بابەتەکانتەندروستی

کۆمپانیای IBM دەیەوێت زیرەکی دەستکرد بەکاربهێنێت بۆ خێراکردنی دۆزینەوەی دژەتەنی نوێ

کۆمپانیای ئای بی ئێم هاوکارییەکی نوێی لەگەڵ کۆمپانیای توێژینەوەی Boehringer Ingelheim ڕاگەیاند بۆ بەکارهێنانی مۆدێلی زیرەکی دەستکردی بنەڕەتی بۆ خێراکردنی دۆزینەوەی دژەتەنی چارەسەری نوێ. دژەتەنەکان چەکی باڵادەستن لە بەرەنگاربوونەوەی کۆمەڵێک نەخۆشی مەترسیدار و کاریگەری لاوەکی زۆر کەمتریان هەیە لە چاو چارەسەرە تەقلیدیەکان. لە شێوازە تەقلیدییەکانی بەرهەمهێنانی دژەتەنەکاندا، توێژەران دەبێت بە پرۆسەیەکی ئاڵۆز و درێژخایەندا تێپەڕن. ئێستا بە یارمەتی زیرەکی دەستکردی IBM ئەم پرۆسەیە خێراتر و کورتتر و کاراتر بووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی کۆمپانیای IBM، کۆمپانیاکە دەیەوێت یارمەتی بەرهەمهێنانی چارەسەری ڕزگارکەری ژیان بدات لەڕێگەی پەرەپێدانی مۆدێلێکی بنەڕەتی زیرەکی دەستکرد بۆ لێکۆڵینەوە لە دژەتەنەکان. یەکێک لە گرنگترین تەحەددیاتەکان کە ڕێگری لە پەرەپێدانی چارەسەری نوێی دژەتەن دەکات، سروشتی تاقیگەیی توێژینەوەی دژەتەنەکانە. پەرەپێدانی سەرکەوتووی چارەسەری دژەتەنی نوێ پێویستی بە دووبارەکردنەوەی کۆنترۆڵکراو هەیە. واتە چارەسەری نوێ ناتوانرێت بە خێرایی بەرهەمبهێنرێت و کاتێکی زۆری پێویستە.

خێراکردنی دۆزینەوەی دژەتەنی نوێ
خێراکردنی دۆزینەوەی دژەتەنی نوێ

خێراکردنی دۆزینەوەی دژەتەنی نوێ بە یارمەتی زیرەکی دەستکردی IBM

دژەتەنەکان ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە چارەسەرکردنی زۆرێک لە نەخۆشیەکان. لەوانە شێرپەنجە، بەرگری خۆکار و نەخۆشییە تووشبووەکان. سەرەڕای پێشکەوتنە گەورەکانی تەکنەلۆژیا، دۆزینەوە و پەرەپێدانی دژەتەنی چارەسەری کە ماددە جیاوازەکان دەگرێتەوە پرۆسەیەکی زۆر ئاڵۆز و کات بەفیڕۆدەرە.

ئەلیساندرۆ کۆریۆنی، بەڕێوەبەری توێژینەوە لە کۆمپانیای IBM لە زیوریخ، سوودە ئەگەرییەکانی مۆدێلە بنەڕەتییەکانی ناوهێنا کە لە زیرەکی دەستکرد و کوانتەم تێدەپەڕن. و وتی: “دەتوانرێت مۆدێلی بنەڕەتی بۆ کێشە و داتاکان بەکاربهێنرێت کە لە دەرەوەی دۆمەینی زماندان.”

کۆمپانیای IBM و Boehringer Ingelheim هیوادارن کە پەرەپێدانی دژەتەنی نوێ ڕێگە بە توێژەران بدات کە سەرنجیان لەسەر مۆلیکولە سوودبەخشەکان بێت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکردی درووستکەر بۆ بەرهەمهێنانی مۆلیکولەکانی کە پێشتر لێکۆڵینەوەیان لەسەر نەکراوە و نەهێشتنی ئەو مۆلیکولە بێکاریگەرانە کە هیچ سوودێکیان نیە لە پڕۆسەکەدا. بەم شێوەیە کارایی و خێرایی دۆزینەوەی دژەتەن تا ڕادەیەکی زۆر زیاد دەکات.

ئەم زیرەکی دەستکردە لە ڕاستیدا بە خێرایی بە یارمەتی داتاکان، پێکهاتەکان دەپشکنێت و ئەوانەی کە ئەنجامێکی بەرهەمداریان هەیە دەستنیشان دەکات. بە یارمەتی ئەم زیرەکی دەستکردە توێژەران دەتوانن سەرنجیان لەسەر شتی بەنرختر بێت.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button