بابەتەکانزانست

دروستکردنی پاتری بەهێز و کارا بە ئیلهام وەرگرتن لە سابوون

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە چارەسەری گۆڕینی پاتری لیتیۆم ئایۆن بۆ کانزای لیتیۆمی درێژخایەن بۆ دروستکردنی پاتری بەهێز و کارا ڕەنگە لە چۆنیەتی کارکردنی سابووندا بێت.

پاتری کانزای لیتیۆم پاتری بارگاویکەرەوەیە کە لیتیۆم وەک یەکێک لە ئەلکترۆدەکانی پاتری بەکاردەهێنێت. بەهۆی چڕی وزەی بەرزەوە، ئەم پاترییانە بە تایبەتی گونجاون بۆ بەکارهێنان لە بوارە جیاوازەکاندا. لەوانە هەڵگرتنی وزەی نوێبووەوە، ئەلیکترۆنیاتی بەکاربەر و ئۆتۆمبێلی کارەبایی.

زانایان ماوەیەکی زۆرە هەوڵ دەدەن کە پاتری لیتیۆم ئایۆن بگۆڕن بۆ پاتری لیتیۆم میتال. بەڵام پرسێک هەیە کە بووەتە هۆی دواکەوتنی ئەم گواستنەوەیە؛ ئەلکترۆلایتەکانی تەقلیدی لە پاترییەکانی بنەمای کانزادا کارەکانیان باش نییە. ئەم پێکهاتانە زۆر گرنگن چونکە ڕێگە بە بارگەیەکی کارەبایی دەدەن لە نێوان دوو تێرمیناڵی پاتریەکەدا بجوڵێت و کارلێکی کارەبایی کیمیایی کە پێویستە بۆ گۆڕینی وزەی کیمیایی بۆ وزەی کارەبایی دەستپێبکات.

گیراوەیەک کە لە سابونەوە ئیلهامی وەرگیراوە

ئێستا، توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری Nature بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە دەکات کە ڕەنگە چارەسەرەکە لە چۆنیەتی کارکردنی سابووندا بێت. کاتێک سابوون بەکاردەهێنرێت، “پێکهاتەی میسێل” دروست دەکات کە لە گیراوەدا لەگەڵ ئاودا، بەکتریا و ڕۆن و پاشماوەکان ڕادەکێشێت و لەناویان دەبات. بە داخستنی ئەم تەنۆلکانە لە پێکهاتەی مایسلەردا، سابوون وەک پردێک لە نێوان ئاو و مادەکانی تردا کاردەکات.

دروستکردنی پاتری بەهێز و کارا
دروستکردنی پاتری بەهێز و کارا

زانایانی تاقیگەی نیشتمانی ئایداهۆ و تاقیگەی نیشتمانی باکووری ڕۆژئاوای زەریای هێمن ئیلهامیان لەم میکانیزمە وەرگرتووە بۆ دروستکردنی پاتری بەهێز و کارا بە جۆرێکی نوێی ئەلکترۆلایتی چڕیی بەرز کە دەتوانێت بەربەستە سروشتییەکانی پاترییە کانزاییەکان تێپەڕێنێت.

هەرچەندە ئەم جۆرە نوێیەی ئەلکترۆلایت بۆ دروستکردنی پاتری بەهێز و کارا تا ئێستا ئەنجامی باشی لە تاقیکردنەوە تاقیگەییەکاندا نیشانداوە. بەڵام کاریگەری و گەشەکردنی داهاتوو سنووردار بووە بەهۆی تێگەیشتنی ناتەواوی توێژەران لە چۆنیەتی کارکردنی ئەم مێکانیزمە.

تێگەیشتن لەم پرۆسەیە ڕێگەی بە توێژەران دا کە چڕیی و ڕێژەی پێویست بۆ بەدەستهێنانی باشترین کاردانەوە بۆ پاترییەکان دیاری بکەن. ئەم تێگەیشتنە ئێستا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە چارەسەرکردنی کێشەی ناوەندی ئەندازیاری ئەلکترۆلایت. کە بریتییە لە دیاریکردنی ڕێژەی ئایدیاڵ بۆ هەموو پێکهاتەکانیان.

ئەم بیرۆکەیە لەلایەن توێژەرانی تاقیگەی نیشتمانی ئایداهۆ جێبەجێ کراوە. بە خێرایی بۆیان دەرکەوت کە پرۆسەی بەرهەمهێنانی ئەلکترۆلایتی کارا دروستە و بەشدارە لە تەمەنی درێژی پاترییەکانی کانزای لیتیۆم.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button