بابەتەکانتەکنەلۆجیا

ئینستاگرام تایبەتمەندی Repost و “location sharing”ی خستە ڕوو

ئینستاگرام چەند تایبەتمەندییەکی نوێی ئاشکرا کرد کە گرنگترینیان تایبەتمەندی Repost ـە. ئەم تایبەتمەندییە نوێیە کە هاوشێوەی Retweetی X (تویتەری پێشوو) کاردەکات، ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات پۆستی کەسانی دیکە و ڕێڵی گشتی دووبارە پۆست بکەنەوە. هەروەها ئەو پۆستانەی بەم شێوەیە دووبارە پۆست دەکرێنەوە لە فیدی فۆڵۆوەر و هاوڕێکانتدا دەردەکەون و تابێکی نوێی جیاوازیان دەبێت لە پڕۆفایلی خۆتدا.

بەپێی زانیارییەکانی ئینستاگرام، کاتێک تایبەتمەندی Repost بەکاردەهێنیت، ئەو پۆستانەی کە دووبارە پۆستی دەکەیتەوە، لەسەر پڕۆفایلی خۆت دەردەکەون. بۆیە کاتێک Reels یان پۆستە گشتیەکەت لەلایەن کەسێکی ترەوە Repost دەکرێت، ناوەڕۆکەکەت پێشنیار دەکرێت بۆ فۆڵۆوەرەکانی ئەو کەسە، تەنانەت ئەگەر فۆڵۆوشیان نەکردبیت.

ئینستاگرام دەڵێت ئەو تایبەتمەندییە “دەرفەتێکی نوێیە بۆ گەیشتن بە بینەرێکی فراوانتر”. سەرەڕای ئەوەش، بەکارهێنەران دەتوانن تێبینییەکی کورت زیاد بکەن بۆ دووبارە پۆستکردنەوەکە لە بڵقی بیرکردنەوەکەدا کە دوای لێدانی ئایکۆنی Repost دەردەکەوێت.

تایبەتمەندی Repost و هاوبەشکردنی شوێنی ئینستاگرام

یەکێکی تر لە تایبەتمەندییە نوێیەکانی ئینستاگرام توانای هاوبەشکردنی شوێنێکە بەناوی Instagram Map کە هاوشێوەی سناپچاتە. ئەم تایبەتمەندییە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کە دوایین شوێنی چالاکییەکانیان لەگەڵ هاوڕێ هەڵبژێردراوەکاندا هاوبەش بکەن. تایبەتمەندییەکە بە شێوازی پێشوەختە لەکارخراوە. هەروەها بەکارهێنەران دەتوانن لە هەر کاتێکدا بیکوژێننەوە یان واز لە هاوبەشکردنی شوێنەکەیان بۆ شوێنێک یان کەسانی دیاریکراو بهێنن.

location sharing ی ئینستاگرام

سەرەڕای ئەوەش، بەبێ گوێدانە ئەوەی کە ئایا شوێنەکەت لەگەڵ کەسانی دیکەدا هاوبەش کردووە یان نا، دەتوانیت ناوەڕۆکی تاگکراوی شوێن، لەوانەش پۆست، ڕیڵز، چیرۆک و تێبینییەکانی هاوڕێ هاوبەشەکانت، لەسەر نەخشەیەک ببینیت. ئەم ناوەڕۆکە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بەردەست دەبێت. تایبەتمەندییەکە نەخشەیەک بۆ سەرەوەی ئینستاگرام دایرێکت زیاد دەکات. ئەم تایبەتمەندییە لە ئێستادا تەنها لە ئەمریکا بەردەستە و بەم زووانە بۆ وڵاتانی دیکەش بڵاودەکرێتەوە.

لە کۆتاییدا ئینستاگرام لە بەشی ڕیڵز تابێکی نوێی زیاد کردووە بە ناوی Friends کە ناوەڕۆکی گشتی پیشان دەدات کە هاوڕێکانت کارلێکیان لەگەڵدا کردووە یان لە ڕێگەی Blend پێشنیار کراوە. ئینستاگرام دەڵێت ئەم تایبەتمەندییە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات بزانن هاوڕێکانیان لەگەڵ چ ڕیڵزێک کارلێکیان کردووە یان چ ناوەڕۆکێک دروست دەکەن. تایبەتمەندی Friends کە سەرەتای ئەمساڵ ناسێندرا، ئێستا لە ئاستی جیهانیدا بڵاودەبێتەوە.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button