بابەتەکانتەکنەلۆجیا

پۆلیسی دوبەی پەردەی لەسەر ئۆتۆمبێلی ڕۆبۆتی خۆلێخوڕ بۆ چاودێری ناو شار لادا

پێشانگای GITEX 2023 دوێنێ لە ناوەندی بازرگانی جیهانی دوبەی دەستی پێکرد. لەگەڵ ڕەوتی زیرەکی دەستکرددا زۆرێک لە ڕۆبۆتەکان لەم پێشانگایەدا ناسێنراون و یەکێکیان پەیوەندی بە پۆلیسی دوبەی هەیە کە لەڕاستیدا ئۆتۆمبێلێکی ڕۆبۆتی چاودێریە.

پۆلیسی دوبەی لە پێشانگای GITEX 2023 ڕایگەیاند کە دەیانەوێت ئۆتۆمبێلی ڕۆبۆتی خۆلێخوڕ بەکاربهێنن بۆ چاودێری ناوچەکانی نیشتەجێبوونی شارەکە. ئەم ئۆتۆمبێلە کە زۆر لە ئۆتۆمبێلی ئاسایی ناچێت، بە یارمەتی پاتریەکەی دەتوانێت تا ١٥ کاتژمێر چاودێری بدات بەبێ ئەوەی بوەستێت.

لەسەر ئەم ئۆتۆمبێلە کە بە خێرایی ٧ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەجوڵێت، کامێرایەکی ئەمنی پێشکەوتوو بە ڕووپۆشی ٣٦٠ پلە دانراوە بۆ چاودێریکردنی هەموو شتێک. ئەم چاودێریکەرە ڕۆبۆتییە ناسینەوەی دەموچاویش بەکاردەهێنێت. چەندین نەرمەکاڵا بۆ ئەم ڕۆبۆتە دانراوە بۆ ئەوەی بتوانێت هەڵسوکەوتی گوماناوی مرۆڤەکان دەستنیشان بکات.

ئۆتۆمبێلی ڕۆبۆتی خۆلێخوڕ
ئۆتۆمبێلی ڕۆبۆتی خۆلێخوڕ

ئەگەر ئەم ئۆتۆمبێلە هەستی بە هەڵسوکەوتی گوماناوی کرد، ئاگادارییەک بۆ ناوەندی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ لە بەشی پۆلیس دەنێرێت بۆ ئەوەی هێزە مرۆییەکان بتوانن لەو بارەوە بڕیارێک بدەن و لە کاتی پێویستدا هێز بنێرن. هەروەها ئەم ئۆتۆمبێلە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هەڵدەگرێت کە دەتوانێت بەرەو ئاسمان بڕوات و لە سەرەوە سەیری ڕەوشەکە بکات.

ئەم بەرهەمە لە ماوەی زیاتر لە ٥ ساڵدا لەلایەن ٦٥ ئەندازیارەوە دیزاین و بەرهەم هێنراوە. فەرید ئەلجەواهیری، وتەبێژی کۆمپانیای مایکرۆپۆلیس ڕۆبۆتیکس کە ئەم ئامێرە دروست دەکات دەڵێت: “ئێمە خۆمان تەواوی سیستەمی میکانیکی ئەم ئامێرە لە سفرەوە دروستمان کردووە”. هەر ویلێک سیستەمی فەرمان و سوکان و خاوکردنەوەی خێرایی خۆی هەیە. کەواتە ئەم ڕۆبۆتە دەتوانێت بەرەو پێشەوە و دواوە و لاکان بڕوات و تەنانەت جوڵەی خولانەوەیش بکات. “کاتێک ئەم ئۆتۆمبێلە دەجووڵێت، ئەوەندە بێدەنگە کە بەزەحمەت گوێت لێ دەبێت.”

هێشتا نازانرێت ئەم ئۆتۆمبێلە ڕۆبۆتییە خۆلێخوڕە کەی دەخرێتە ئیش لە ناو شاری دوبەی.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button