زنجیرەی “گالاکسی S24” ی سامسۆنگ ناسێندران؛ نرخ + تایبەتمەندی
چەند خولەکێک لەمەوبەر لە یەکەم چالاکیی Unpacked 2024، سامسۆنگ پەردەی لەسەر نوێترین بەرهەمی سەرەکی خۆی لادا کە زنجیرەی گالاکسی S24 بوو. بەهێزترین ئەندامی ئەم خێزانە “مۆبایلی گالاکسی S24 ئەڵترا“یە کە کامێرایەکی ٢٠٠ مێگاپێکسڵی بۆ جێگیرکراوە. هەروەها بۆ یەکەمجار سامسۆنگ چوارچێوەیەکی تیتانیۆمی لە مۆبایلی Galaxy S24 Ultra بەکارهێناوە. نوێترین فلاگشیپەکانی سامسۆنگ هەمان دیزاینی مۆبایلەکانی پێش خۆیان بەکاردەهێنن.
تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی گالاکسی S24 ئەڵترا
مۆبایلە پێشەنگە نوێیەکەی سامسۆنگ بە نوێترین پارچەی بازاڕ تەیار کراوە. لەبەردەم ئەم ئامێرەدا شاشەیەکی زەبەلاحی ٦.٨ ئینج هەیە. کە ئێستا زۆرترین ڕووناکی ٢٦٠٠ نیتی هەیە. هێزی مۆبایلی گالاکسی S24 ئەڵترا لەلایەن چیپی نەوەی سێی سناپدراگۆن 8 دابینکراوە بە پێچەوانەی وەشانی هەرزانتری ئەم زنجیرەیە یانی گالاکسی S24 کە چیپی Exynos 2400 هەیە.
یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرنجڕاکێشەکانی زنجیرەی گالاکسی ئێس ٢٤ بەڵێنی ٧ ساڵ پشتگیریکردنی نەرمەکاڵا سەرەتاییەکانە. زنجیرە نوێیە فلاگشیپەکانی سامسۆنگ بە ئەندرۆیدی ١٤ و ڕووکاری بەکارهێنەری One UI ٦.١ بەردەست دەبن و لەگەڵ ئەوەشدا، لە چەند ساڵی داهاتوودا نوێکردنەوەی ٧ نەوەی ئەندرۆیدیان بۆ بڵاودەکرێتەوە. ئەمە یەکەمجارە ڕووداوێکی لەم شێوەیە لە جیهانی مۆبایلەکانی ئەندرۆید ڕووبدات.
کامێرای Galaxy S24 Ultra:
هێشتا ڕووبەڕووی کامێرای ٢٠٠ مێگاپێکسڵ دەبینەوە. بەڵام گۆڕانکاری گرنگ لە پێکهاتە و نەرمەکاڵای کامێرای ئەم مۆبایلەدا کراوە بۆ ئەوەی ئەزموونی وێنەگرتن بە Galaxy S24 Ultra لە جاران سەرنجڕاکێشتر بێت. ئەوەی جێگای سەرنجە قەبارەی پێکسڵی کامێرای سەرەکی ئەم مۆبایلە بە ڕێژەی ٦٠% زیادی کردووە و بۆ ١.٤ مایکرۆمەتر. کۆریەکان پێکهاتەی کامێرای تەلەفۆتۆی نوێترین مۆبایلی ئاست بەرزی خۆیان گۆڕیوە. ئێستاش دوو بژاردەی زووم بەبێ لەدەستدانی کوالیتی ٣ و ٥ ئێکس بەردەستە بۆ بەکارهێنەران.
