بابەتەکانتەندروستی

پەرەپێدانی پشکنینی نوێی خوێن کە تەمەنی ئەندامەکانی لەش بە زیرەکی دەستکرد دیاری دەکات

لە لێکۆڵینەوەیەکدا توێژەران گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە تێکەڵکردنی پشکنینی خوێن لەگەڵ زیرەکی دەستکرد بۆ دیاریکردنی تەمەنی بایۆلۆجی ئەندامەکانی لەش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ پێشبینیکردنی نەخۆشیەکانی وەک ئەلزەهایمەر.

توێژەرە ئەمریکییەکان لە توێژینەوەیەکدا بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی ئەندامەکانیان خێراتر لە جەستەیان پیر دەبن، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی لەو ئەندامەدا زۆرە لە ماوەی ١٥ ساڵدا.

ئەم توێژەرانە بە بەکارهێنانی فێربوونی ئامێر لێکۆڵینەوەیان لە ئاستی پڕۆتینەکانی خوێنی مرۆڤ کردووە. تیشکیان خستە سەر ١١ ئەندام لەوانە: مێشک، دڵ، سییەکان، گورچیلە، جگەر، پەنکریاس، ڕیخۆڵە، سیستەمی بەرگری، ماسولکە، چەوری و بۆرییەکانی خوێن.

بۆ ڕاهێنانی ئەلگۆریتمەکەی AI، تیمی توێژینەوەکە ئاستی نزیکەی 5000 پرۆتینیان لە خوێنی 1398 نەخۆشی تەندروست لە پەیمانگای توێژینەوەی ئەلزەهایمەر پشکنی. ئەم کەسانە تەمەنیان لە نێوان ٢٠ بۆ ٩٠ ساڵ بووە، بەڵام زۆربەیان تەمەنی ناوەڕاست تا پیر بوون.

توێژەران ئەو پڕۆتینانەیان دەستنیشان کرد کە جینەکانیان لە ئەندامێکدا چوار هێندە چالاکترە لە ئەندامەکەی تردا. بەم شێوەیە ٨٥٨ پرۆتینی تایبەت بە ئەندامەکانیان دۆزیەوە و ئەلگۆریتمەکەیان ڕاهێنان بۆ خەمڵاندنی تەمەنی کەسێک لەسەر بنەمای ئەو پرۆتینانە.

بەم شێوازە پشکنینی خوێنیان پەرەپێدا کە تەمەنی بایۆلۆژی ئەندامێک لە کەسێکدا دەخەمڵێنێت کە بەڕواڵەت تەندروستە. ئەم تەمەنە ئاماژەیە بۆ مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی لە ئەندامی پەیوەندیداردا.

توێژەران ئەلگۆریتمەکەی زیرەکی دەستکردیان بەکارهێناوە لەسەر پشکنینی خوێنی پێنج هەزار و ٦٧٦ کەس. نزیکەی 20%ی ئەم کەسانە لە یەک ئەندامدا پیربوونێکی زۆر توندیان هەبووە و 1.7%یان لە چەند ئەندامێکدا پیربوونیان هەبووە. توێژەران دەڵێن پیربوونی خێرای ئەندامێک دەتوانێت ئەگەری مردن بە ڕێژەی لەسەدا ٢٠ بۆ ٥٠ زیاد بکات.

پشکنینی نوێی خوێن کە تەمەنی ئەندامەکانی لەش بە زیرەکی دەستکرد دیاری دەکات
پشکنینی نوێی خوێن کە تەمەنی ئەندامەکانی لەش بە زیرەکی دەستکرد دیاری دەکات

پەیوەندی نێوان تەمەنی ئەندامەکانی لەش و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی

بەپێی دەرئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە، ئەگەری تووشبوون بە سستبوونی دڵ لە %250 زیاتر بووە لەو نەخۆشانەی کە پیربوونی پێشوەختەی دڵیان هەبووە. لە لایەکی ترەوە پیربوونی خێرای مێشک و خوێنبەرەکان دەتوانێت نیشانەی پێشکەوتنی نەخۆشی ئەلزەهایمەر بێت. هێزی پێشبینیکردن باشتر بوو لە باشترین بایۆمارکەرەکانی بنەمای خوێن کە بەردەستن.

ئەو نەخۆشیانەی کە دەبنە هۆی نەخۆشی بیرچوونەوە، وەک نەخۆشی ئەلزەهایمەر، دەکرێت لە مێشکەوە دەست پێبکات دەیان ساڵ پێش دەرکەوتنی یەکەم نیشانەکانی. زۆرێک لە چارەسەرە نوێیەکان تەنها لە قۆناغە سەرەتاییەکانی نەخۆشی ئەلزەهایمەردا کاریگەرن. لە ئەنجامدا ئەو شێوازە سادە و ساکارانەی کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێن بۆ دیاریکردنی نەخۆشیەکان لە قۆناغە سەرەتاییەکانی گەشەکردندا زۆر گرنگن.

بەم شێوەیە ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە دەریدەخەن کە پشکنینی خوێن بە بەکارهێنانی ئەلگۆریتمەکانی زیرەکی دەستکرد پەنجەرەیەک دروست دەکات بۆ ئەوەی تێبگەین کە لەناو جەستەدا چی ڕوودەدات.

هەنگاوی داهاتووی توێژەران بریتییە لە پشکنینی خوێنی ٥٠ بۆ ١٠٠ هەزار کەسی دیکە. دووبارەکردنەوەی ئەم ئەنجامانە دەتوانێت بیسەلمێنێت کە چاودێریکردنی تەندروستی ئەندامەکانی بەڕواڵەت تەندروست بە تاک دەتوانێت ڕێگەیەکی جێی متمانە بێت بۆ ناسینەوەی ئەو ئەندامانەی کە پێشوەختە پیربوون. تەنانەت لەوانەیە بتوانرێت چارەسەری مرۆڤەکان بکرێت پێش ئەوەی نەخۆش بکەوێت.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button