بابەتەکانزانستگرنگ

پێناسەی زیرەکی یان ژیری و جۆرەکانی

ئەگەر بپرسین وشەی “ژیری” مانای چییە، ڕەنگە بتوانین پێناسەیەکی سادە بدەین. ڕەنگە تووشی سەرسووڕمان ببیت کاتێک بزانیت کە ئەم وشەیە چەند دەیەیەک بووەتە بابەتی لێکۆڵینەوەی بەرفراوان لەلایەن زۆرێک لە بیرمەندانی کۆمەڵگە زانستییە جیاوازەکانەوە، بەتایبەتی دەروونناسی. لەم بابەتەدا مەبەستمانە بە شێوازی جیاواز پێناسەی زیرەکی یان ژیری بکەین و جۆرەکانی بپشکنین و ئاوڕێک لە مێژووی لێکۆڵینەوە پەیوەندیدارەکان بدەینەوە.

ژیری یان زیرەکی چییە؟

دەکرێ زیرەکی بە چەمکێک هەژمار بکرێت کە هەموومان تێگەیشتنێکی هەمەلایەنەمان لێی هەیە. بەڵام ئەم چەمکە ئاڵۆزییەکانی خۆیشی هەیە. زیرەکی لە دەروونناسیدا بە چەندین شێوە پێناسە کراوە. لەوانە: توانای بەرزتر لە ئاسایی (وەک ئیستدلالکردنی ئەبستراکت، نوێنەرایەتی دەروونی، چارەسەرکردنی کێشەکان و بڕیاردان)، توانای فێربوون خێراتر لە ئاسایی، سۆزداری، داهێنان، و گونجاندن بۆ جێبەجێکردنی داواکارییە ژینگەییەکانی کاریگەر.

ڕۆبەرت ستێرنبێرگ، دەروونناسێکی دیار، زیرەکی بەم شێوەیە پێناسە دەکات: “توانا دەروونییەکانی پێویست بۆ گونجاندن لەگەڵ هەر چوارچێوەیەکی دەرەکی، هەروەها بۆ داڕشتن و هەڵبژاردنی پارامێتەرەکانی پەیوەندیدار”.

مێژوو:

مێژووی پێناسەی زیرەکی

لێکۆڵینەوە لە پێناسەی زیرەکی مرۆڤ دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی ١٨٠٠. کاتێک “سێر فرانسیس گاڵتۆن” دەستی کرد بە لێکۆڵینەوە لە چەمکی زیرەکی. دەوترێت گالتۆن خزمێکی نزیکی “چارڵز داروین”ە.

گاڵتۆن لە ڕاستیدا حەزی لە چەمکی “کەسێکی بەهرەمەند” بوو، بۆیە تاقیگەیەکی دروستکرد بۆ پێوانەکردنی کارلێکە دەروونییەکان بۆ تاقیکردنەوەی گریمانەکەی. گریمانەکەی بەم شێوەیە بوو: زیرەکی توانایەکی دەروونی گشتی و دەرئەنجامی پەرەسەندنی بایۆلۆژییە.

گالتۆن پێی وابوو بەو پێیەی خێرایی کارلێکی دەروونی پەیوەندی بە خێرایی پەرەسەندنی تایبەتمەندییە فیزیکییەکانەوە هەیە، هەر بۆیەش زیرەکی و پەرەسەندنی بایۆلۆجی بە پەیوەندی بە یەکەوە دەزانێت.

لێکۆڵینەوەکانی گالتۆن لەبارەی زیرەکی لە ژینگەی تاقیگەدا و تیۆریزەکردنی سەبارەت بە بۆماوەییبوونی، ڕێگەی خۆشکرد بۆ دەیان ساڵ لێکۆڵینەوە و مشتومڕ لەم بوارەدا تا ئەمڕۆ.

گریمانەکانی ئێستا چی دەڵێن؟

هەندێک لە توێژەران دەڵێن زیرەکی توانایەکی گشتییە. هەندێکی تریش بانگەشەی ئەوە دەکەن کە چەمکەکە کارامەیی و بەهرەی تایبەت لەخۆدەگرێت.

دەروونناسەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە زیرەکی بۆماوەییە. بەڵام هەندێک پێیان وایە کە تاڕادەیەکی زۆر کاریگەری ژینگەی لەسەرە.

لە ئەنجامدا دەروونناسەکان چەندین تیۆری دژبەیەکیان لەسەر ئەم چەمکە و تاقیکردنەوە تاکەکەسییەکان دروستکردووە و هەوڵدەدەن بە هاوکاری خۆیان بە شێوەیەکی قووڵتر لەم چەمکە تێبگەن. بەپێی باوەڕی هەندێک لە دەروونناسەکان، زیرەکی گشتی یەکێکە لە جۆرەکانی کە دەتوانێت بنەمای جۆرەکانی تر بێت.

