بابەتەکانتەندروستیگرنگ

دەستکەوتێکی نوێ بە زیرەکی دەستکرد؛ دەستنیشانکردنی ئۆتیزم بە پشکنینی تۆڕی چاو

توێژەران توانیان سەرکەوتووبن لە دەستنیشانکردنی ئۆتیزم بە پشکنینی وێنەی تۆڕی چاو و بەکارهێنانی ئەلگۆریتمێکی فێربوونی قووڵی زیرەکی دەستکرد. ئەم توێژینەوەیە زیرەکی دەستکرد وەک ئامرازێکی سکرینکردن بۆ دەستنیشانکردنی پێشوەختە بەکاردەهێنێت. بەتایبەتی کاتێک دەستڕاگەیشتن بە پزیشکی پسپۆڕی دەروونی منداڵان سنووردارە.

بەپێی بابەتێک کە لە ڕۆژنامەی JAMA Network Open بڵاوکراوەتەوە، توێژەرانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی یۆنسێی لە کۆریای باشوور شێوازێکیان پەرەپێداوە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی ئۆتیزم یان ASD و توندی نیشانەکانی لە منداڵاندا بە بەکارهێنانی وێنەی تۆڕەی چاو کە بە ئەلگۆریتمێکی زیرەکی دەستکرد پشکنینیان بۆ کراوە.

لە پشتی چاودا تۆڕی چاو و دەماری بینین لە دیسکی بینین یان خاڵی کوێردا کۆدەبنەوە. ئەم پێکهاتەیە کە دەگاتە کۆئەندامی دەماری ناوەندی، دەروازەیەکە بۆ مێشک. توێژەران دەتوانن بەم شێوەیە بە ئاسانی و سەلامەت دەستیان بە مێشک بگات. بۆ نموونە لەم دواییانەدا توێژەرانی بەریتانی ئامرازێکیان پەرەپێدا بۆ ئەوەی بە خێرایی تەزووی مێشک بدۆزێتەوە بە درەوشاندنەوەی لەیزەرێکی بێ زیان لەسەر تۆڕی چاو.

دەستنیشانکردنی ئۆتیزم بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد بە پشکنینی تۆڕی چاو

منداڵێکی توشبوو بە ئۆتیزم
منداڵێکی توشبوو بە ئۆتیزم

توێژەران 958 بەشداربوویان هەڵبژارد کە تێکڕای تەمەنیان 7.8 ساڵ بوو. و وێنەی تۆڕی چاویان گرتوون و لە ئەنجامدا کۆی گشتی هەزار و 890 وێنەیان لێ تۆمار کردوون. نیوەی بەشداربووان تووشی ASD بوون و نیوەکەی تریش گروپی کۆنترۆڵ بوون. توندی نیشانەکانی ASD بە بەکارهێنانی خشتەی چاودێری دەستنیشانکردنی ئۆتیزم (ADOS-2) و نمرەکانی پێوەرەکانی وەڵامدانەوەی کۆمەڵایەتی (SRS-2) هەڵسەنگێندرا.

تۆڕێکی دەماری پێچاوپێچ (CNN) کە ئەلگۆریتمێکی فێربوونی قووڵە، بە بەکارهێنانی 85%ی وێنەکانی تۆڕی چاو و نمرەکانی تاقیکردنەوەی توندی نیشانەکانی ASD ڕاهێنرا بۆ دروستکردنی مۆدێل بۆ سکرینکردنی توندی نیشانەکانی ئۆتیزم. ئەم زیرەکی دەستکردە دواجار سەرکەوتوو بوو لە جیاکردنەوەی منداڵی تەندروست و منداڵی ئۆتیزم.

توێژەران دەڵێن مۆدێلەکانی AI ئەدای بەڵێندەریان نیشانداوە لە جیاکردنەوەی نێوان ASD و TD (بە شێوەیەکی ئاسایی منداڵانی گەشەسەندوو) بە بەکارهێنانی وێنەی تۆڕەی چاو. ئەم توێژینەوەیە پێشنیاری ئەوە دەکات کە گۆڕانکارییەکانی تۆڕی چاو لە ASD ڕەنگە بەهای پۆتانسێلی هەبێت وەک بایۆمارکەر. ئەوەی جێگای سەرنجە، ئەم زیرەکی دەستکردە ئەم دەستنیشانکردنە وردانەی کردووە بە بەکارهێنانی تەنها 10%ی ئەو وێنەیەی کە دیسکی بینایی تێدایە.

بەو پێیەی تۆڕی چاوی منداڵ تا تەمەنی چوار ساڵی بەردەوام دەبێت لە گەشەکردن، پێویستە لێکۆڵینەوەی زیاتر بکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا دەتوانرێت ئەو ئامرازە بۆ بەشداربووانی خوار تەمەن ٤ ساڵ بەکاربهێنرێت یان نا.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button