بابەتەکانتەکنەلۆجیا

نەوەی ١٤ی پڕۆسێسەرەکانی لاپتۆپی ئینتل ناسێندران

ئەمڕۆ کۆمپانیای ئینتل لە چالاکی AI Anywhere پەردەی لەسەر پڕۆسێسەرەکانی نەوەی ١٤ی خۆی بۆ لاپتۆپەکان لادا کە ناوی Meteor Lakeە. ئەم خێزانە چیتر پیتی i لە دوای ناوی Core بەکارناهێنن و لەبری ئەوە بە Core Ultra دەخرێنە بازاڕەوە. لەم بابەتەدا ئاشنا دەبین بە تایبەتمەندییەکانی ئەم نەوەیە.

ئەمڕۆ کۆمپانیای ئینتل بە پڕۆسێسەری نوێی Core Ultra هاتە ناو سەردەمی کۆمپیوتەری AI. ئەم چیپانە یەکەم پرۆسێسەری کۆمپانیاکەن کە خاوەنی NPU یان “یەکەیەکی پرۆسێسی دەماری”ن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەرکەکانی پەیوەست بە زیرەکی دەستکرد.

ناساندنی پڕۆسێسەرەکانی نەوەی ١٤ی ئینتل Core Ultra

کۆمپانیای ئینتێل بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم پرۆسێسەرانەی لاپتۆپی Meteor Lake تا ٧٩% کەمتر وزە بەکاردەهێنن لە AMD Ryzen 7840U کاتێک ویندۆز هیچ پرۆسێسێکی تایبەتی نییە. جگە لەوەش کۆمپانیاکە بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم پرۆسێسەرانە لە پڕۆسەی فرە ڕەگدا بە ڕێژەی 11% خێراترن لە مۆدێلە هاوشێوەکانی کۆمپانیای AMD.

پڕۆسێسەرەکانی نەوەی ١٤ی ئینتل
پڕۆسێسەرەکانی نەوەی ١٤ی ئینتل

لە نەوەی نوێدا ناوەکی هێزی بەرز (P) و کەم بەکارهێنان (E) گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە. هەروەها کۆمپانیای ئینتل گۆڕانکاری لە جی پی یوی ئارچدا کردووە بۆ ئەوەی دوو هێندە خێراتر بێت لە نەوەی پێشوو.

کارایی یەکێکە لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی چیپەکانی نەوەی ١٤ی کۆمپانیای ئینتل. ئەم چیپانە بە پرۆسەی دروستکردنی 7nm یان “Intel 4” دروستکراون و پاکەتەکانی FOVEROS 3D بەکاردەهێنن. بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیای ئینتل، پرۆسێسەرەکانی Core Ultra باشترین پرۆسێسەری بیناسازی x86ن بۆ لاپتۆپە زۆر تەنکەکان لەڕووی کاراییەوە.

لە نەوەی ١٤ی پڕۆسێسەرەکانیدا کۆمپانیای ئینتێل پەردەی لەسەر ناوەکی نوێی کەم بەکارھێنان لادا بەناوی LP-E کە زیاتر بەکارهێنانی وزە کەمدەکاتەوە و دەتوانرێت بۆ کارە سووکەکان چالاک بکرێت. هەروەها کۆمپانیاکە هەشت ناوەکی نوێی Xe LPG بەکاردەهێنێت لە پرۆسێسەرەکانی گرافیکی Arch کە لەگەڵ Ultra 9 185H ناسێنراون، کە ڕێگە بە دەستگەیشتن بە هێزی بەرزتر دەدات بە کەمترین ڤۆڵت. هەروەها ئەم تەلارسازییە نوێیە پشتگیری لە تەکنەلۆژیای XeSS دەکات بۆ زیادکردنی ڕوونی و شوێنپێهەڵگرتنی تیشک.

بەراوردی پڕۆسێسەرەکانی نەوەی ١٤ی ئینتل بە AMD 7840U
بەراوردی پڕۆسێسەرەکانی نەوەی ١٤ی ئینتل بە AMD 7840U

خێزانی پڕۆسێسەری Core Ultra بریتین لە Ultra 7 165H کە خاوەنی 16 ناوەکی و 22 تار (6 ناوەکی هێزی بەرز، 8 ناوەکی کەم هێز، و 2 ناوکی هێزتر) و فرێکوێنسی ماکس تۆربۆی ٥ گێگاهێرتزە. بڕیارە لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا وەشانی بەهێزتر بە ناوی Ultra 9 185H بڵاوبکرێتەوە. کە فرێکوێنسی ماکس تۆربۆی ٥.١ گێگاهێرتزە و پرۆسێسەرێکی گرافیکی خێراتری هەیە و بێگومان وزەی زیاتر بەکاردەهێنێت. بەکارهێنانی وزەی Ultra 9 ٤٥ وات و Ultra 7 ٢٨ واتە.

لیستی چیپەکانی نەوەی ١٤ی ئینتل
لیستی چیپەکانی نەوەی ١٤ی ئینتل

پرۆسێسکردنی زیرەکی دەستکردی چیپەکانی نەوەی ١٤ی ئینتل Core Ultra

سەبارەت بە پرۆسێسکردنی زیرەکی دەستکرد، کۆمپانیای ئینتل دەڵێت: پڕۆسێسەرەکانی نەوەی چوارەمی Core Ultra دەتوانن لە ڕێگەی تێکەڵکردنی هێزی NPU و GPU و CPU لە چرکەیەکدا بگاتە 34 ترلیۆن پرۆسێسکردن. بەڵام گۆڕانکارییە گرنگەکە لەگەڵ NPU دێت کە دەتوانێت توانای جیاواز بۆ بەکارهێنەر دابین بکات. کۆمپانیای Intel دەڵێت Ultra 7 165H نزیکەی 70% خێراترە لە Ryzen 7 7840U لە پرۆسێسینگ AI لە Adobe Premiere Pro. هەروەها نزیکەی 5.4 هێندە خێراترە لە ڕکابەرەکانی GIMP Stable Diffusion.

لاپتۆپەکان کە بە پڕۆسێسەری Core Ultra تەیارکراون بەم زووانە دەچنە بازاڕەوە. لە نێو ئەم بەرهەمانەدا دەتوانین ئاماژە بە MSI Prestige 16 AI Studio و Asus Zenbook 14 OLED بکەین.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button