بابەتەکانتەکنەلۆجیا

گووگڵ لیستی زۆرترین گەڕانی بەکارهێنەرانی لە ساڵی ٢٠٢٣دا بڵاوکردەوە

بەپێی نەریتی ساڵانەی گووگڵ، ڕاپۆرتی زۆرترین گەڕانی سەرەکی کۆمپانیاکە لە 12 مانگی ڕابردوودا بڵاوکراوەتەوە. کە دەریدەخات خەڵک لە سەرانسەری جیهان لە ساڵی 2023دا زۆرترین گەڕانیان بۆ چی کردووە.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ کاتێکی زۆر نەماوە، گووگڵ کاری کردووە بۆ دیاریکردنی زۆرترین بابەتەکانی ساڵی ڕابردوو کە زۆرترین گەڕانیان لەسەر کراوە. لیستی گەڕانی جیهانی کۆمپانیاکە بەسەر بەشە جیاوازەکاندا دابەشکراوە. کە هەندێکیان لە خوارەوە ئاماژە پێدەکەین.

زۆرترین گەڕانی گووگڵ لە ساڵی ٢٠٢٣دا

لە ساڵی ٢٠٢٣دا زۆرترین بابەتی گەڕان لە بەشی هەواڵەکاندا پەیوەندی بە “شەڕی غەززە”وە هەیە. “ژێردەریایی تایتانیک” لە پلەی دووەم و “بومەلەرزەی تورکیا” لە پلەی سێیەمدایە. هەروەها “زریانی هیلاری” و “زریانی ئیدالیا” چوارەم و پێنجەم هەواڵی سەرەکی بوون لەڕووی گەڕان لە گووگڵدا.

لە نێو کەسایەتیە بەناوبانگانەدا، بەکارهێنەران لە ساڵی ٢٠٢٣ زۆرترین گەڕانیان بۆ ناوی “دامار هاملین” (یاریزانی تۆپی پێی ئەمریکی)، “جێرمی ڕێنەر” (ئەکتەر)، “ئەندرۆ تایت” (ڕووخساری مشتومڕاوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان)، “کیلیان ئێمباپێ” (یاریزانی تۆپی پێی هەڵبژاردەی فەرەنسا) و “تراویس کێلسی”، (یاریزانی تۆپی پێی ئەمریکی) ئەنجام داوە.

زۆرترین گەڕانی گووگڵ
زۆرترین گەڕانی گووگڵ

بەپێی ئاماری گووگڵ زۆرترین گەڕان بەدوای فیلمەکاندا “باربی”، “ئۆپنهایمەر”، “یۆنگ”، “دەنگی ئازادی” و “جۆن ویک: بەشی چوارەم” بوون. زنجیرەی “ونبووی ئەیس”، “چوارشەممە”، “جینی و جۆرجیا”، “یەک پارچە” و “کالیدۆسکۆپ” بە ڕیزبەندی بە زۆرترین گەڕان بەدوای بەرنامە تەلەفزیۆنیەکانی ساڵی ٢٠٢٣ دادەنرێت.

لە لیستی زۆرترین گەڕانی ساڵی ٢٠٢٣دا لە یاریەکاندا، هۆگوارتس لێگاسی زۆرترین گەڕانی بۆ کراوە و لە بەشی گۆرانیدا Yoasobi’s Idol زۆرترین گەڕانی بۆ ئەنجامدراوە.

لەنێو تیپە وەرزشییەکاندا، پێدەچێت “ئینتەر میامی” زۆرترین هەواداری بووبێت بەهۆی بوونی “لیۆنێل مێسی”. ناوی تیپەکانی لۆس ئەنجلۆس لیکەرز، ئەلنەسر، مانچستەر سیتی و میامی هیت لە ڕیزەکانی داهاتوودا دەبینرێت.

هەروەها بەبۆنەی ٢٥ ساڵەی لەدایک بوونی بزوێنەری گەڕانەکەی گووگڵ لیستی گەڕانەکانی سەرەکی لە مێژووی خۆیدا بڵاوکردەوە. ئەم لیستە زۆرترین گەڕانەکان لە ساڵی ٢٠٠٤ بەدواوە لەخۆدەگرێت. لەم لیستەدا بۆ نموونە زۆرترین گەڕان بەدوای وەرزشکار لە جیهاندا “کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ”، زۆرترین گەڕانی فیلم یان زنجیرە “هاری پۆتەر” و یەکەم ئەنیمێش کە زۆرترین گەڕانی بۆ کراوە Naruto: Shippuden بووە.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button