بابەتەکانتەندروستیگرنگ

شێوازی نوێی توێژەران بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان بە کەمترین کاریگەری لاوەکی

تیمێکی توێژەرانی ئوسترالی ڕێگەیەکی نوێیان دۆزیوەتەوە بۆ تێکدان و لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان. ئەم شێوازە کاریگەری لەسەر خانە ئاساییەکان نییە و دەتوانێت کاریگەرییە لاوەکییەکانی چارەسەری شێرپەنجە کەم بکاتەوە. بەگشتی لە شێوازە ئاساییەکانی چارەسەری تیشکی یان چارەسەری کیمیاییدا، هەندێک جار خانە تەندروستەکان لەناو دەچن. پێدەچێت ئەم شێوازە نوێیە تەنها بەشێکی دیاریکراوی کرۆمۆسۆمی خانە شێرپەنجەییەکان بکاتە ئامانج.

بەگوێرەی ئەم بابەتەی لە گۆڤاری Cell Chemical Biology بڵاوکراوەتەوە، توێژەران توانیویانە شێوازێکی نوێ دابهێنن کە بە پێچەوانەی شێوازە ئاساییەکانی چارەسەری تیشکی و چارەسەری کیمیایی، کەمترین زیان بە خانە تەندروستەکانی جەستە دەگەیەنێت. لەم ڕێگایەدا بە ئامانجکردنی پڕۆتینە پارێزەرەکانی کرۆمۆسۆمی خانە شێرپەنجەییەکان، دەتوانرێت ئەم خانانە لەناوببرێن و ڕێگری لە زۆربوونی خێرایان بکرێت لە ناو جەستەدا.

شێوازی نوێی توێژەران بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان

شێوازی نوێی توێژەران بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان
شێوازی نوێی توێژەران بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان

DNAی ئێمە لە لایەن تێلۆمێرەکانەوە پارێزراوە کە لە کۆتایی کرۆمۆسۆمەکاندا هەڵکەوتوون. پێکهاتەی ئەم تێلۆمێرانە بازنەییە و لەلایەن کۆمەڵێک پرۆتینەوە پارێزراون. یەکێک لە گرنگترین پڕۆتینە پارێزەرەکان بریتییە لە TRF2. کاتێک پێکهاتەی پارێزەری تێلۆمێر تێکدەچێت کاریگەری تێکدەر لەسەر خانەکان ڕوودەدات و دەمرن.

توانای زیادبوونی بێ سنووری خانە شێرپەنجەییەکان بە تەواوی وابەستەی دۆخی تێلۆمێرەکانە. بە کاریگەری لەسەر تێلۆمێرەکانی خانە شێرپەنجەییەکان، دەتوانرێت تەنها خانە شێرپەنجەییەکان لەناوببرێت بەبێ ئەوەی زیان بە خانە تەندروستەکانی لەش بگەیەنێت. بە پێچەوانەی چارەسەری تیشکی و زۆربەی چارەسەرە کیمیاییەکان، پێشبینی دەکرێت دەرمانی شێرپەنجەیی کە بە ئامانجی تێلۆمێر کاریگەری لاوەکی زۆر کەمتر بێت و تەندروستی نەخۆش و دەرئەنجامە درێژخایەنەکان باشتر بکات.

ئەو ئاوێتەیەی توێژەران توانیان دروستی بکەن بەستراوەتەوە بە ناوچەیەکی سەرەکی TRF2. ئەم ئاوێتە کە پێی دەوترێت APOD53، ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات و کاریگەری لەسەر خانە غەیرە شێرپەنجەییەکان نییە. هەروەها توێژەران دەریانخستووە کە دەتوانرێت ئاوێتە نوێیەکەیان لەگەڵ ماددە کیمیاییەکانی تر تێکەڵ بکرێت کە کاریگەرییان لەسەر بەشەکانی تری پێکهاتەی پارێزەری تێلۆمێرەکان هەیە بۆ زیادکردنی کاریگەرییەکەی. جگە لەوەش ئەم پێکهاتە نوێیە کە پێپتیدە، دەتوانێت بە ئاسانی بچێتە ناو خانەکانەوە. و هەر بۆیەش بژاردەیەکی باشە بۆ پەرەپێدانی دەرمانی دژە شێرپەنجە لە داهاتوودا.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button