بابەتەکانژینگە

مەترسی لەناوچوونی زیاتر لە ٤٤٪ ئاژەڵ و باڵندە کۆچبەرەکان

ڕاپۆرتێکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای دەکات کە نزیکەی 44%ی ئەو جۆرانەی کە لە ڕێککەوتننامەی پاراستنی جۆرە کۆچبەرەکانی ئاژەڵە کێوییەکان تۆمارکراون، کەمبوونەوەی ژمارەیان نیشان دەدەن. هەروەها زیاتر لە یەک لە پێنج (22%)ی ئەو جۆرانەی کە لە ڕێککەوتننامەکەدا هاتووە مەترسی لەناوچوونی لەسەرە.

ڕاپۆرتەکە کە لە 12ی شوبات لە کردنەوەی کۆنفرانسی سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاراستنی گیانلەبەرە کێوییەکان بڵاوکرایەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە 51%ی ئەو ناوچە سەرەکیانەی جۆراوجۆری زیندوو کە وەک گرنگ بۆ ئاژەڵە کۆچبەرەکان دەستنیشانکراون کە لە ڕێککەوتننامەکەدا هاتووە، پێگەی پارێزراویان نییە.

مەترسی لەناوچوونی ئاژەڵ و باڵندە کۆچبەرەکان:

جۆرە کۆچبەرەکان واتە ئەو جۆرانەی کە ساڵانە بۆ زاوزێکردن و گەڕان بەدوای خۆراکدا گەشت دەکەن. هەندێکجار بە هەزاران کیلۆمەتر دەبڕن و بە دەریا و کیشوەرەکان تێدەپەڕن.

جۆرە کۆچبەرەکان ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە پاراستنی ئیکۆسیستەمی جیهانی. و زۆرجار بەشدارن لە پیتاندنی ڕووەکەکان، گواستنەوەی ماددە خۆراکییە پێویستەکان، نێچیرکردنی ئافاتەکان و یارمەتیدانی هەڵگرتنی کاربۆن.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە گەورەترین مەترسییەکانی بەردەم جۆرە کۆچبەرەکان لە چالاکییەکانی مرۆڤەوە سەرچاوە دەگرێت. کە دەبێتە هۆی لەدەستدانی شوێنی نیشتەجێبوونیان.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNEP)، ئینگەر ئەندەرسۆن، وتی: ڕاپۆرتەکە بە ڕوونی ئەوەمان بۆ دەردەخات کە چالاکییەکانی مرۆڤ داهاتووی جۆرە کۆچبەرەکانی خستۆتە مەترسیەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمەڵگەی جیهانی دەرفەتێکی هەیە بۆ وەرگێڕانی ئەم دۆزینەوانە لەسەر ئەو فشارانەی کە ڕووبەڕووی جۆرە کۆچبەرەکان دەبنەوە بۆ کردەوەی کۆنکرێتی بۆ پاراستنی ژینگە. بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ناجێگیری زۆرێک لەو ئاژەڵانە، توانای دواکەوتنمان نییە و دەبێت هەمووان پێکەوە کاربکەن بۆ ئەوەی ڕاسپاردەکانی ڕاپۆرتەکە ببنە واقیع.

بانگەوازێک بۆ ڕزگار کردنی ئەم ئاژەڵانە:

مەترسی لەناوچوونی ئاژەڵ و باڵندە کۆچبەرەکان

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە زیادەڕۆیی لە ئیستغلالکردنی جۆرەکان لە ڕێگەی ڕاوکردنی بە ئەنقەست یان ماسیگرتن، هەروەها گرتنی لاوەکی، کاریگەری لەسەر 70%ی ئەو جۆرانە هەیە کە لە ڕێککەوتننامەی جۆرە کۆچبەرەکاندا هاتووە. بێگومان گۆڕانی کەشوهەوا و پیسبوون و جۆرە داگیرکەرەکانیش کاریگەرییان لەسەر جۆرە کۆچبەرەکان هەبووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کراوە هەنگاو بنێت بۆ بەرزکردنەوەی پاراستن. و پێچەوانەکردنەوەی ئەو دۆخە خراپەی کە ڕووبەڕووی زۆرێک لە جۆرە کۆچبەرەکان دەبنەوە.

ئەندەرسۆن ڕوونیکردەوە، کاتێک باڵندە کۆچبەرەکان سنوورە نیشتمانییەکانی وڵاتان دەبڕن، مانەوەیان بەندە بە هەوڵی هەموو ئەو وڵاتانەی کە پێیدا تێدەپەڕن. ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم ڕاپۆرتە گرینگە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پشتگیریکردن و دڵنیابوون لەوەی جۆرە کۆچبەرەکان بەردەوامن لە گەشەکردن لە سەرانسەری جیهاندا.

پێشنیارەکانی ڕاپۆرتەکە بریتین لە زیادکردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماسیگرتنی نایاسایی و ناپایەدار بۆ جۆرە کۆچبەرەکان. زیادکردنی پاراستن و بەڕێوەبردنی شوێنە گرنگەکان بۆ ئەم جۆرانە. و بەپەلە چارەسەرکردنی هەڕەشەکان لەسەر ئەو جۆرانەی کە زۆرترین مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە. لەنێویاندا نزیکەی هەموو جۆرە ماسییەکانی کە ڕێککەوتننامەکە دەیانگرێتەوە. هەروەها ڕاپۆرتەکە تیشکی خستۆتە سەر پێویستی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و پیسبوونی ژینگە.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button