بابەتەکانتەکنەلۆجیازانیاری گشتی

وێریفای کردنی واتسئەپ لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە ئێستا بەردەستە

ئەگەر بە هۆکارێک ناتەوێت یان ناتوانی کورتەنامە بۆ وێریفای کردنی ئەکاونتی واتسئەپ بەکاربهێنیت. ئێستا دەتوانرێت بە ئیمەیڵ ئەو کارە بکەیت.

واتسئەپ خەریکی بڵاوکردنەوەی نوێکردنەوەیەکی گشتیە  کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات ئەکاونتەکەیان بە ناونیشانی ئیمەیڵێکەوە ببەستنەوە. لە ئەنجامدا بەکارهێنەرانی واتسئەپ دەتوانن بە بەکارهێنانی پشتڕاستکردنەوەی ئیمەیڵ لەبری کورتەنامە، ڕەسەنایەتی خۆیان بسەلمێنن. ئەم تایبەتمەندییە پێشتر لە وەشانی تاقیکاری واتسئەپدا بەردەست بوو و ئێستا هەمووان دەتوانن بەکاری بهێنن.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەم دواییەی WABetaInfo، ئەمڕۆ واتسئەپ بۆ ئایفۆن وەشانی 23.24.70 لە ئەپ ستۆر بڵاودەکاتەوە. کە توانای پشتڕاستکردنەوەی ڕەسەنایەتی لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە بۆ زیادکراوە. ئەم بژاردەیە جێگەی پشتڕاستکردنەوەی کورتەنامە ناگرێتەوە. بەڵکو وەک بەدیلێک کاردەکات کاتێک بەکارهێنەران لە ناوچەیەک بن کە شەبەکەی مۆبایل تێدا نییە و پێویستیان بە چوونە ژوورەوەی ئەکاونتی واتسئەپەکەیان بێت.

وێریفای کردنی واتسئەپ
وێریفای کردنی واتسئەپ

زیادکردنی ناونیشانی ئیمەیڵ بۆ ئەکاونتی واتسئەپ

بۆ زیادکردنی ناونیشانی ئیمەیڵ بۆ ئەکاونتەکەت، کلیک لەسەر تابی “Profile”ەکەت بکە، بچۆرە ناو بەشی “Account”. دەتوانیت لە بەشی “ناونیشانی ئیمەیڵ” ئیمەیڵەکەت زیاد بکەیت. واتسئەپ ڕایگەیاندووە، ئەم ئیمەیڵە تەنها بۆ چوونە ناو ئەکاونتەکە بەکاردێت و بۆ بەکارهێنەرانی دیکە دیار نابێت.

شتێک کە دەبێت لەبەرچاو بگیرێت ئەوەیە کە ناونیشانی ئیمەیڵەکە تەنها بۆ دڵنیابوون لە ڕەسەنایەتی بەکاردێت، بۆیە هێشتا پێویستت بە ژمارەیەکی تەلەفۆنی دروستە بۆ بەکارهێنانی واتسئەپ.

هەروەها واتسئەپ خەریکی پەرەپێدانی تایبەتمەندییەکی نوێیە کە بەکارهێنەران دەتوانن ناوی بەکارهێنەرێک دابنێن بۆ ئەوەی لەگەڵ کەسانی دیکەدا هاوبەشی بکەن لەبری ژمارەیەکی تەلەفۆن؛ بەڵام تا ئێستا ئەم تایبەتمەندییە بڵاونەکراوەتەوە.

لەم دواییانەدا واتسئەپ هەنگاوی زۆری ناوە بۆ نوێکردنەوەی خۆی؛ بەڵام هەندێک لە تایبەتمەندییە نوێیەکانی ئەم مەسنجەر زۆر دیار و سەرنجڕاکێش نەبوون بۆ بەکارهێنەران. بەڵام چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە نوێکردنەوەیەکدا ئەم نامەبەرە کورتە ڕێگایەکی بۆ چاتکردن بە زیرەکی دەستکرد بۆ هەندێک بەکارهێنەر زیاد کرد. پێدەچێت ئەم تایبەتمەندییە بتوانێت واتسئەپ لە پێشووتر بەناوبانگتر بکات.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button