەمکردنەوەی ڕووناکی PWM 2160Hz یان هەیە بۆ پاراستنی چاو. لەسەرەوەی ئەم شاشانە کامێرای سێڵفی بە قەبارەی ٣٢ مێگاپێکسڵ لەناو کونێکدا دانراوە.

مۆبایلی Vivo X100
مۆبایلی Vivo X100

تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی Vivo X100

لە پشتەوە مۆبایلی Vivo X100 Pro سێ کامێرای هەیە بە قەبارەی 50 مێگاپێکسڵ. کامێرای سەرەکی هەستەوەری سۆنی IMX989ی یەک ئینجیی بۆ جێگیرکراوە. ئەم مۆبایلە یەکەم مۆبایلە لە جیهاندا کە لێنزی تەلەفۆتۆی Zeiss APO بەکاردەهێنێت. ئەم لێنزە زوومە بە شێوەیەکی ئەپۆکرۆماتیکی دەستکاری کراوە و ڕەنگەکانی سەوز و شین و سوور لە مەودایەکدا فۆکەس دەکات. لە ئەنجامدا پێویستە زیادبوونی شەفافیەت و کەمبوونەوەی سنوور یان لادان لە لێواری سووژەکاندا لە کامێرای ئەم مۆبایلەدا ببینین.

لێنزی نوێی پەریسکۆپی مۆبایلەکە خاوەنی دەرچەی f/2.57 و دووری فۆکەسی 100mmیە. هەروەها 4.3x زوومی ئۆپتیکاڵ و تا 100x دیجیتاڵ زووم پێشکەش دەکات. سێیەم کامێرای ئەم مۆبایلە لێنزێکی 15mmی گۆشە فراوانە بە دەرچەی f/2.0. هەروەها مۆدێلی Pro چیپی وێنەگرتنی V3 ی هەیە کە دەتوانێت ڤیدیۆی پۆرترێتی 4K بگرێت.

مۆبایلی Vivo X100 pro
مۆبایلی Vivo X100 pro

ڤیڤۆ X100ی ئاسایی کامێرای سەرەکی IMX920ی 50 مێگاپێکسڵی هەیە بە دەرچەی f/1.57، لەگەڵ کامێرای تەلەفۆتۆ بە قەبارەی 50 مێگاپێکسڵ بە زوومی 3x و OIS. کامێرای سێیەمیشی لێنزێکی 50 مێگا پێکسڵە.

زنجیرەی ڤیڤۆ X100 بە ڕامی LPDDR5T تا 16 گێگابایت و بیرگەی UFS 4.0 تا ١ تێرابایت بەردەستە. توانای پاتری مۆدێلی ستاندارد 5000mAh یە و پشتگیری لە بارگاوی کردنەوەی خێرای 120W دەکات. لەکاتێکدا مۆدێلی Pro پاتری 5400mAhی هەیە بەڵام پشتگیری لە بارگاوی کردنەوەی خێرای 100W دەکات. بە پێچەوانەی مۆدێلی ئاسایی، مۆدێلی Pro پشتگیری لە شەحنکردنەوەی بێ وایەر 50Wیش دەکات.

تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی Vivo X100
تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی Vivo X100

هەردوو مۆدێلەکە خاوەنی توانای دژە ئاوی IP68، سێنسۆری IR، وای فای 7 و بلوتوزی 5.4ن. ڤیڤۆ X100 لە مۆدێلی بنەڕەتی بە ڕامی ١٢ و بیرگەی 256 گێگابایت بە نرخی 548 دۆلار و ڤیڤۆ X100 Pro بە هەمان پێکهاتەی بنەڕەتی بە نرخی 685 دۆلار لە بازاڕی چین بەردەستن. وردەکارییەکانی دابینکردنی جیهانی ئەم بەرهەمانە لە داهاتوودا دیاری دەکرێت.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button