بابەتەکانزانست

دۆزینەوە نوێیەکەی زاناکان: ناوەکی زەوی هەر ٨.٥ ساڵ جارێک دەبزوێت

توێژەرانی چینی بۆیان دەرکەوتووە کە ناوەکی ناوەوەی زەوی هەر ٨.٥ ساڵ جارێک بە شێوەیەکی ڕیتمی دەبزوێت. و ئەگەری هەیە کاریگەری لەسەر کێڵگە موگناتیسییەکەی هەسارەکە هەبێت. دۆزینەوەی ئەم بزوانە خولگەییە لە ناوەکی زەویدا ڕەنگە تێڕوانینە تەقلیدییەکانی توێژەران سەبارەت بە کێڵگەی موگناتیسی و تایبەتمەندییە دینامیکی و جیۆفیزیکییەکانی زەوی بگۆڕێت.

بەگوێرەی بابەتێک کە لە گۆڤاری Nature دا بڵاوکراوەتەوە، توێژەرانی جیۆفیزیک لە زانکۆی ووهان لە چین، دیاردەیەکی ڕیتمیکیان لە ناوەکی ناوەوەی زەویدا دۆزیوەتەوە. پێدەچێت ناوەکی ناوەوەی زەوی هەر ٨.٥ ساڵ جارێک بزوانێکی کەم بە دەوری میحوەرەکەیدا بکات. ئەم بزوانە بەهۆی هەڵە ڕێکخستنێکی بچووکەوە لە نێوان ناوەکی ناوەوە و بەرگی زەویدا (Mantle) دروست دەبێت.

دۆزینەوەی توێژەرانی چینی و بزوانە ڕیتمییەکانی ناوەکی زەوی:

لە قووڵایی نزیکەی ٢٩٠٠ کیلۆ مەتر، ناوەکی زەوی بەسەر دوو بەشدا دابەش بووە. چینێکی دەرەوە کە شلە و دەخولێتەوە و چینێکی ناوەوە کە ڕەقە. ئەم بەشەی زەوی چەند لایەنێکی گرینگی کارکردنی زەوی دیاری دەکات. لەوانەش درێژی شەو و ڕۆژ و قەڵغانی موگناتیسی کە ڕێگری دەکات لە هاتنەناوەوەی تیشکی کوشندەی خۆر بۆ سەر ڕووی زەوی.

چینەکانی زەوی
چینەکانی زەوی

هەروەها ئەو هەڵچوونانەی لە ناوەکی ناوەوەدا دۆزراونەتەوە ئاماژەن بۆ گۆڕانکاری ئەگەری لە شێوە و جووڵەی ناوەکە شلەکەدا. لەوانەیە ئەم گۆڕانکاریانە خۆیان کاریگەری لەسەر کێڵگە موگناتیسیەکانی زەوی هەبێت. ئەم دۆزینەوە گرنگە لە شیکاری ئاڵۆزی جوڵەی جەمسەری زەوی و پێوانەکردنی میحوەری خولانەوەی هەسارەکە بە بەراورد بە توێکڵەکەی بەدەست هاتووە.

توێژەران ئەم بزوانە ناوەکییەیان دۆزیەوە بە چاودێریکردنی ئەو لادانە وردانەی لە جووڵەی جەمسەریدا کە هەر ٨.٥ ساڵ جارێک ڕوودەدەن و پەیوەندیکردنیان لەگەڵ گۆڕانکارییە کەمەکانی ڕۆژانە لە سەرانسەری جیهاندا. دۆزینەوە نوێیەکان، تیۆرییە تەقلیدییەکان کە گریمانە دەکەن کە لە نێوان ناوەکی ناوەوە و میحوەرەکانی خولانەوەی بەرگی زەوی یەکڕیزی بێت، دەخەنە ژێر پرسیارەوە.

لە ڕاستیدا توێژەران لە توێژینەوە نوێیەکە بۆیان دەرکەوتووە کە 0.17 پلە لێژی لە نێوان ناوەکی ناوەوە و بەرگی زەویدا هەیە. ئەم لێژیە پێدەچێت بەهۆی چڕتری نیوەگۆی باکووری ڕۆژئاوا لە ناوکەکەدا بێت، لەگەڵ گۆڕانی چڕی لە نێوان چینەکانی ناوەوە و دەرەوەی ناوکەکەدا.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای بکە
Close
Back to top button