بابەتەکانتەکنەلۆجیا

هیومان ڕایتس وۆچ: مێتا دەنگە لایەنگرەکانی فەلەستین لە ئینستاگرام و فەیسبووک دەخنکێنێت

هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاند کە سیاسەتەکانی مێتا تادێت دەنگە لایەنگرەکانی فەلەستین لە ئینستاگرام و فەیسبووک لە ژێر تاریکی شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بێدەنگ دەکا.

ڕێکخراوەکە ڕوونیکردەوە لە ڕاپۆرتێکدا، کە شێوازێکی لابردنی ناڕەوا و سەرکوتکردنی ناوەڕۆکی لایەنگرەکانی فەلەستین هەیە. لەوانەش دەربڕینی ئاشتیانە و مشتومڕی گشتی سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤی فەلەستینییەکان.

ڕاپۆرتە 51 لاپەڕەییەکە کە دوێنێ پێنجشەممە، بەناونیشانی “بەڵێنە شکاوەکانی مێتا و سانسۆری سیستماتیکی ناوەڕۆکی لایەنگرەکانی فەلەستین لە ئینستاگرام و فەیسبووک” بڵاوکراوەتەوە. ئاماژەشی بەوەکردووە، کە کێشەکە بەهۆی کەموکوڕییەکەوەیە لە سیاسەت و جێبەجێکردنی کۆمپانیاکەدا. کە بریتین لە هەڵە و پشتبەستنی زۆر بە ئامرازە ئۆتۆماتیکیەکان و کاریگەری ناڕەوای حکومەتەکان لەسەر لابردنی ناوەڕۆکەکان.

دیبرا براون، بەڕێوەبەری بەشی تەکنەلۆژیا و مافی مرۆڤ بە وەکالەت لە هیومان ڕایتس وۆچ، ڕایگەیاندووە، سانسۆرکردنی مێتا بۆ ناوەڕۆکەکانی پشتگیریکردن لە فەڵەستین “بارودۆخەکان خراپتر دەکات. لەگەڵ ئەو دڕندەیی و جۆرە ستەمکارییە ترسناکانەی کە لە ئێستاوە دەربڕینی فەلەستینییەکان دەخنکێنن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سۆشیال میدیا پلاتفۆرمی جەوهەرییە. کە ڕێگە بە خەڵک دەدات شایەتحاڵی پێشێلکارییەکان بن و ڕەتکردنەوەیان بۆ دەرببڕن. بەڵام سانسۆرەکەی مێتا سڕینەوەی ئازارەکانی فەلەستین زیاتر دەکات.

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە کە پێداچوونەوەیان بە ١٠٥٠ حاڵەتی سانسۆری ئینتەرنێت کردووە لە زیاتر لە ٦٠ وڵاتدا. بۆیان دەرکەوتووە کە لەگەڵ دۆزینەوەکانی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوە فەلەستینییەکان، ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤدا یەکدەگرنەوە. کە وردەکارییەکانی سانسۆری مێتایان بۆ ناوەڕۆکی پشتیوانی لە فەلەستینییەکان خستووەتەڕوو.

مێتا
مێتا

سڕینەوەی دەنگە لایەنگرەکانی فەلەستین لە ئینستاگرام و فەیسبووک:

هیومان ڕایتس وۆچ شەش شێوازی سەرەکی سانسۆری بەدیکرد. کە هەریەکەیان لانیکەم لە ١٠٠ حاڵەتدا ڕوویانداوە: وەکوو لابردنی ناوەڕۆک، ڕاگرتن یان لابردنی ئەکاونتەکان، نەتوانینی کارلێککردن لەگەڵ ناوەڕۆک، نەتوانینی شوێنکەوتن یان تاگکردنی ئەکاونتەکان، و سنووردارکردنی بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکانی وەک پەخشی ڕاستەوخۆ و کەمکردنەوەی بینینی پۆستەکانی کەسێک بەبێ ئاگادارکردنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە زیاتر لە 300 حاڵەتدا، بەکارهێنەران نەیانتوانیوە تانە لە لابردنی ناوەڕۆک یان ئەکاونتەکە بدەن بەهۆی کەموکوڕی لە میکانیزمی تانەدان.

