بابەتەکانژینگەگرنگ

گەشەی مێژوویی لە بواری وزەی نوێبۆوە لە ساڵی ٢٠٢٣

لە ساڵی ٢٠٢٣دا جیهان ئاستێکی مێژوویی تۆمارکرد لە گەشەی وزەی نوێبۆوە بە ڕێژەی ٥٠٪ بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢. وەک ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە ئاماژەی پێکردووە. کە پێشبینی دەکات لە ساڵانی داهاتوودا خێراییەکی بێ وێنە هەبێت. هەرچەندە بەس نییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدای گەرمبوونی جیهان.

ئاژانسەکە لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە و ڕایگەیاند کە نزیکەی 507 گیگاوات کارەبای نوێبۆوە خراوەتە خزمەتەوە، واتە 50% زیادیکردووە بەراورد بە ساڵی 2022.

سەرۆکی ئەم دەستەیە، فاتیح بیرۆل لە بەیاننامە ڕۆژنامەوانیەکاندا جەختی لەوە کردەوە کە “بازدانێکی گەورە و مێژووییە” کە مەزەندە دەکرێت کە ٧٥%ی ئەم دامەزراوە نوێیانە لە بواری وزەی خۆردا بن.

چین دیسانەوە بزوێنەری سەرەکی ئەم گەشەکردنە بوو (60%ی ژێرخانی نوێ لەگەڵ زیاتر لە 66%ی تۆرباینەکانی با لە ماوەی ساڵێکدا بۆ نموونە).

بەڵام یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا و بەرازیلیش گەیشتنە ئاستێکی بێ وێنە و هیندستانیش پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێنا. لە کاتێکدا ئاژانسەکە ئاماژەی بە بازدان کرد لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، هەروەها لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا.
ئاژانسەکە پێشبینی دەکات لە پێنج ساڵی داهاتوودا شاهیدی “بەهێزترین گەشەکردن” بین کە تا ئێستا لە ماوەی ٣٠ ساڵدا ڕوویداوە.

ئەو پشتڕاستی دەکاتەوە کە “توانای بەرهەمهێنانی کارەبای نوێبۆوە بە هیچ شێوەیەک بەم خێراییە لە ڕابردوودا بوونی نەبووە. ئەمەش دەرفەتێکی ڕاستەقینە پێکدەهێنێت بۆ گەیشتن بەو ئامانجەی کە حکومەتەکان لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان (COP28) دایانناوە. کە بریتییە لە سێ هێندەکردنی توانای جیهانی تا ساڵی ٢٠٣٠”. بەڵام ئاژانسەکە پێی وایە کە ئەم خێراییە هێشتا بەس نییە.

گەشەی مێژوویی وزەی نوێبۆوە لە ساڵی ٢٠٢٣:

گەشەی مێژوویی لە بواری وزەی نوێبۆوە لە ساڵی ٢٠٢٣
گەشەی مێژوویی لە بواری وزەی نوێبۆوە لە ساڵی ٢٠٢٣

بیرۆل ئاماژەی بەوەشکردووە، وزەی بای سەر زەوی و وزەی خۆر لەمڕۆدا هەرزانترە لە وێستگەکانی سووتەمەنی بەردینی.

ساڵی ڕابردوو شایەتی دابەزینی ڕوونی نرخی پانێلی خۆری بووین بە ڕێژەی نزیکەی 50% لە ماوەی ساڵێکدا و پێشبینی دەکرێت ئەم جوڵەیە بەردەوام بێت لەگەڵ زیادبوونی بەرچاوی تواناکانی بەرهەمهێنان.

ئامانجی سێ هێندەکردنی گەشەی وزەی نوێبۆوە لەسەر ئاستی جیهانییە و پێداویستییەکان لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە جیاوازن.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە جەخت لەسەر پێویستی کۆتاییهێنان بە دوودڵی لە سیاسەتە نیشتمانییەکان لە لایەن وڵاتانی دەوڵەمەند و وڵاتانی گەورەی تازەپێگەیشتو دەکات بۆ وەبەرهێنان و گونجاندنی تۆڕەکان بۆ کەمکردنەوەی دواکەوتن و ئاڵۆزییە ئیداریەکان.

فاتیح بیرۆل جەختی لەوە کردەوە کە “ئیمزاکردنی ڕێککەوتننامەی COP28 لەلایەن زیاتر لە 200 وڵاتەوە کارێکی باشە”. ڕوونیشیکردەوە، “ئێمە پێمان وایە واژۆیان کردووە، چونکە بە جددی وەریدەگرن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمە باوەڕمان بە ژمارە هەیە، بۆیە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە بەدواداچوون بۆ ئەو پێشکەوتنانە دەکات کە بەدەست هاتوون و ئێمەش ڕای گشتی لەو بارەیەوە ئاگادار دەکەینەوە”.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button