بابەتەکانتەندروستیگرنگ

بۆ یەکەمجار دڵی دەستکرد بە تەکنەلۆژیای ماگلێڤ بۆ نەخۆشێک چێندرا

دامەزراوەی دڵی تەکساس (THI) بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای BiVACOR ڕایگەیاند کە بە سەرکەوتوویی یەکەم چاندنی دڵی تەواو دەستکرد (TAH) بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ماگلێڤ لە مرۆڤێکی زیندوودا ئەنجامداوە. ئامانجی ئەم ئامێرە نوێیە ئەوە نییە بەتەواوی جێگەی دڵی سروشتی بگرێتەوە. بەڵکو تەنها مانەوەیە لە جەستەی نەخۆشەکەدا لەکاتێکدا چاوەڕێی چاندنی ڕاستەقینەی دڵ دەکەن. هەروەها یەکەم چاندنی دڵی دەستکردی سەرکەوتوو نییە. یەکەم چاندنی دڵی دەستکرد لە ساڵی ١٩٦٩ ئەنجامدراوە. بەڵام یەکەم ئامێرە کە تەکنەلۆژیای هەڵدانی موگناتیسی یان ماگلێڤ بەکاردەهێنێت.

بەپێی هەواڵێکی نیو ئەتڵەس، ئەم دڵە تەواو دەستکردە پەمپێکی خوێنی دوو ژێرپەنجەی تیتانیۆم و ڕۆتۆری هەڵکشانی موگناتیسی هەیە و دەتوانێت خوێن بە تەواوی جەستەدا پەمپ بکات، ئەمەش بەشێوەیەکی کاتی جێگای هەردوو سکۆڵەی دڵی نەخۆشەکە دەگرێتەوە. ئەمە یەکەمجارە زاناکان تەکنەلۆژیای هەڵدانی موگناتیسی لە دڵێکی دەستکرددا بەکاردەهێنن.

تەکنەلۆژیای ماگلێڤ کێڵگە موگناتیسیەکان بەکاردەهێنێت بۆ بەرزکردنەوە و خولاندنەوەی ڕۆتۆرێک بەبێ هیچ بەرکەوتنێک. ئەم تەکنەلۆژیایە خۆلێدان و بەریەک کەوتنی میکانیکی کەمدەکاتەوە و تەمەنی ئامێرەکە زیاتر دەکات. تەکنەلۆژیای ماگلێڤ بە شێوەیەکی سەرەکی لە هێڵی شەمەندەفەرە خێراکاندا بەکاردەهێنرێت.

یەکەم دڵی دەستکرد بە تەکنەلۆژیای ماگلێڤ

یەکەم دڵی دەستکرد بە تەکنەلۆژیای ماگلێڤ

ئەم دڵە کۆنتڕۆڵکەرێکی بچووکی دەرەکی کە بارگاوی دەکرێتەوە بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە خولاندنەوە و دەتوانێت خوێن بە خێرایی 12 لیتر لە خولەکێکدا پەمپ بکات. کۆمپانیای BiVACOR بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم ڕێژەیە بەسە بۆ ئەوەی پیاوێکی پێگەیشتوو بتوانێت وەرزشی پێ بکات.

هەروەها کۆمپانیاکە دەڵێت دڵە دەستکردەکانی دیکە پشت بە دایافراگمی پۆلیمەری نەرم دەبەستن بۆ پەمپکردنی خوێن، بەڵام ئەم جۆرە پێکهاتانە دەتوانن لەکاربچن و تەمەنیان کەمە. ئەم دڵە نوێیە دەتوانێت درێژتر بمێنێتەوە لەگەڵ بەشێک کە لە ڕێگەی موگناتیسییەوە لە بۆشاییدا دەسوڕێتەوە.

لە چاندنی نوێی ئەم کۆمپانیایەدا، توێژەران دەیانەوێت سەلامەتی و ئەدای دڵە دەستکردەکەیان لە نەخۆشانی تووشبووی سستبوونی دڵ هەڵسەنگێنن. سستبوونی دڵ یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن لە جیهاندا و لانیکەم ٢٦ ملیۆن کەس ساڵانە لە جیهاندا تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن. بەڵام وەک باس کرا دڵی نوێی تیتانیۆم تەنها بۆ ئەوەیە نەخۆشەکان بە زیندووی بمێننەوە کە چاوەڕێی چاندنی دڵ دەکەن.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای بکە
Close
Back to top button