بابەتەکانزانست

زانایان شێوازێکی نوێیان بۆ زیادکردنی چڕی و تەمەنی پاتریەکان داڕشتووە

تیمێکی توێژەران شێوازێکی نوێیان بۆ باشترکردنی کارایی و تەمەنی پاتری بەکارهێنراو لە ئامێر و ئۆتۆمبێلە ئەلیکترۆنییە جیاوازەکاندا داڕشتووە. زیادکردنی چڕی وزە و تەمەنی خانەی پاتریەکان، بەتایبەتی ئەوانەی کە کاتۆدی دەوڵەمەند بە نیکلیان هەیە، تەحەدایەکی گەورەیە بۆ کۆمپانیاکانی پاتری سازی. تەکنیکە نوێیەکەی توێژەران کە بریتییە لە شۆردن و داپۆشینی کاتۆدەکانی پاتری بە گیراوەیەکی تایبەت. کە بە چارەسەرێکی گونجاو بۆ ئەو کێشانە دادەنرێت.

بەپێی بابەتێک کە لە ڕۆژنامەی Nature بڵاوکراوەتەوە، تیمێکی توێژەرانی زانکۆی هانیانگی کۆریای باشوور چارەسەرێکی سادە و لە هەمان کاتدا کاریگەریان بۆ مانەوەی خانەکانی پاتری داڕشتووە. ئەوان کاتۆدی پاترییەکانیان بە ئاوێک شۆرد کە ئایۆنی کۆبالت (Co)ی تێدایە. ئەم پرۆسەیە لیتیۆمی زیادە لە ڕووی کاتۆدەکە لادەبات و چینێکی تەنک و یەکسان و دەوڵەمەند بە کۆبالت دروست دەکات کە وەک قەڵغانێکی پارێزەر کاردەکات. ئەم چینە ڕێگری دەکات لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی کاتۆد لەگەڵ ئەلکترۆلایتەکە. بەم شێوەیە ئەگەری لەناوچوونی زیاتر کەمدەکاتەوە.

زیادکردنی چڕی و تەمەنی پاتریەکان:

پاتری پێویستە بۆ بەهێزکردنی زۆرێک لە ئامێرەکان، لە مۆبایلە زیرەکەکان و لاپتۆپەکانەوە تا ئۆتۆمبێلی کارەبایی. بەڵام یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی بەردەم گەشەپێدەرانی پاتری بریتییە لە چۆنیەتی زیادکردنی چڕی وزە و مانەوەی خانەکانی پاتری. بەتایبەتی ئەوانەی کە ماددە چینە دەوڵەمەندەکان بە نیکل (Ni) وەک کاتۆد بەکاردەهێنن.

کاتۆدەکانی دەوڵەمەند بە نیکل چەندین سوودیان هەیە وەک توانای بەرز و تێچووی کەم. بەڵام یەک کەموکوڕی گەورەیان هەیە، ئەویش بەهۆی کارلێکی زۆر لەگەڵ ژینگەی دەوروبەریان، مەیلیان هەیە بە خێرایی تێکبچن. ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی پێکهاتەی لیتیۆمی نەخوازراو لەسەر ڕووی کاتۆدەکە و کارلێکی زیانبەخش لەگەڵ ئەلکترۆلایتەکە.

دروستبوونی چینێکی دەوڵەمەند بە کۆبالت لەسەر ڕووی کاتۆد کە وەک چینێکی پارێزەر کاردەکات
دروست کردنی چینێکی دەوڵەمەند بە کۆبالت لەسەر ڕووی کاتۆد کە وەک چینێکی پارێزەر کاردەکات

بۆ تێپەڕاندنی ئەم کێشەیە، توێژەران کاتۆدەکانیان بە گیراوەی ئایۆنەکانی کۆبالت شۆردەوە. هەروەها ڕوپۆشێکی فلۆرینیان لەسەر کاتۆدی شۆردراو زیاد کردووە، ئەمەش سەقامگیری و سەلامەتی خانەی پاترییەکەی زیاد کردووە. پۆشینی فلۆرین ڕێگری دەکات لە شیبوونەوەی خوێی ئەلکترۆلایت و دروستبوونی بڵقی گازی؛ ئەم بڵقانە دەبنە هۆی ئاوسانی پاتری و تەقینەوە.

توێژەران تەکنیکی شۆردن و ڕوپۆشکردنیان لەسەر چەند کاتۆدێکی دەوڵەمەند بە نیکل تاقیکردەوە، ئەمەش کارایی و تەمەنیان بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر کرد. کاتۆدە شۆردراوەکان زیاتر لە 90%ی توانای سەرەتایی خۆیان پاراستووە دوای 500 خولی بارگاویکردنەوە. هەروەها ئەم پاتریانە چڕی وزەی بەرزتر و بەرهەمهێنانی گازی کەمتریان نیشان دا لە چاو کاتۆدی ئاسایی.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button