بابەتەکانتەکنەلۆجیا

مۆبایلی Redmi Note 13R Pro بە چیپی دایمێنسیتی 6080 و کامێرای 108 مێگاپێکسڵ ناسێندرا

کۆمپانیای ڕێدمی بە بێدەنگی مۆبایلێکی نوێی بە ناوی Redmi Note 13R Pro نمایش کرد. ئەم مۆبایلە چیپی Dimensity 6080 بەکاردەهێنێت و کامێرای دووانەی 108 مێگاپێکسڵی هەیە. مۆبایلی Redmi Note 13R Pro خاوەنی شاشەیەکی 6.67 ئینج لە جۆری ئۆلێد بە ڕوونی 2400*1080 پێکسڵ و ڕێژەی نوێبوونەوەی 120 هێرتز و زۆرترین ڕووناکی 1000 نیت و ڕێژەی کۆنتراستی 5,000,000:1ە. ئەم شاشەیە دەتوانێت بە ڕێژەی 2160Hz نموونە لە دەست لێدانەکانت وەربگرێت.

تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی Redmi Note 13R Pro

دڵی لێدانی مۆبایلە نوێیەکەی ڕێدمی بریتییە لە چیپسێتی Dimensity 6080 کە ڕامی LPDDR4x 12 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 256 گێگابایت لە جۆری UFS 2.2 لەگەڵدایە. Redmi Note 13R Pro وزەی خۆی لە پاترییەکی 5000mAh وەردەگرێت کە پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی 33 وات دەکات.

Redmi Note 13R Pro
Redmi Note 13R Pro

لە پشتەوەی ئەم مۆبایلە کامێرای سەرەکی دەبینین بە قەبارەی 108 مێگاپێکسڵ و پشتگیری زووم 3x دەکات. لە تەنیشت ئەم کامێرایەوە هەستەوەری قووڵی ٢ مێگاپێکسڵ دانراوە. Redmi Note 13R Pro کامێرای 16 مێگاپێکسڵ بەکاردەهێنێت بۆ وێنەگرتنی سێڵفی.

ئەم مۆبایلە ڕووکاری بەکارهێنەری ئەندرۆیدی ١٣ و MIUI ١٤ی لەگەڵدایە. ئەم ئامێرە خاوەنی دەرچەی هێدفۆنی ٣.٥ ملم و وای فای ٥ و بلوتوزی ٥.٣ و دەرچەی USB-C ی هەیە. و کێشی ١٧٥ گرامە.

مۆبایلی Redmi Note 13R Pro
مۆبایلی Redmi Note 13R Pro

Redmi Note 13R Pro بە ڕەنگی ڕەش و شین و زێڕین دەخرێنە بازاڕەوە. و نرخی بنەڕەتی 280 دۆلارە. ئەم مۆبایلە لە ئێستادا تەنها لە بازاڕی چین بەردەستە. بەڵام پێدەچێت هەمان ئامێر بە ناوی Poco X6 Neo بە کامێرای سەرەکی 64 مێگاپێکسڵ لە بازاڕی هیندستان ببینین. هەروەها ڕەنگە مۆبایلەکانی Redmi Note 13 Pro و 13 Pro Plus لە ژێر ناوی Poco X6 5G و X6 Pro 5G بخرێنە بازاڕەوە.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button