بابەتەکانزانستگرنگ

دۆزیینەوەی خیراترین مادەی نیمچە گەیەنەر لە مێژوودا لە لایەن زانایانەوە

زانایان مادەیەکی سەروو ئەتۆمییان دۆزیوەتەوە کە بەڕواڵەت خێراترین و کارامەترین نیمچە گەیەنەر (conductive)ە تا ئێستا. ئەم ماددە نوێیە دەتوانێت وزە زۆر خێراتر لە سیلیکۆن بگوازێتەوە. نیمچە گەیەنەرەکان لە ڕاستیدا دڵی لێدانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانن و تا ئێستا سیلیکۆن خێراترین نیمچە ڕێبەر بووە.

بەگوێرەی بابەتێک کە لە ڕۆژنامەی ساینس بڵاوکراوەتەوە. زانایانی زانکۆی کۆڵۆمبیا مادەیەکی نوێی نیمچە گەیەنەریان دۆزیوەتەوە کە پێدەچێت لە هەموو ماددەیەکی تر باشتر بێت. ئەم مادەیە کە بە ناوی زانستی Re6Se8Cl2 ناسراوە، تێکەڵەیەک لە توخمەکانی ڕینیۆم و سیلینیۆم و کلۆرین. کاتێک چەند ئەتۆمێک پێکەوە دادەنرێت، وەک ئەتۆمێکی گەورە یان سوپەرئەتۆم ڕەفتار دەکەن و خێراییەکەیان زۆر زیاتر زیاد دەکات.

تا ئەم دۆزینەوە، سیلیکۆن زاڵ بوو بەسەر جیهانی نیمچە گەیەنەره‌کان. ئەم مادەیە بنەمای ترانسیستۆر و بازنەی یەکگرتوو یان IC پێکدەهێنێت. بە واتایەکی تر بنەمای هەموو مۆبایلە زیرەکەکان و تەنانەت سوپەرکۆمپیوتەرەکانیش لەم ماددانە دروست دەبێت.

 

نیمچە گەیەنەر
نیمچە گەیەنەر

ئەدای مادەی ژێر ئەتۆمی نوێ وەک خێراترین نیمچە گەیەنەر لە مێژوودا

لە هەموو ماددەیەکدا پێکهاتە ئەتۆمییەکان لەرزینێکی بچووک دروست دەکەن. ئەم لەرزینانە لە شێوەی تەنۆلکەی کوانتەمدا دەگوازرێنەوە کە پێیان دەوترێت فۆنۆن. ئەم لەرزینانە دەتوانن تەنۆلکەکانی هەڵگری وزە وەک ئەلکترۆن یان ئێکسیتۆن بڵاوبکەنەوە. هەروەها ئەم وزەیە بە خێرایی دەگۆڕێت بۆ گەرما و نامێنێت. بەڕێوەبردنی ئەم وزەیە یەکێکە لە پرسە بەردەوامەکانی دیزاینی چیپ و سیستەمی ئەلیکترۆنی.

بەڵام پێدەچێت Re6Se8Cl2 بە فێڵێکی کەم ئەم کێشەیە چارەسەر بکات. ئیکسیتۆنەکان کاتێک لەگەڵ فۆنۆنەکاندا بەریەکدەکەون پەرش و بڵاو نابن. بەڵکو لە ڕاستیدا پێیان دەبەسترێتەوە و فۆرمێکی تری نیمچە تەنۆلکە دروست دەکات کە پێی دەوترێت ئێکسیتۆن-پێلارۆنی دەنگی. ئەم نیمچە تەنۆلکانە هێشتا دەتوانن وزە هەڵبگرن، بەڵام زۆر بە هێواشیتر لە ئیکسیتۆنە ئاساییەکان دەجوڵێن؛ بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، ئەم جووڵە خاوە لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی گواستنەوەی وزە بە بەراورد بە سیلیکۆن.

پێکهاتەی نیمچە گەیەنەر
پێکهاتەی نیمچە گەیەنەر

توێژەران چیرۆکی کۆنی کیسەڵ و کەروێشک بەکاردەهێنن بۆ بەراوردکردنی ئەم نیمچە تەنۆلکە و ئەلکترۆنە. ئەلیکترۆنەکان دەتوانن لە سیلیکۆندا زۆر بە خێرایی بجوڵێن، بەڵام مەیلیان هەیە بە هەموو شوێنێکدا هەڵبفڕن، ئەمەش وا دەکات ئەم بازدانانە ناکارامە بن. بەڵام هەرچەندە پۆلۆرۆنەکانی Re6Se8Cl2 خاوترن، بەڵام کاریگەری فۆنۆنەکانی تریان لەسەر نییە؛ بۆیە بە تێپەڕبوونی کات دوورتر و بەردەوامتر دەڕۆن.

لە ڕاستیدا توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە پۆلۆرۆنەکانی Re6Se8Cl2 نزیکەی دوو هێندە خێراتر لە ئەلکترۆنەکانی ناو سیلیکۆن دەجوڵێن، چونکە دەتوانرێت بە ڕووناکی لەبری کارەبا کۆنتڕۆڵ بکرێن. توێژەران مەزەندە دەکەن کە ئەو ئامێرە ئەلیکترۆنیانەی کە بەم مادەیە دروست دەکرێن دەتوانن تا ٦ هێندە خێراتر لە ئامێرەکانی ئێستا کاربکەن.

بەداخەوە نابێت بەم زووانە چاوەڕوانی پرۆسێسەرە خێراکان بەم کەرەستە نوێیانە بکرێت. توێژەران دەڵێن بەدووری نازانرێت ئەم ئاوێتە تایبەتە هەرگیز بتوانێت بچێتە بازاڕەوە. ڕینیۆم توخمێکی زۆر دەگمەن و گرانبەهایە. بەڵام دوای سەلماندنی خێرایی ئەم نیمچە گەیەنەرە نوێیە، توێژەران پێیان وایە ڕەنگە بتوانرێت بە کەرەستەی هاوشێوە و هەرزانتر پارچەیەک دروست بکرێت کە هەمان ڕەفتاریان هەبێت.

Ismail nadimi

خوێندکاری زانستی ئەندازیاری دارستان لە زانکۆی سنە

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button