ڕەنگە بزانن کە زۆرترین زووم بەبێ لەدەستدانی کوالیتی لە مۆبایلی Galaxy S23 Ultra دەگاتە 10x، بەڵام ئێستا سامسۆنگ زۆرترین زوومی بەبێ لەدەستدانی کوالیتی بە کامێرای تەلەفۆتۆی پێریسکۆپ بۆ 5x زیادکردووە، لەبری ئەوە زوومی کامێرای ٢٠٠ مێگاپێکسڵەکەی هێشتا هەیەتی کوالیتییەکی نزیک لە بەرهەمی ئەسڵی. گرتنی وێنە و ڤیدیۆ بە مۆبایلی Galaxy S24 Ultra ئێستا لە پێشوو باشترە بە پرۆسێسی وێنەی پێشکەوتووتری چیپسێتەکە. بەڵام ئەمە تەواوی چیرۆکەکە نییە و سامسۆنگ بە بزوێنەری نوێی زیرەکی دەستکرد ئەزموونێکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی دروست دەکات.
توانا نەرمەکاڵاکانی کامێرای Galaxy S24 Ultra هاوشێوەی ئەوەیە کە لە Pixel 8 Pro بینیمان. لە فۆتۆگرافی بە گالاکسی ئێس ٢٤ ئەلترا دەتوانرێت بابەتی زیادە لاببرێت و وێنەکان بە شێوەیەکی پیشەیی دەستکاری بکرێت. هەروەها لەگەڵ ئەگەری تێکەڵکردنی چەند وێنەیەک، دەتوانیت باشترین وێنەی سووژەکانت دروست بکەیت. بوونی تواناکانی تری زیرەکی دەستکردی ئەم مۆبایلە، وەکو مۆلیدەی وێنە، وامان لێدەکات ڕووبەڕووی زیرەکترین مۆبایلی پێشەنگی سامسۆنگ ببینەوە.
تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی Samsung Galaxy S24 plus:
گالاکسی ئێس ٢٤ پڵەس خاوەنی شاشەیەکی Dynamic AMOLED 2X بە قەبارەی ٦.٧ ئینج. پانێڵی نوێی سامسۆنگ پشتگیری لە تایبەتمەندییەکانی وەک ڕوونی 1440 * 3120 پێکسڵ و ڕێژەی نوێکردنەوەی 120 هێرتز و HDR10+ و چینە پاراستنی چاو و تایبەتمەندی هەمیشە چالاک دەکات.
لە بەشی کامێرادا مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٢٤ پڵەس سێ هەستەوەری هەیە وەک وەشانی ئاسایی ئەم زنجیرەیە. یەکەم کامێرای ئەم ئامێرە هەستەوەرێکی ٥٠ مێگاپێکسڵ بە توانای فۆکەسی ئۆتۆماتیکی و OISە. هەستەوەرێکی تەلەفۆتۆ بە قەبارەی ١٠ مێگاپێکسڵ کە پشتگیری لە زوومکردنی ٣ هێندە و ئۆتۆفۆکسی دۆزینەوەی فاز و OIS دەکات و هەستەوەرێکی گۆشە فراوانی ١٢ مێگاپێکسڵ لەگەڵ پشتگیریکردنی مەیدانی بینینی ١٢٠ پلە دەکات.
سامسۆنگ S24+ پڕۆسێسەری 4 نانۆمەتر Exynos 2400 بەکاردەهێنێت. لە ڕووی میمۆریەوە ئەم ئامێرە بە بیرگەی ناوەکی ٢٥٦ یان ٥١٢ گێگابایت و ڕامی ١٢ گێگابایت دەفرۆشرێت. بێگومان لە ئەمریکا هەموو ئامێرەکانی ئەم زنجیرەیە لەگەڵ چیپی نەوەی سێی سناپدراگۆن ٨ بەردەست دەبن.
تایبەتمەندیەکانی Galaxy S24:
گالاکسی ئێس ٢٤ خاوەنی شاشەیەکی ٦.٢ ئینجییە بە ڕوونی FHD+ و ڕێژەی نوێکردنەوەی ١٢٠ هێرتز و تەکنەلۆژیای Dynamic AMOLED 2x و زۆرترین ڕووناکی ٢٦٠٠ نیت. جگە لەوەش ئەم مۆبایلە هاوشێوەی برا گەورەکانی ئێستا دەتوانێت ڕێژەی نوێبوونەوەی شاشەکەی لە 48 بۆ 120 هێرتز بگۆڕێت بەپێی ناوەڕۆکی شاشەکە و تایبەتمەندی Vision Booster بەکاردەهێنێت بۆ باشترکردنی پیشاندانی ناوەڕۆکەکە.