گریمانەی زیرەکی گشتی:

زیرەکی گشتی کە بە فاکتەری g ناسراوە، ئاماژەیە بۆ توانایەکی دەروونی گشتی کە بە بڕوای دەروونناس چارڵز سپیرمان، بنەمای زۆرێک لە کارامەیی تایبەتە، لەوانە زارەکی، فەزایی، ژمارەیی و میکانیکی.

گریمانەی زیرەکی گشتی
گریمانەی زیرەکی گشتی

سپێرمان بۆی دەرکەوت کە ئەوانەی لە بوارێکی زیرەکیدا (بۆ نموونە بیرکاری) ئاستێکی باشیان هەیە، توانای ئەوەیان هەیە لە بوارەکانی دیکەشدا ئاستێکی باش پێشکەش بکەن. بۆ نموونە لە مۆسیقادا. بە واتایەکی تر پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان دەرچوونی باش لە بیرکاری و مۆسیقادا هەیە. سپیرمان ئەم پەیوەندییەی گەڕاندەوە بۆ فاکتەری ناوەندی g.

سپیرمان گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە فاکتەری gیە کە نوێنەرایەتی زیرەکی گشتی مرۆڤ دەکات لە سەرانسەری چەندین توانادا و فاکتەری دووەم کە “فاکتەر s”ە، ئاماژەیە بۆ دۆمەینێکی دیاریکراو. سپیرمان ئەم بوارە تایبەتەی بەسەر چوار پۆلدا دابەشکرد.

ئایا ئەم گریمانەیە ڕاستە دەربارەی پێناسەی زیرەکی؟

لە ساڵی ١٩٣٨ کەسێک بە ناوی تۆرستن تەحەدای فاکتەری g لە زیرەکیدا کرد. دوای شیکردنەوەی داتاکانی ٥٦ تاقیکردنەوەی جیاواز، توانی کۆمەڵێک توانای دەروونی بنەڕەتی دەستنیشان بکات، کە بریتین لە: تێگەیشتنی زارەکی، تێگەیشتنی دەروونی، تێگەیشتن لە ژمارە، بینینی فەزایی، یادەوەری، ئیستدلالکردنی ئیندێکتیڤ و خێرایی بەرزی تێگەیشتنی ژینگەیی.

هەرچەندە تۆرستۆن بیرۆکەی سپیرمانی بە تەواوی ڕەت نەکردەوە. بەڵام لەبری ئەوە تیۆریزەی کرد کە زیرەکی لە توانای گشتی و کۆمەڵێک توانای تایبەت پێکدێت.

دوای تۆرستن، دەروونناسێکی ئەمریکی “هاوارد گاردنەر” ئەو بیرۆکەیەی دامەزراند کە بەڕاستی زیرەکی جۆری جیاوازی هەیە!.

پێشنیاری کرد کە تاکە زیرەکییەک نییە، بەڵکو چەندین زیرەکی سەربەخۆ و جیاواز هەیە. کە هەریەکەیان نوێنەرایەتی کارامەیی و بەهرە ناوازەکان دەکەن.

سەرەتا حەوت بوارى جیاوازی ئەم چەمکەى پێشنیار کرد: زمانەوانی، لۆژیکی-بیرکاری، فەزایی، مۆسیقی، فیزیکی-جووڵەیی، نێوان کەسی و ناو کەسی. دوای ئەوە زیرەکی سروشتیانەی بۆ ئەوانەی سەرەوە زیاد کرد بۆ ئەوەی دواجار ئەم چەمکە پۆلێن بکرێت بۆ هەشت دۆمەین.

گاردنەر پێی وایە زۆربەی چالاکییەکان (وەک سەماکردن) تێکەڵەیەک لەم زیرەکییە فرەییەکانە (وەک زیرەکی فەزایی و فیزیکی-جووڵەیی) لەخۆدەگرێت. هەروەها پێشنیاری کرد کە ئەم زیرەکییە فرەییەکانە دەتوانن یارمەتیدەرمان بن لە تێگەیشتن لە چەمکەکانی دەرەوەی ئەم چەمکە، وەک داهێنان و هێزی بەڕێوەبردن.

گریمانەی سێ لایەنە:

چەند ساڵێک دوای پێشکەشکردنی تیۆری گاردنەر، کەسێک بە ناوی “ڕۆبەرت ستێرنبێرگ” تیۆرێکی سێ ئاستی زیرەکی پێشکەش کرد. ئەم چەمکە لەسەر بنەمای تیۆری سێ لایەنی هەیە: شیکاری، داهێنەر و پراکتیکی.

زیرەکی شیکاری:

ئەم جۆرە کە بە “زیرەکی پێکهاتەکان“یش ناسراوە، ئاماژەیە بۆ توانای شیکردنەوە یان هەڵسەنگاندنی کێشەکان و گەیشتن بە چارەسەر. ئەمەش ئەوەیە کە لە تاقیکردنەوەکاندا بە “IQ” ناسراوە.

