بابەتەکانتەندروستی

کاریگەری سۆشیال میدیا لەسەر تەرکیزی منداڵان

توێژینەوەیەکی گەورە لەسەر ٨٣٠٠ منداڵی ئەمریکی دەریدەخات کە سۆشیال میدیا دوژمنی ژمارە یەکە بۆ تەرکیزکردن لە تەمەنی هەرزەکاریدا و دەتوانێت هۆکارێکی سەرەکی بێت بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی تێکچوونی چالاکیی زۆر کەمی سەرنج (ADHD). ئەوەی جێگای سەرنجە یارییە ڤیدیۆییەکان کاریگەریی نەرێنی لەو شێوەیەیان نییە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، توێژەرانی پەیمانگای کارۆلینسکا لە سوید و زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئۆریگۆن لە ئەمریکا بۆیان دەرکەوتووە کە زۆر بەکارهێنانی سۆشیال میدیا ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زیادبوونی نیشانەکانی کەمتەرخەمی لە منداڵاندا هەیە.

زانایانی دەمارە مەعریفیەکان ڕوونی دەکەنەوە:

“سۆشیال میدیا بە لافاوێکی بێکۆتایی پەیام و ئاگادارکردنەوە مێشک بۆردومان دەکات. تەنانەت بیرکردنەوە لەوەی پەیامێک گەیشتووە یان نا، سەرقاڵکردنی دەروونی دروست دەکات و توانای مێشک بۆ تەرکیزکردن بە قووڵی کەمدەکاتەوە.”

کاریگەری سۆشیال میدیا لەسەر ADHD لە منداڵاندا

ئاماری توێژەران مەترسیدارە. توێژینەوەکە دەریخستووە کە بەکارهێنانی سۆشیال میدیا لە تێکڕای ٣٠ خولەک لە ڕۆژێکدا (لە تەمەنی ٩ ساڵیدا) بۆ ٢.٥ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا (لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا) زیادیکردووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە زۆرێک لەو منداڵانە هێشتا تەمەنیان ١٣ ساڵ نییە، تەمەنی یاسایی بۆ پەیوەندیکردن بە پلاتفۆرمەکانی وەک ئینستاگرام. لە هەمان کاتدا ڕێژەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ADHD لە منداڵانی ئەمریکیدا لە سەدا ٩.٥ لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ لەسەدا ١١.٣ لە ساڵی ٢٠٢٢ بەرزبووەتەوە. توێژەران پێیان وایە سۆشیال میدیا یەکێکە لە تاوانبارانی سەرەکی ئەم ڕەوتە بەرزبوونەوەیە.

ADHD

توێژەران دەڵێن ئەو پەیوەندییە سەربەخۆیە لە باری ئابووری منداڵ یان مەیلی بۆماوەیی. تەنانەت ئەو منداڵانەی کە پێشتر هیچ پێشینەیەکی ADHDیان نەبووە، نیشانەکانی کەمبوونەوەی توانای سەرنجدانیان نیشانداوە بەهۆی ئەوەی زیاتر سۆشیال میدیایان بەکارهێناوە.

یەکێک لە دۆزینەوە سەرنجڕاکێش و چاوەڕواننەکراوەکانی توێژینەوەکە سەلامەتی ڕێژەیی یارییەکانە. شیکاری داتاکان هیچ پەیوەندییەکی لە نێوان سەیرکردنی تەلەفزیۆن یان یاری ڤیدیۆیی و نیشانەکانی ADHD نیشان نەداوە. توێژەران دەڵێن یارییەکان بە شێوەیەکی گشتی پێویستیان بە گرنگیدانێکی بەردەوام هەیە لەسەر ئامانجێکی دیاریکراو. بەڵام سۆشیال میدیا بە شێوەیەک دروست کراوە کە خێرا بێت و زۆرجاریش پچڕاو بێت.

بۆیە ئەگەر منداڵەکەت چەندین کاتژمێر یاری بکات، لەوانەیە بۆ چاوەکانی خراپ بێت، بەڵام مەرج نییە فۆکەسەکەی لەناو ببات. سکڕۆڵکردن لە ئینستاگرام چیرۆکێکی جیاوازە.

سەرچاوە
AAP

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button