بابەتەکانزانست

گۆڕینی پەنجەرەی ئاسایی بۆ پانێڵی خۆر لە لایەن زانایانی چینی

زانایانی چینی ڕووپۆشێکی شەفافیان پەرەپێداوە کە دەتوانێت هەر ڕوویەکی شووشەیی وەک پەنجەرەی شوقە یان ڕووبەری تاوەرە هەوربڕەکان بکاتە پانێڵێکی خۆر. ئەم پێشکەوتنە دەتوانێت شێوازی بەرهەمهێنانی وزە لە ژینگە شارییەکان بگۆڕێت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ScienceAlert، ڕوپۆشە نوێیەکە لە ماددەیەک دروستکراوە کە پێی دەوترێت “کریستاڵی شلی کۆلیستریک” (CLC) کە بە چینێکی زۆر تەنک دەخرێتە سەر شووشەکە. لەبری ئەوەی هەموو تیشکی خۆر هەڵبمژێت، کە شووشەکە تاریک دەکات، ڕوکەشەکە تەنها بەشێکی کەم لە ڕووناکییەکە جیادەکاتەوە و ئاراستەی لێوارەکانی چوارچێوەی پەنجەرەکە دەکات. لەوێدا شریتە تەسکەکانی خانە خۆرەکان ئەم ڕووناکییە چڕکراوە دەگرن و دەیگۆڕن بۆ کارەبا. ئەم پرۆسەیە ڕێگە دەدات زۆربەی ڕووناکی بینراو بەناو شووشەکەدا تێپەڕێت بەبێ هیچ بەربەستێک و پەنجەرەکەش سیمای تەواو شەفاف و سروشتی خۆی دەپارێزێت.

ڕوپۆشێکی نوێ بۆ گۆڕینی پەنجەرەی ئاسایی بۆ پانێڵی خۆر

بەپێی تاقیکردنەوەکانی توێژەرانی زانکۆی نانجینگ لە چین، ئەم تەکنەلۆژیایە زۆر سەرکەوتوو بووە لە پاراستنی شەفافیەتدا. ڕوپۆشەکە ڕێگە بە تێپەڕبوونی لەسەدا ٦٤ی ڕووناکی بینراو دەدات و لەسەدا ٩١ی وردی ڕەنگەکان دەپارێزێت.

شێوازی گۆڕینی پەنجەرە بۆ پانێڵی خۆر

لە تاقیکردنەوە سەرەتاییەکاندا، نمونەیەکی یەک ئینج لەم تەکنەلۆژیایە توانیویەتی وزەی پێویست بەرهەمبهێنێت بۆ ئەوەی پانکەیەکی بچووک کاربکات. هەرچەندە لە ئێستادا کارایی گشتی گۆڕینی وزەی خۆر بۆ کارەبا لەسەدا 3.7ە و پێویستی بە باشترکردنی هەیە. بەڵام ئەمە هەنگاوێکی گەورەیە بۆ داهاتووی ئەو تەکنەلۆژیایە.

گەورەترین سوودی ئەم ڕوپۆشە ئەوەیە کە دەتوانرێت لە پەنجەرە کۆنەکان بەکاربێت. بە پێچەوانەی تەکنەلۆژیاکانی پێشوو کە پێویستی بە گۆڕینی تەواوەتی شووشە هەبوو بە پانێڵی خۆری شەفافی گرانبەها، ئەم ڕووپۆشە دەتوانرێت بە ئاسانی لەسەر بیناکان بەکاربێت. ئەم تایبەتمەندییە زۆرێک لە تێچووەکان کەمدەکاتەوە.

سەرچاوە
photonix

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button