بابەتەکانزانستگرنگ

چین پەردەی لەسەر یەکەم کێڵگەی ستونی لە جیهاندا لادا کە لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد دروستکراوە

چین پەردەی لەسەر یەکەم کێڵگەی ستونی لە جیهاندا لادا کە لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد دروستکراوە و کۆنترۆڵ دەکرێت و کارەکانی بە ڕۆبۆت ئەنجام دەدرێت. ئەم کێڵگە ستونیە ٢٠ نهۆمی هەیە و لە پارێزگای سیچوان هەڵکەوتووە. چین دەیەوێت بەم جۆرە کێڵگانە کێشەکانی جیهانی کشتوکاڵ چارەسەر بکات. لەنێویاندا کەمی شۆین بۆ کشتوکاڵ.

کێڵگەی ستونی دەتوانێت چارەسەرێکی پراکتیکی بێت لە ناوچە شارییەکان کە شوێنی کەمیان هەیە. هەرچەندە لە جیهاندا کێڵگەی ستونی زۆرن، بەڵام ئێستا یەکەم نموونە کە بە تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد تەیار کراوە لە چین ناسێنراوە.

یەکەم کێڵگەی ستونی لە جیهاندا لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد

توێژەرانی پەیمانگای کشتوکاڵی شار (IUA) لە ئەکادیمیای چینی زانستە کشتوکاڵییەکان (CAAS) لە کێڵگەیەکی ستونی لە شاری سیچوان ڕۆبۆت بەکاردەهێنن بۆ کشتوکاڵ لە لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد. ئەم شێوەیە بە ڕواڵەت دەتوانێت تەنها لە ماوەی ٣٥ ڕۆژدا کاهوو بەرهەم بهێنێت. و دروێنەی بکات و هەناردەی ناو بازاڕی بکات.

کێڵگەی ستونی لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد
کێڵگەی ستونی لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد

ئەم کێڵگەیە دەتوانێت لەم ماوەیە کورتەدا ڕووەک گەشە پێبدات بە بەکارهێنانی سیستەمی کۆنترۆڵکردن لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد. ئەم سیستەمە کۆنترۆڵە نوێیە تەکنەلۆژیا و ئەلگۆریتمەکانی پێشکەوتوو بەکاردەهێنێت بۆ چاودێریکردن و شیکردنەوە و ڕێکخستنی گۆڕاوە سەرەکییە ژینگەییەکان.

هەروەها ئەم کێڵگەیە سیستەمێکی تایبەتی ڕووناکی بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی بەرهەمێکی زۆرتری هەبێت. بە گوتەی ” وۆنگ سێن”، یەکێک لە توێژەرانی IUA، تێکەڵکردنی گڵۆپەکان لەم کێڵگەیەدا بەکاردەهێنرێت. هەروەها گوتی ئێمە دەتوانین بڕێکی جیاواز لە ڕووناکی کۆبکەینەوە، لەوانە سوور، شین، زەرد، نزیک تیشکی سەروو بنەوشەیی و نزیک ژێر سوور، و لە قۆناغە جیاوازەکانی ژیانیدا لەسەر ڕووەکەکە بیدرەوشێنینەوە. داتابەیسی ١٣٠٠ ئاوێتەمان بۆ ٧٢ جۆر بەرهەمی کشتوکاڵی دروست کردووە.

بە گوتەی توێژەران هیچ جیاوازییەک نییە لە نێوان ئەو ڕووەکە کە لەم کێڵگە ستونیەدا گەشە دەکات و ئەو ڕووەکە کە بە شێوەیەکی نەریتی گەشە دەکات. کێڵگە ستونیەکان دەتوانن کێشەکانی پەیوەست بە کشتوکاڵی تەقلیدی چارەسەر بکەن و بە ژینگەیەکی گونجاو دادەنرێت بۆ گەشەکردنی ڕووەک لە ژینگە شارییەکان. جگە لەوەش کێڵگە ستونیەکان دەتوانن کات و زیانەکانی گەشەی ڕووەکەکان کەم بکەنەوە.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button