بابەتەکانژینگەگرنگ

بەکارهێنانی بەردی ئاهەک بۆ لابردنی CO2 لە بەرگەهەوای زەوی لە لایەن کۆمپانیای Heirloom

لابردنی CO2 لە بەرگەهەوای زەوی لە لایەن کۆمپانیای Heirloom
لابردنی CO2 لە بەرگەهەوای زەوی لە لایەن کۆمپانیای Heirloom

شارەزایان دەڵێن ئەگەر مرۆڤایەتی بیەوێت گەرمبوونی جیهان سنووردار بکات یان کەم بکاتەوە، لابردنی CO2 لە بەرگەهەوای زەوی هەنگاوێکی پێویست دەبێت. ئێستا کۆمپانیایەکی دەستپێشخەری کالیفۆرنیا دەڵێت دەتوانێت ئەو ئیشە بکات. بەردی ئاهەک وەک ئیسفەنجێکی هەڵمژینی کاربۆن بەکاردەهێنێت. ئەم کۆمپانیا دەستپێشخەرە بەنیازە تا ساڵی ٢٠٣٢ ساڵانە یەک ملیار تۆن دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگەهەواوە لاببات.

کۆمپانیای Heirloom Carbon کە بنکەکەی لە سانفرانسیسکۆیە و بە تەکنەلۆژیای گرتنی CO2 ناسراوە. تەنانەت مایکرۆسۆفت گرێبەستێکی لەگەڵ ئەم کۆمپانیا دەستپێشخەرە واژۆ کردووە بۆ بەدەستهێنانی ئاواتەکانی کاربۆنی سفر. هەروەها حکومەتەکان پێشوازی لە داهێنانەکانی ئەم جۆرە ستارتاپانە دەکەن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان لە بواری کەشوهەوادا؛ چونکە دەردانی زۆری CO2 دەبێتە هۆی لەناوبردنی ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا.

بە گوتەی شاشێنگ سامالا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Heirloom، گرتنی CO2 ڕاستەوخۆ لە بەرگەهەواوە دەمانباتەوە بۆ هەوای پاکتر وەک ئامێری کات. ئەو دەڵێت: “ئەگەر بەڕاستی بتەوێت گۆڕانی کەشوهەوا پێچەوانە بکەیتەوە و بگەڕێیتەوە بۆ ئەو شوێنەی کە هەوا پاک بووە، لابردنی کاربۆن نزیکترین شتە کە دەبێت لە ڕاستیدا گازە گەرمخانەییە کۆنەکان لە هەوادا لاببەین”. هەروەها، جیاکردنەوەی کاربۆن بابەتی سەرەکی دانوستانەکانی کەشوهەوا دەبێت لە کۆنفرانسی COP28. ئەم کۆنفرانسە لە ٩ تا ٢١ی کانوونی دووەم لە دوبەی بەڕێوەدەچێت.

لابردنی CO2 لە بەرگەهەوای زەوی لە لایەن کۆمپانیای Heirloom
لابردنی CO2 لە بەرگەهەوای زەوی لە لایەن کۆمپانیای Heirloom

هیوای کۆمپانیای Heirloom بۆ لابردنی CO2 لە بەرگەهەوای زەوی

کۆمپانیای Heirloom بەنیازە بەردی ئاهەک کە کانزایەکی سروشتییە بیکاتە جۆرێک لە ئیسفەنج کە CO2 لە بەرگەهەواوە هەڵدەمژێت و دواتر بەردی ئاهەک پڕ لە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە ژێر زەویدا بۆ هەمیشە هەڵدەگرێت. هۆکاری هەڵبژاردنی بەردی ئاهەک ئەوەیە کە بە ڕێژەیەکی زۆر لە زەویدا بوونی هەیە. هەروەها ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە تەنیا شوێنی هەڵگرتنی پێویستی هەیە بۆ هەموو ئەو گازە گەرمخانەییانەی کە لە دوای شۆڕشی پیشەسازییەوە دەرکراون بۆ بەرگەهەوای زەوی.

بەپێی بۆچوونی پانێڵی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان یان IPCC کە دانیشتنەکانی کۆنفرانسی COP بەڕێوەدەبات. ئەگەر بمانەوێت گەرمبوونی جیهان 1.5 پلەی سەدی دابەزێنین ئەوا دامەزراندنی سیستەمی گرتن و هەڵگرتنی کاربۆن پێویست دەبێ.

کۆمپانیای Heirloom ئامانجی خۆی ڕاگەیاند کە ساڵانە یەک ملیار تۆن دووەم ئۆکسیدی کاربۆن تا ساڵی ٢٠٣٥ لەناوببات. بەپێی ئاماری ئەکادیمیای نیشتمانیی ئەمەریکا بۆ زانست، ساڵانە دەبێت تا کۆتایی سەدە ١٠ بۆ ٢٠ ملیار تۆن کاربۆن لاببرێت. پێدەچێت کارەکەی ئەم کۆمپانیایە کالیفۆرنیایە بۆ لابردنی یەک ملیار تۆن دووەم ئۆکسیدی کاربۆن هەنگاوێکی گەورە بێت.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button