لە سەدان حاڵەتی بەڵگەداردا، مێتا پشتی بە سیاسەتی “ڕێکخراوە مەترسیدارەکان و کەسە مەترسیدارەکان” بەستووە. کە بە تەواوی لیستەکانی “رێکخراوە تیرۆریستییەکان”ی دەستنیشانکراوی ئەمریکا لەخۆدەگرێت.

مێتا پشتی بەو لیستانە بەستووە و بە شێوەیەکی گشتگیر جێبەجێی کردووە بۆ سنووردارکردنی دەربڕینی شەرعی سەبارەت بە دوژمنایەتییەکانی نێوان ئیسرائیل و کوتلە فەلەستینییەکان، بەپێی هیومان ڕایتس وۆچ.

ڕێکخراوەکە هەروەها ڕایگەیاندووە کە جێبەجێکردنی سیاسەتی “ناوەڕۆکی شایستەی هەواڵ” لەلایەن کۆمپانیاکە بەهۆی دژایەتییەوە تێکچووە. چونکە دەیان پۆستی لابردووە کە برینداربوون و مردنی فەلەستینیان بڵاوکردۆتەوە کە بەهای شایستەی هەواڵیان هەبووە.

شێوازەکانی کۆنترۆڵکردنی کۆمپانیای مێتا
شێوازەکانی کۆنترۆڵکردنی کۆمپانیای مێتا

ئایا میتا درک بەو کەموکوڕییە دەکات؟

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە مێتا ئاگاداری ئەو کەموکوڕیەیە لە جێبەجێکردنی ئەم سیاسەتانەدا. هەروەها هیومان ڕایتس وۆچ لە ڕاپۆرتێکدا کە لە ساڵی ٢٠٢١دا بڵاوکراوەتەوە هۆشداری داوە کە کۆمپانیاکە “بە ئارەزووی خۆی و بەبێ ڕوونکردنەوە زۆر کەس بێدەنگ دەکات”.

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە کە دۆزینەوەکانی ئێستای لەگەڵ مێتادا هاوبەش کردووە. هەروەها کۆمپانیاکە وەڵامی داوەتەوە و ڕایگەیاندووە کە بەرپرسیارێتی مافی مرۆڤ و بنەماکانی مافی مرۆڤ و ڕێنمایی “ڕێوشوێنی وەڵامدانەوەی دەستبەجێ بۆ قەیرانەکان” لە حەوتەمی ئۆکتۆبەری ڕابردووەوە جێبەجێ کردووە.

هیومان ڕایتس وۆچ داوای لە کۆمپانیاکە کرد کە چاکسازی لە سیاسەتەکانیدا بکات. و دڵنیابێت لەوەی بڕیارەکانی لابردنی ناوەڕۆک شەفاف و بێلایەنن. هەروەها ڕایگەیاندووە، پێویستە ڕێگە بە دەربڕینی شەرعی لەسەر پلاتفۆرمەکانی بدات. لەوانەش دەربڕینی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و بزووتنەوە سیاسییەکان.

دیبرا براون، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەشی تەکنەلۆژیا و مافی مرۆڤی ڕێکخراوەکە بە وەکالەت دەڵێت: “لەبری داوای لێبوردن بۆ سڕینەوەی دەنگە لایەنگرەکانی فەلەستین و بەڵێنی بەتاڵ،  مێتا دەبێت بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە خۆی بسەلمێنێت لە چارەسەرکردنی سانسۆرەکانی پەیوەست بە فەلەستین بە گرتنەبەری هەنگاوی کۆنکرێتی بەرەو شەفافیەت و چاکسازی.”

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button