زیرەکی شیکاری

زیرەکی داهێنەرانە:

ئەم چەمکە داهێنەرە پێی دەوترێت توانای تێپەڕاندنی ئاستی ئاسایی بۆ دروستکردنی بیرۆکەی داهێنەرانە و سەرنجڕاکێش. جۆری ئاماژەپێکراو خەیاڵ و داهێنان و چارەسەرکردنی کێشە هونەریەکان لەخۆدەگرێت.

زیرەکی پراکتیکی:

ئەم چەمکە لە ڕاستیدا توانایەکە کە مرۆڤەکان بەکاری دەهێنن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە لە ژیانی ڕۆژانەیاندا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە. لە ڕاستیدا مرۆڤ لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەکاندا، بە بەکارهێنانی ئەم جۆرە زیرەکییە دەتوانێت باشترین گونجان لە نێوان ئارەزووەکانی و بارودۆخی ژینگەدا دابنێت.

جۆرەکانی تری پێناسەی زیرەکی:

دوای لێکۆڵینەوە لە تیۆرییە کێبڕکێکارەکان لە پێناسەی زیرەکی و لەگەڵ پێشکەوتنی تیۆرییە پێشنیار کراوەکان، ئێستا ڕوونە کە فۆڕمی جیاوازی ئەم چەمکە بەڕواڵەت سادەیە هەیە کە تا ئێستا باسمان نەکردووە.

زیرەکی سۆزداری:

ئەم جۆرە زیرەکییە پێکدێت لە توانای چاودێریکردنی هەست و سۆزی خۆی و کەسانی دیکە، جیاکردنەوەی هەست و سۆزە جیاوازەکان و بە شێوەیەکی گونجاو ناوزەدکردنیان، هەروەها بەکارهێنانی زانیاری سۆزداری لە کاتی خۆیدا بۆ ڕێنماییکردنی بیرکردنەوە و ڕەفتار. ئەم جۆرە توانایە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ژیانی ڕۆژانەماندا.

زیرەکی سۆزداری ئاماژەیە بۆ توانای ناسینەوەی ماناکانی هەست و عەقڵ و چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای ئەوان. چوار پێکهاتەی سەرەکی ئەم چەمکە بریتین لە: خۆئاگاداری، خۆبەڕێوەبردن، هۆشیاری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبردنی پەیوەندی.

بە واتایەکی تر، ئەگەر مرۆڤ زیرەکی سۆزداری بەرز بێت، دەتوانێت بە وردی لە هەستەکانی خۆی و کەسانی دیکە تێبگات (وەک توانای خوێندنەوەی هەستەکان لە دەربڕینی دەموچاوەوە). ئەم کەسە دەتوانێت هەستەکان بەکاربهێنێت بۆ یارمەتیدانی ئاسانکاری بیرکردنەوە و تێگەیشتن لە مانا سۆزدارییەکان.

پێناسەی زیرەکی یان ژیری لە ئێستادا:

دوای چەندین ساڵ، پێناسەی زیرەکی و جۆرەکانی لەلایەن زۆرێک لە دەروونناس و زاناکانەوە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە. ئێستا دەتوانرێت بە گشتی واتا و پێناسەکەی بەم شێوەیە بخرێتەڕوو:

ئەمڕۆ ئەم چەمکە بە گشتی بە توانای تێگەیشتن و گونجاندن لەگەڵ ژینگە ناسراوە، کە تیایدا بە کارهێنانی توانا بۆماوەیی و فێربووەکان گرنگییەکی زۆری هەیە.

مانای ژیری

ئێستا زۆرێک لە ناوەندە پزیشکییەکان و زانکۆ جیاوازەکان پشکنینی جۆراوجۆریان دیزاین کردووە کە تەنانەت بە شێوەی ئۆنلاینیش دەکرێت بۆ ئەوەی بزانین دەربارەی زیرەکیمان لەسەر بنەمای ئەو پێناسەیەی سەرەوە. بەڵام ئەوەت لەبەرچاو بێت کە ئەوەی لە سەرەوە باسمان کرد حاڵەتێکی گشتییە.

مرۆڤی مۆدێرن بوونەوەرێکی لەڕادەبەدەر زیرەکە. ڕۆژانە تواناکانمان زیاد دەکەین و سەرکەوتوو دەبین لە چارەسەرکردنی تەحەددیاتەکان بەپێی ئەزموون و توانای کۆمەڵایەتیمان. کەواتە ئەم چەمکە دەتوانرێت بە شێوازی بێشومار پێناسە بکرێت و بپێورێت، بەڵام زیرەکی گشتیمان وەک جۆرێکی زیندوو وامان لێدەکات بە شێوەیەکی ناباوەر ناوازە بین و ڕێگەمان پێدەدات جیاوازییەکی زۆرمان لەگەڵ باقی ژیاندا هەبێت.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button