بابەتەکانتەکنەلۆجیا

کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆژیا یەکدەگرن بۆ تەحەدای باڵادەستی کۆمپانیای Nvidia لە بازاڕی زیرەکی دەستکرددا

کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆژیا تەحەدای کۆمپانیای Nvidia دەکەن لە بازاڕی زیرەکی دەستکرد دا. کۆمپانیای Nvidia بە گەورەترین براوەی جیهانی زیرەکی دەستکرد دادەنرێت. و ئەم بابەتە لەلایەن کۆمپانیا گەورەکانەوە سەرنجی دراوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێ، کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکنەلۆژیا هەوڵدەدەن سوود لە لەو نەرمەکاڵاکایانە وەربگرن کە یارمەتی کۆمپانیای Nvidia داوە زاڵ بێت بەسەر بازاڕی زیرەکی دەستکرددا.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، گروپێک کە پێکهاتووە لە کۆمپانیاکانی ئینتێل، ئارم، گووگڵ، کوالکۆم، سامسۆنگ و کۆمپانیاکانی تری تەکنەلۆژی، سەرقاڵی پەرەپێدانی نەرمەکاڵایەکی سەرچاوە کراوەن. کە ڕێگری دەکات لەوەی گەشەپێدەرانی زیرەکی دەستکرد سنووردار ببن بە تەکنەلۆژیای خاوەندارێتی ئێنڤیدیا و نەرمەکاڵاکانیان بتوانن لەسەر هەر تەکنەلۆژیایەک کاربکەن.

کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆژیا تەحەدای کۆمپانیای Nvidia دەکەن لە بازاڕی زیرەکی دەستکرد دا:

گروپەکە بەناوی The Unified Acceleration Foundation یان UXL بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە وردەکارییە تەکنیکییەکانی ئەم پڕۆژەیە تا نیوەی دووەمی ئەمساڵ پێدەگات. بەڵام تا ئێستا وادەی وردی بڵاوکردنەوەی ئەم پڕۆژەیە ئاشکرا نەکراوە. لە ئێستادا پڕۆژەکە ستانداردی کراوەی OneAPI لەخۆدەگرێت. کە لەلایەن کۆمپانیای Intel پەرەی پێدراوە بۆ لابردنی پێداویستییەکانی وەک زمانی بەرنامەسازی تایبەت، بنکە کۆدەکان و ئامرازەکانی تر کە گەشەپێدەران ناچار دەکەن پلاتفۆرمێکی دیاریکراو بەکاربهێنن، وەک Codaی Nvidia.

گرووپی UXL
گرووپی UXL

کۆمپانیای Nvidia یەکەم کۆمپانیای دروستکەری چیپە لە جیهاندا بە بەهای زیاتر لە ٢ ترلیۆن دۆلار. دوای ئەوەی ئەم کۆمپانیایە گرنگی بە ڕەقەکاڵاکانی پەرەپێدانی مۆدێلی زیرەکی دەستکرد وەک H100 دا، ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەی بەرچاو بووەوە لە بازاڕەکادا. ئەم چیپانە کە گەشەپێدەران ناچار دەکەن بیناسازی CUDAی Nvidia بەکاربهێنن، لە هەموو چیپەکانی تری بوارەکەدا کارەکانیان باشترە. بەڵام زیادبوونی خواست، وایکردووە کۆمپانیاکان بیر لە بەدیل بکەنەوە.

هەرچەندە UXL دەڵێت لە سەرەتادا دەیەوێت بژاردەی جیاواز بۆ پەرەپێدانی بەرنامەکانی AI بۆ گەشەپێدەران دابین بکات. بەڵام لە کۆتاییدا پشتگیری لە ڕەقەکاڵا و کۆدی Nvidia دەکات. بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی، کۆمپانیای UXL داوای یارمەتی لە کۆمپانیاکانی دروستکردنی چیپ و کۆمپانیاکانی کۆمپیوتەری هەور وەک مایکرۆسۆفت و ئەمازۆن دەکات بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی کە نەرمەکاڵاکانیان لەسەر هەر چیپێک یان ڕەقەکاڵایەک کاردەکات.

بەپێی زانیارییەکان، مایکرۆسۆفت کە ئەندامی UXL نییە، لە ساڵی ڕابردووەوە لەگەڵ کۆمپانیای AMD کاردەکات بۆ پەرەپێدانی چیپی AI بەدیل بۆ ئەوەی تەحەدای قۆرخکاریی Nvidia بکات لە بازاڕدا.

هەموو بەڵگەکان دەریدەخەن کە کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکان دەیانەوێت تەحەدای باڵادەستی Nvidia بکەن لە بازاڕدا. هەرچەندە لەوانەیە شکست بهێنن.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button