بابەتەکانزانست

فیزیازانان ڕیکۆردێکی نوێیان تۆمار کرد لە بەرهەمهێنانی بەهێزترین تیشکی ئەلکترۆنی

تیمێکی فیزیازانان لە تاقیگەی خێراکەری نیشتمانی SLAC لە شاری مێنلۆ پارک لە ویلایەتی کالیفۆرنیا سەرکەوتوو بوون لە بەرهەمهێنانی بەهێزترین و بەرزترین تیشکی ئەلکترۆنی تا ئێستا. ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری «Physical Review Letters» بڵاوکراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی Phys، توێژەران دان بەوەدا دەنێن کە بیرۆکەی دروستکردنی ئەم تیشکە بەهێزانە لە یەکەم نیگادا سادە دەردەکەوێت، بەڵام جێبەجێکردنی لەڕادەبەدەر ئاڵۆز و چالاک بووە. بیرۆکەکە ئەوە بوو کە زۆرترین بارگەی کارەبایی لە کورتترین کاتدا پاڵەپەستۆ بکرێت. ئەوان توانیان لە ماوەی تەنها یەک لەسەر چوارەمی چرکەدا ڕەوتی کارەبایەکی گەورە بە قەبارەی ١٠٠ کیلۆئەمپێری دروست بکەن.

لەم لێکۆڵینەوەیەدا تیشکی ئەلکترۆنی وزە بەرز بە خێراکەرێکدا تێپەڕێندرا. لەم جۆرە سیستێمانەدا ئەلکترۆنەکان بە بەکارهێنانی موگناتیسی بەهێز خێرا دەکرێن بۆ خێرایی زیاتر. ئەم ئەلکترۆنانە لەناو ژووری بۆشاییدا دەڕۆن و سواری شەپۆلی ڕادیۆیی دەبن. تیمی توێژینەوەکە جوڵەی ئەلکترۆنەکان بە ئۆتۆمبێلی پێشبڕکێ دەچوێنن کە بە دەوری ڕێڕەوێکی هێلکەییدا دەجوڵێن. بەدرێژایی ئەم ڕێگایە ئەلکترۆنەکان خێراتر دەبن بۆ نزیکەی ٩٩٪ خێرایی ڕووناکی.

بەهێزترین تیشکی ئەلکترۆنی

وەک چۆن ئۆتۆمبێلەکان کاتێک دەگەنە پێچێک دەبێت خێراییەکەیان خاو بکەنەوە و ئاراستە بگۆڕن، ئەلکترۆنەکانیش کاتێک بە دەوری پێچەکانی خولگەیەکدا دەڕۆن خێرایییان لەدەست دەدەن. بۆ ئەوەی ئەلکترۆنەکان خێراتر بە دەوری پێچەکەدا بڕۆن، دەبێت ڕێگایەکی ڕاستەوخۆتر لە ئاسایی بگرنەبەر.

بەرهەمهێنانی بەهێزترین تیشکی ئەلکترۆنی

بۆ ھاوشێوەکردنی ئەم ڕێگایە، توێژەران زنجیرەیەک ئەلکترۆنیان دانا کە درێژییەکەی یەک ملیمەتر بوو لە خولگەدا. لەم دۆخەدا ئەلکترۆنەکانی پێشەوە لەسەر بەشی کەمتر بەرزی شەپۆلی ڕادیۆیی گەشتیان دەکرد. ئەمەش وایکرد بە وزەی کەمتر لە لوپەکە دەربچن، ئەمەش دیاردەیەک کە پێی دەوترێت “چرپ” (Chirp).

توێژەران بە کەڵک وەرگرتن لە کۆمەڵێک موگناتیس، ئەلکترۆنەکانیان ناچار کردووە سەرەتا بۆ لای چەپ، پاشان بۆ لای ڕاست، پاشان دیسانەوە بۆ لای چەپ بڕۆن و دواجار بگەڕێنەوە سەر ڕێڕەوی سەرەتایی. لەم پرۆسەیەدا ئەلکترۆنە وزە کەمەکان زیاتر لە ئەلکترۆنە وزە بەرزەکان لابران. لە ئەنجامدا ڕێڕەوی ئەلکترۆنە کەم وزەکان درێژتر بووەوە کە بووە هۆی گەیشتنی ئەلکترۆنە وزە بەرزەکان بە وزە کەمەکان. ئەم پرۆسەیە بووە هۆی چڕبوونەوی زنجیرەی ئەلکترۆنییەکە.

بەهێزکردنی زیاتری تیشکی ئەلکترۆنی بە یارمەتی ڕووناکی

پاشان توێژەران موگناتیسی تریان زیاد کرد، کە وزەی ئەلکترۆنەکانی لەگەڵ ڕووناکی ئاڵوگۆڕ کرد، ئەمەش وایکرد چریپەکان توندتر ببن. لە کۆتاییدا ئەم زنجیرە ئەلکترۆنە دووبارە و سێبارە بەناو خولگەدا دەسوڕایەوە و هەر جارێک تیشکی ئەلکترۆنی بەهێزتر و کورتتر دەبووەوە. لە لوتکەی ئەم پرۆسەیەدا درێژی شەپۆلەکە گەیشتە ٣ لەسەر دەی مایکرۆمەترێک.

تیمی توێژینەوەکە پێیان وایە ئەم تەکنیکە دەتوانێت ببێتە هۆی پێشکەوتن لە لێکۆڵینەوە لە پرۆسەی کیمیایی یان تەنانەت یارمەتی بەرهەمهێنانی جۆرە نوێیەکانی پلازما بدات. جگە لەوەش دەتوانرێت ئەم جۆرە تیشکانە بەکاربهێنرێت بۆ باشتر تێگەیشتن لە سروشتی شوێنی چۆڵ، یان بۆشایی.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button