بابەتەکانزانست

دۆزینەوەی گەورەترین کانگای زێڕی جیهان لە چین؛ هەزار تۆن زێڕ بە بەهای ٨٣ ملیار دۆلار

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، دۆزینەوەی گەورەترین کانگای زێڕی جیهان لە چین بە بەهای نزیکەی ٦٠٠ ملیار یوان یان ٨٣ ملیار دۆلار دەتوانرێت بە گەورەترین و پڕبەهاترین کانگای زێڕ هەژمار بکرێت کە دۆزراوەتەوە. بۆ بەراوردکردن، کانگای ساوس دیپ لە ئەفریقای باشوور کە یەکێکە لە گەورەترین نموونەکان، ٩٠٠ تۆن زێڕی تێدایە.

گەورەترین کانگای زێڕی جیهان

بەشی جیۆلۆجی پارێزگای هونان لە بەیاننامەکەیدا دۆزینەوەی ٤٠ دەماری زێڕی لە قووڵایی ٢ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ناوچەی پینگجیانگ ڕاگەیاند. سەرەتا وا بیر دەکرایەوە کە ئەم پاشکەوتە 300 تۆن زێڕیان تێدایە، بەڵام دوای مۆدێلکردنی سێ ڕەهەندی، دیاریکرا کە ڕەنگە پاشکەوتی دیکە لە قووڵایی 3 کیلۆمەتردا بدۆزرێتەوە.

گەورەترین کانگای زێڕی جیهان

بەپێی نموونەکان وادیارە کە لە هەر تۆنێک بەردی ئەم کانە دەتوادرنێت 138 گرام (نزیکەی 5 ئۆنس) زێڕ بەرهەم بهێندرێت. ئەم ئاستە لە زێڕ بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی زێڕی کانزای هەڵکەندراو لە کانەکانی تر بە پلەی بەرز دادەنرێت. شایانی باسە کە ئاستی مامناوەندی ڕێژەی زێڕ لە یەک تۆن بەردی کانەکانی زێڕی جیهان ٨ گرمە.

بەپێی ئەو تاقیکردنەوانەی ئەنجام دراون، دەوترێت کە پێدەچێت کۆی گشتی نزیکەی هەزار تۆن زێڕ لەم ناوچەیەدا بوونی هەبێت.

چین بە یەدەگی زیاتر لە دوو هەزار تۆن زاڵە بەسەر بازاڕی زێڕی جیهاندا. هەروەها پیشەسازی کانگاکانی نزیکەی 10%ی بەرهەمی جیهانی پێکدەهێنێت. ناوچەی زێڕی وانگو کە یەدەگە نوێیەکانی تێدا دۆزرایەوە، بە یەکێک لە گرنگترین ناوەندەکانی کانگاکان دادەنرێت لە چین. وڵاتەکە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن یوانی وەبەرهێنانی لە گەڕان بەدوای ئەم ناوچەیەدا کردووە.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button