بەرهەمهێنەرانی مۆبایلی ئەمڕۆ زۆر گرنگی بە کامێرای بەرهەمەکانیان دەدەن. مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی S24 لە بەشی پشتەوەی سێ کامێرا بەکاردەهێنێت. کامێرای سەرەکی 50 مێگاپێکسڵە کە فۆکۆسی ئۆتۆماتیکی و جێگیرکردنی وێنە (OIS) لەخۆدەگرێت.
کامێرای دووەمی تەلەفۆتۆ هەستەوەرێکی 10 مێگاپێکسڵە بە زوومی 3x (زوومی فەزایی 30x)، فۆکەسی ئۆتۆماتیکی و تایبەتمەندی OIS. کامێرای سێیەم جۆری گۆشە فراوانە و هەستەوەرێکی 12 مێگاپێکسڵە کە مەیدانی بینینی 120 پلەیە. ئەم کامێرایە توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 12 بیتی 8Kی هەیە بە ڕێژەی 30 فڕێم لە چرکەیەکدا.
دڵی لێدانی مۆبایلی Galaxy S24 چیپی Exynos 2400 یە کە بە بەکارهێنانی پرۆسەی 4nm لەلایەن بزنسی Samsung Foundry دروستکراوە. ئەم چیپە خاوەنی ناوەکی سەرەکی پرۆسێسکردنی Cortex-X4 بە فرێکوێنسی 3.2 GHz، دوو ناوەکی پرۆسێسکردنی Cortex-A720 بە فرێکوێنسی 2.9 GHz، سێ ناوەکی تری پرۆسێسی Cortex-A720 بە فرێکوێنسی 2.6 GHz و چوار Cortex- ناوەکی پرۆسێسکردنی A520 بە فرێکوێنسی 1.95 گێگاهێرتز.
بێگومان سامسۆنگ S24 لە ئەمریکای باکوور چیپسێتی نەوەی سێی سناپدراگۆن 8 بەکاردەهێنێت.
بەراورد کردنی تایبەتمەندیەکانی ئەم ٣ مۆبایلە:
Galaxy S24 ultra | Galaxy S24 plus | Galaxy S24 | |
ڕوونما | 6.8 ئینج لە جۆری Dynamic AMOLED 2X و کوالیتی QHD+ | 6.7 ئینج لە جۆری Dynamic AMOLED 2X و کوالیتی QHD+ | 6.2 ئینج لە جۆری Dynamic AMOLED 2X و کوالیتی FHD+ |
چارەسەرکەر | سناپدراگۆنی ٨ی نەوەی ٣ | Exynos 2400 | Exynos 2400 |
بیرگە | 256 و 512 و 1024 گێگابایت | 256 و 512 گێگابایت | 128 و 256 و 512 گێگابایت |
بیرگەی کاتی | 12 گێگابایت | 12 گێگابایت | 8 گێگابایت |
کامێرای سەرەکی | 200+50+12+10 مێگاپێکسڵ | 50+12+10 مێگاپێکسڵ | 50+12+10 مێگاپێکسڵ |
کامێرای سێڵفی | 12 مێگاپێکسڵ | 12 مێگاپێکسڵ | 12 مێگاپێکسڵ |
ڕووکار | ئەندرۆیدی 14 | ئەندرۆیدی 14 | ئەندرۆیدی 14 |
پاتری | 5000 mAh | 4900 mAh | 4000 mAh |
توانای بارگاوی کردنەوە | 45 وات | 45 وات | 25 وات |
نرخ | 1299 دۆلار | 999 دۆلار | 799 دۆلار |