بابەتەکانتەکنەلۆجیا

ئەپدەیتی Windows 11 23H2 بڵاوکرایەوە؛ دابینکردنی زیرەکی دەستکردی Copilot بۆ هەموو بەکارهێنەران

دواجار مایکرۆسۆفت دەستیکرد بە بڵاوکردنەوەی گشتی ئەپدەیتی Windows 11 2023 کە بە ئەپدەیتی 23H2 ناسراوە. ئەم نوێکارییە کەمێک جیاوازە لە نوێکارییە گەورەکە کە نزیکەی مانگێک لەمەوبەر بڵاوکرایەوە و یاریدەدەری Copilot AI ی هێنا بۆ ناو ویندۆز. بڵاوبوونەوەی ئەم نوێکارییە یارمەتی بەکارهێنەرانی زیاتر دەدات بۆ دەستگەیشتن بە تایبەتمەندییەکانی نوێکاری پێشوو، لەنێویاندا Copilot.

ئەپدەیتی Windows 11 23H2 بۆ خۆی گۆڕانکارییەکی زۆری نوێی تێدا نییە و زۆرێک لە تایبەتمەندییەکانی پێشتر لە ئەپدەیتی مانگی ئۆکتۆبەردا بینران. لە ڕاستیدا مایکرۆسۆفت مانگێک لەمەوبەر بڕیاریدا کە تایبەتمەندییە گەورە نوێیەکانی ئەپدەیتەکە کەمێک زووتر لە ویندۆز ١١ ٢٢H2 بخاتە بەردەستی بەکارهێنەران. بەڵام ئێستا بڵاوکردنەوەی ئەم تایبەتمەندیانە بە شێوەیەکی گشتی بە وەشانێکی نوێی  دەستیپێکردووە.

گۆڕانکاریە نوێکانی ئەپدەیتی Windows 11 23H2

بەڵام هەندێک گۆڕانکاری نوێ لە نوێکردنەوەی Windows 11 23H2 یشدا بەدی دەکرێت. یەکێک لەو گۆڕانکاریانە بریتییە لە لابردنی دوگمەی Chat لە بەرنامەی Microsoft Teams. ئێستا ویندۆز ١١ وەشانی ستاندارد و بێبەرامبەری ئەم ئەپە لەخۆدەگرێت کە بە شێوازی پێشوەختە بە تاسکبارەوە بەستراوەتەوە، بەڵام دەتوانیت لاببەیت. ئێستا پانێڵی چاتە بچووکەکە بۆ دۆخی مینی گۆڕدراوە، کە لە بنەڕەتدا هەمان کار دەکات. بەڵام دەتوانیت بە ئاسانی لە پەنجەرەی سەرەکی ئەپەکانەوە دەستت پێی بگات و شوێنی بگۆڕیت.

ئەپدەیتی Windows 11 23H2
ئەپدەیتی Windows 11 23H2

 

جگە لەوەش ئەو بەرنامانەی کە وەک بەشێک لە پێکهاتەکانی سیستەم دادەنرێت ئێستا لە مینیوی دەستپێکردندا دانراون بە لیبێڵێکی گونجاو و بەشی تایبەتی خۆیان هەیە لە ئەپی ڕێکخستنەکان. دەتوانیت ئەم بەرنامانە لە بەشی System لە بەشێکدا بە ناوی System Components بدۆزیتەوە. لە نێو ئەو ئەپانەی کە لەم بەشەدا دەبینرێن دەتوانین ئاماژە بە Game Bar و Microsoft Store و Phone Link بکەین.

لە نێو گۆڕانکارییە گرنگەکانی تر کە لە نوێکردنەوەی مانگی ئۆکتۆبەردا بینران، پێویستە باسی Copilot بکەین. ئەم یاریدەدەرەی زیرەکی دەستکرد زۆر لە چاتی بینگ دەچێت و ئامۆژگاری بەسوودتان پێشکەش دەکات بۆ ئەنجامدانی کارە جۆراوجۆرەکان. جگە لەوەش دەتوانیت بەم یاریدەدەرە ناوەڕۆکی جۆراوجۆر دەربهێنیت.

هەروەها ویندۆز 11 23H2 لەگەڵ فایل ئێکسپلۆرەرێکی تازە و کۆنترۆڵی تازە بۆ ڕووناکی RGB و لاپەڕەی نوێی ڕێکخستن بۆ ئامێرەکانی USB4 و Thunderbolt و چەندین گۆڕانکاری گەورە و بچووکی دیکە بەردەست خراوە.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button