بابەتەکانتەندروستی

بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەناسەدان لە چین

لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا پەتاکەی کۆرۆنا کە لە چینەوە سەرچاوەی گرتبوو. ژیانی زۆر کەسی لە سەرانسەری جیهاندا خستە مەترسیەوە. ئێستا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاپۆرتەکان باسیان لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەناسەدان لە چین کردووە. و دیارە تەنها منداڵان تووشی نەخۆشییەکە دەبن. بەڵام ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە کە چین تا ئێستا هیچ “نەخۆشییەکی نائاسایی و نوێی” ڕاپۆرت نەکردووە.

لە ناوەڕاستی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی چاودێری داتاکانی سیستەمی چاودێری چین دەکات کە ئاماژەیان بە زیادبوونی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان لە منداڵانی باکووری چین کردووە. یەکەم: دەزگای تەندروستی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای زانیاری زیاتری لەسەر ئەم بابەتە لە پەکین کرد، بەڵام حکومەتی چین بە ئاشکرا هیچ لێدوانێکی لەو بارەیەوە نەدا. پاشان ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پەیوەندییەکی کۆنفڕانسی لەگەڵ سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی چین و نەخۆشخانەی منداڵانی پەکین ئەنجامدا.

ڕوونکردنەوەی دەسەڵاتدارانی چین سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەناسەدان لە چین

WHO
WHO

بەپێی ڕاپۆرتێکی بی بی سی، دەسەڵاتدارانی چین هۆکاری بەرزبوونەوەی نەخۆشی هاوشێوەی ئەنفلۆنزایان بۆ هەڵگرتنی سنووردارکردنی کۆڤید ١٩ گەڕاندووەتەوە. بەڵام داوا لە دانیشتوانی چین کراوە ڕێوشوێنی وەک کوتان و بەستنی دەمامک بگرنەبەر. هەروەها میدیا ناوخۆییەکانی چین لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا باسیان لەوە کردووە کە نەخۆشخانەکان ڕووبەڕووی فشارێکی زۆر بوونەتەوە.

دوابەدوای داواکارییەکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ئاژانسی هەواڵی شینخوای سەر بە دەوڵەت بابەتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا لە زاری بەرپرسانی کۆمیسیۆنی تەندروستی نیشتمانی چینەوە بڵاویکردەوە، کە ئەوان گرنگییەکی زۆر بە دەستنیشانکردن و چاودێریکردنی منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشییەکانی هەناسەدان دەدەن.

بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەناسەدان لە چین
بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەناسەدان لە چین

پاشان ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند کە هیچ “نەخۆشییەکی نائاسایی یان نوێ” لەلایەن چینەوە دەستنیشان نەکراوە و زیادبوونی نەخۆشییەکانی هەناسەدان لە شارەکانی باکووری وڵاتەکەدا بەهۆی “چەند ماددەیەکی نەخۆشخواز ناسراوەوە” بووە. ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە بەیاننامەکەیدا ڕوونی دەکاتەوە کە لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن و لە پەیوەندیدایە لەگەڵ دەسەڵاتە نیشتمانییەکانی چین.

نزیکەی چوار ساڵ تێپەڕیوە بەسەر دەستنیشانکردنی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ووهانی چین. و لەکاتی پەتای کۆڤید-19 ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی چەندین جار ڕەخنەی لە دەسەڵاتدارانی چین گرتبوو بەهۆی نەبوونی شەفافیەت و هاوکاری.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button