بابەتەکانتەکنەلۆجیاگرنگ

یەکەمین سیستەمی ژیری دەستکردی بایۆلۆجی لە جیهاندا خرایە ڕوو

یەکەمین سیستەمی ژیری دەستکردی بایۆلۆجی تێکەڵاو لە جیهاندا خرایە بازاڕەوە. ئەم سیستەمە خانەکانی مێشکی مرۆڤ لەگەڵ ڕەقەکاڵای سیلیکۆن تێکەڵ دەکات و تۆڕی دەماری ناوازە دروست دەکات. ئەم سیستەمە بە سەرەتای سەردەمێکی نوێی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد ناودەبرێت.

بەپێی ڕاپۆرتێکی نیو ئەتڵەس، کۆمپانیای ئوسترالی کۆرتیاڵ لابس (Cortical Labs) خستنەبازاڕی SBI یان زیرەکی بایۆلۆجی دروستکراوی خۆی بە ناوی “CL1” ڕاگەیاند. ئەم سیستەمە جۆرێکی تەواو نوێی زیرەکی حیساباتی پێشکەش دەکات؛ زیرەکی دەستکردی دینامیکیتر و جێگیرتر و کاراتر لە هەر AIیەکی تری هەبوو. بێگومان لە چەند مانگی داهاتوودا، کاتێک ئەم تەکنەلۆژیایە دەگاتە دەستی بەکارهێنەران، تواناکانی باشتر دەبینرێن. سیستەمی CL1 لە نیوەی دووەمی ساڵی 2025 بە شێوەیەکی بەرفراوان بەردەست دەبێت.

ژیری دەستکردی بایۆلۆجی چییە؟

ژیری بایۆلۆجی یان زیرەکی بایۆلۆجی تێکەڵەیەک لە تۆڕە دەمارییەکانی خانەکانی مرۆڤ و چیپەکانی سیلیکۆنە. توێژەران دەڵێن هێزی فێربوونی سیستەمەکە ئەوەندە خێرا و نەرمە کە دەتوانێت لە چیپەکانی AI لەسەر بنەمای سیلیکۆن باشتر بێت کە بۆ ڕاهێنانی مۆدێلی زمانی گەورە (LLM) وەک ChatGPT بەکاردەهێنرێن.

خانە زیندووەکانی مێشکی مرۆڤ لەسەر چیپێکی سیلیکۆن
خانە زیندووەکانی مێشکی مرۆڤ لەسەر چیپێکی سیلیکۆن

لەناو سیستەمی CL1، خانە دەماریە زیندووەکان لەسەر ڕیزبەندی ئەلکترۆدی تەختە دادەنرێت. بە گوتەی توێژەران 59 ئەلکترۆد بنەمای تۆڕێکی جێگیر پێکدەهێنن. ئەم مێشکە بایۆلۆژییە بچووکە یان زیرەکی دەستکردە لە یەکەیەکی چوارگۆشەدا (وێنەی خوارەوە) دادەنرێت و دواتر بەستراوەتەوە بە سیستەمێکی نەرمەکاڵا بۆ وەرگرتنی دەرچوون.

ئێستا کۆرتیاڵ ئەم یەکانە کۆدەکاتەوە بۆ دروستکردنی یەکەم ستاکێکی سێرڤەری تۆڕی دەماری بایۆلۆژی لە جۆری خۆیدا، کە ٣٠ یەکەی جیاواز لەخۆدەگرێت، کە هەریەکەیان خانە و ڕیزبەندی ئەلکترۆدی تێدایە. ئەوەی جێگای سەرنجە نرخی هەر یەکەیەکی ئەم کۆمپانیایە لە سەرەتای دەستپێکردنیدا نزیکەی ٣٥ هەزار دۆلار بووە. بۆ بەراوردکردن، ئەم جۆرە تەکنەلۆژیایە لە کۆمپانیا هاوشێوەکانیدا نزیکەی ٨٥ هەزار دۆلاری تێدەچێت. توێژەرانی کۆرتیاڵ ئامانجیان ئەوەیە پێش کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ چوار ستاکیان هەبێت بۆ بەکارهێنانی بازرگانی لە ڕێگەی سیستەمی هەوریەوە.

یەکەی CL1؛ ژیری دەستکردی بایۆلۆجی
یەکەی CL1؛ ژیری دەستکردی بایۆلۆجی

توێژەران پلانیان هەیە ئەم تەکنەلۆژیایە لە درێژخایەندا بە نرخێکی گونجاو بگەیەنن و لە ڕێگەی سیستەمێکی هەوریەوە دەستڕاگەیشتن بە خەڵکی ناوچە جیاوازەکانی جیهان دابین بکەن. بۆیە پێویست ناکات یەکەیەکی گرانبەها لەم کۆمپانیایە بکڕیت بۆ ماڵەکەت.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button