بابەتەکانتەکنەلۆجیا

داهاتی چەند ملیۆن دۆلاری دوورگەیەکی بچووک لە فرۆشتنی دۆمەینی AI

ڕۆژ لە دوای ڕۆژ جەماوەری زیرەکی دەستکرد زیاتر دەبێت و ئەم جەماوەرییە وایکردووە خەڵکی دوورگەیەکی بچووک لەم ڕگەیەوە داهات پەیدا بکەن. دوورگەیەکی بچووک لە دەریای کاریبی بە ناوی “ئەنگویلا” ئێستا لە فرۆشتنی دۆمەینی زیرەکی دەستکردی (Ai)، ساڵانە ملیۆنان دۆلار داهاتی هەیە.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ئەو دوورگە بچووکە بەریتانییە بۆ تۆمارکردنی هەر دۆمەینێک کە بە “ai”. کۆتایی دێت، پارەیەک وەردەگرێت. وەک دەتوانن پێشبینی بکەن، ai. ناوی دۆمەینەکە تایبەتە بەم دوورگەیە؛ هەر وەک “krd”. بۆ کوردستان یان “fr.” بۆ فەرەنسا. ئەنگویلا لە چەند مانگی ڕابردوودا پارەیەکی زۆری بەدەستهێناوە بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر تۆمارکردنی دۆمەینی AI.

ملیۆنان دۆلار داهات لە فرۆشتنی دۆمەینی AI:

بەپێی زانیارییەکان، حکومەتی ئەنگویلا لە ١٤٠ دۆلارەوە تا هەزاران دۆلار پارەی تۆمارکردنی دۆمەین وەردەگرێت بۆ ناوی ماڵپەڕەکان کە دەخرێنە زیادکردنەوە. ساڵی ڕابردوو ئەو دوورگەیە لە ڕسوماتەکانیدا 32 ملیۆن دۆلاری دەستکەوتووە. ئەم داهاتە زیاتر لە 10%ی بەرهەمی ناوخۆیی گشتی (GDP)ی ئەنگویلا لەخۆدەگرێت. دوورگەیەک کە ١٦ هەزار هاوڵاتی هەیە و قەبارەکەی ٩٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.

دوورگەی ئەنگویلا
دوورگەی ئەنگویلا

سەرۆک وەزیرانی ئەنگویلا ڕایگەیاند کە حکومەت ئەو پارەیە بۆ دابینکردنی چاودێری تەندروستی بێبەرامبەر بۆ هاوڵاتیانی تەمەن ٧٠ ساڵ و سەرووتر بەکاردەهێنێت. جگە لەوەش بەشێک لەو پارەیە بۆ دروستکردنی قوتابخانە و سەنتەری ڕاهێنانی تەکنیکی و پیشەیی بەکاردەهێنرێت. حکومەت پارەی بۆ باشترکردنی فڕۆکەخانەی دوورگەکە تەرخانکردووە و هەروەها بودجەی بۆ چالاکییەکان و بۆنە و کەرەستەی وەرزشی دوو هێندە کردووە. لە کۆتاییدا ئەگەر کەسێک لە دەرەوەی ئەنگویلا داوای چارەسەری پزیشکی بکات، حکومەت پارەی زیاتر لە پێشوو تەرخان دەکات.

کۆنترۆڵی ئەنگویلا بەسەر دۆمەینەکانی دۆت Ai دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژانی سەرەتای ئینتەرنێت. کاتێک وڵات و خاکەکان پشکی خۆیان لە جیهانی ئینتەرنێت وەردەگرت. لەم نێوەندەدا، ئەنگویلا دۆت ئەی ئای و ماڵپەڕی حکومەتی www.gov.ai ی وەرگرتووە. لە ئێستادا بەرپرسانی حکومەت نازانن داهاتی فرۆشتنی دۆمەینی زیرەکی دەستکرد تا کەی بەردەوام دەبێت، بەڵام هیوادارن ئەمساڵ هەمان داهاتی ساڵی ٢٠٢٣ بەدەستبهێنن.

هەرچەندە ئێستا ئەنگویلا بەهۆی بەناوبانگبوونی زیرەکی دەستکرد داهاتی دەستدەکەوێت، بەڵام ئابوورییەکەی بە گشتی بە شێوەیەکی زۆر پشت بە گەشتیاران دەبەستێت. هەروەها داهاتەکەی لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا و زریانێکی وێرانکەر لە ساڵی ٢٠١٧دا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

لە کۆتاییدا پێویستە ئاماژە بەوە بکەین کە ئەنگویلا تاکە هەرێم نییە کە بەهۆی دۆمەینی ئینتەرنێتەوە ملیۆنان دۆلاری دەستدەکەوێت. “توڤالو”، زنجیرەیەک دوورگە لە باکووری ڕۆژئاوای ئوسترالیا، مافی درێژکراوەی ئینتەرنێتی خۆی یانی tv. بە 50 ملیۆن دۆلار بە خاوەنکارێکی کەنەدی فرۆشت و ئەم پارەیەی بۆ شتی جۆراوجۆر بەکارهێنا وەک پەیوەست بوون بە نەتەوە یەکگرتووەکان و دابینکردنی کارەبا.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button