بابەتەکانتەکنەلۆجیا

درووستکردنی دەستی ڕۆبۆتی بە ئێسک و بەستەر و ڕیشاڵەوە بۆ یەکەمجار لە لایەن توێژەرانی زانکۆی زیوریخ

توێژەرانی زانکۆی ویلایەتی زیوریخ ETH لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی دەستپێشخەر بە ناوی Inkbit بۆ یەکەمجار دەستی ڕۆبۆتی بە ئێسک و ڕیشاڵی خۆی دروستکردووە. ئەمەش پێشکەوتنێکی گەورەیە لە بواری تەکنەلۆژیای چاپی سێ ڕەهەندیدا.

هەریەک لە بەشە جیاوازەکانی ئەم دەست ڕۆبۆتییە لە پۆلیمرە جیاوازەکان دروستکراوە کە لە ڕووی نەرم و بەهێزییەوە جیاوازن لە یەکتر. هەروەها تەکنیکێکی نوێی سکانکردنی لەیزەر بەکاردەهێنێت کە ڕێگە بە پرینتەرە سێ ڕەهەندییەکان دەدات “پلاستیکی تایبەت بە کوالیتی لاستیکی” دروست بکەن.

دەستی ڕۆبۆتی
دەستی ڕۆبۆتی

بە بەراورد لەگەڵ پڕۆژە ستانداردەکان، شێوازی نوێی چاپکردن سوودی وەک زیادبوونی مانەوە و زیادبوونی تایبەتمەندی لاستیکی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت. هەروەها دەتوانێت دەرفەتی نوێ لە بواری دروستکردنی ڕۆبۆتی نەرم و دەستکرددا بهێنێتە ئاراوە. هەروەها ئەم تەکنەلۆژیایە ڕێگە بە زاناکان دەدات بە شێوەیەکی وردتر سروشت ھاوشێوە بکەن، وەک ئەو دەستە ڕۆبۆتییەی لەم ڕاپۆرتەدا باسکراوە.

ڕۆبێرت کاتزمان، پرۆفیسۆری ڕۆبۆتیک لە زانکۆی ETH Zurich دەڵێت؛ “ئەو ڕۆبۆتانەی کە لە مادەی نەرم دروستکراون، وەک ئەو دەستەی کە دروستمان کردووە، سوودی هەیە بە بەراورد بە ڕۆبۆتە ئاساییەکان کە لە کانزا دروستکراون”. “بەهۆی نەرمییانەوە، مەترسی برینداربوون کەمترە لەکاتی کارکردن لەگەڵ مرۆڤدا و گونجاوترن بۆ گواستنەوەی کاڵای ناسک”.

کۆمپانیای دەستپێشخەری ئینکبیت کە سەر بە زانکۆی MITە یارمەتی پەرەپێدانی ئەم تەکنەلۆژیایەی چاپی سێ ڕەهەندی داوە. و لە ئێستادا بەدوای بەدەستهێنانی وەبەرهێنەر دەگەڕێت. کۆمپانیاکە بەم زووانە دەست دەکات بە فرۆشتنی پرینتەرە نوێیەکانی بە بەرهەمهێنەران و هەروەها شتگەلێکی ئاڵۆزی چاپکراوی سێ ڕەهەندی بەو تەکنەلۆژیایە بە کۆمپانیا بچووکەکان دەفرۆشێت.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button