بابەتەکانزانستگرنگ

وزەی گەرمی ناخی زەوی (Geothermal Energy) چییە؟

بە گشتی “وزەی گەرمی ناخی زەوی” جۆرێکە لە وزەی گەرمی کە لە زەویدا بەرهەم دێت و هەڵدەگیرێت. وزەی گەرمی لە توێکڵی زەویدا بە بەردەوامی بەدەست دێت بەهۆی سروشتی دروستبوونی ئەم هەسارەیە و خراپبوونی تیشکدەرانەی کانزاکان.

“گرادێنتی گەرمی زەوی” جیاوازی پلەی گەرمی نێوان ناوک و توێکڵە کە دەبێتە هۆی ڕۆیشتنی بەردەوامی گەرمی لە ناوکەوە بۆ توێکڵ.

وزەی گەرمی زەوی کە بە “وزەی نوێبووەوە” پۆلێن دەکرێت، بۆ کارەکانی وەک گەرمکردنی بینا شار و پیشەسازییەکان یان بەرهەمهێنانی کارەبا بەکاردەهێنرێت. زاراوەی “هێزی گەرمی زەوی” بەتەواوی ئاماژەیە بۆ ئەم بەکارهێنانەی بەرهەمهێنانی کارەبا.

چوار ڕێگەی سەرەکی هەیە بۆ بەکارهێنانی وزەی گەرمی زەوی: وێستگەی کارەبای گەرمی زەوی، گەرمی پەمپەکانی گەرمی زەوی، بەکارهێنانی ڕاستەوخۆ و سیستەمی گەرمی زەوی بەرزکراوە.

ئەم جۆرە وزەیە بە قەبارەیەکی گەورە و متمانەپێکراو و وەک جۆرێک لە “سەرچاوەی نوێبووەوە” بەردەستە کە پشت بە بارودۆخی کەشوهەوا نابەستێت. بە بەکارهێنانی گەرمی زەوی، پشتبەستن بە سووتەمەنی بەردینی کەم دەبێتەوە. و ئەگەر ئیستغلالکردنی سەرچاوەکە لە توانای زیاتر نەبێت، کەمترین زیان بە ژینگە دەگەیەنێت. جگە لەوەش پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەگەری بەکارهێنانی سەرچاوەکان بە قەبارەیەکی زۆر گەورە و بە شێوەیەکی زۆر متمانەپێکراو هەبێت.

بەڵام تەحەددای پەرەپێدانی ئەم سەرچاوانەیش هەیە. یەکێک لەو کێشانە پێویستی بە سەرمایەی سەرەتایی زۆرە. و دووەمیان ئەو ماوەیە زۆرەیە کە پێویستە بۆ دروستکردنی وێستگەی کارەبای گەرمی زەوی. هەروەها ناتوانرێت وێستگەیەکی کارەبای لەو شێوەیە لە هەموو شوێنێک دروست بکرێت. و هەڵکەندنی زۆر و قووڵ دەبێتە هۆی ناسەقامگیری توێکڵەکە لە شوێنی خۆیدا. کێشەیەکی دیکەی ئەم جۆرە وێستگانەی کارەبا ئەگەری دەردانی گاز یان توخمە ژەهراویەکانی وەک جیوە و بۆرۆن و ئارسنیک بۆ ناو ژینگەی دەوروبەرە.

سەرچاوەی گەرمی ناخی زەوی:

ژئۆترماڵ

وزەی گەرمی زەوی (Geothermal Energy) لە گەرمی دروستبوونی سەرەتایی هەسارەکە (نزیکەی 20%) و خراپبوونی تیشکدەرانەی کانزاکان (نزیکەی 80%) بەرهەم دێت. ئایزۆتۆپە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنانی وزە بریتین لە پۆتاسیۆم ٤٠، یۆرانیۆم ٢٣٨، یۆرانیۆم ٢٣٥ و تۆریۆم ٢٣٢. ئەم وزەیە لە ناوکەوە دەڕژێتە سەر ڕووی زەوی بە هێزی ٤٤.٢ تێراوات بە میکانیزمی “گواستنەوە”. ئەم جۆرە هێزە وزەیە زیاتر لە دوو هێندەی بەکارهێنانی ئێستایە لە هەموو جیهاندا. هەرچەندە ناتوانرێت هەمووی دووبارە بەکاربهێنرێتەوە. هەروەها جێگای سەرنجە بزانین ڕووی زەوی لە وەرزی گەرمادا تا قووڵایی ١٠ مەتر بەهۆی خۆرەوە گەرم دەبێت و لە وەرزی سەرمادا ئەم گەرمایە دەردەدات.

بەبێ گوێدانە گۆڕانی پلەی گەرمی لە وەرزە جیاوازەکاندا، گرادێنتی پلەی گەرمی بۆ هەر کیلۆمەترێک لە قووڵایی توێکڵی زەوی لە نێوان ٢٥-٣٠ پلەی سەدیدایە. ئەمەش دەبێتە هۆی شلەی گواستنەوەی گەرمی ٠.١ مێگاوات بۆ هەر کیلۆمەتر چوارگۆشەیەک. لەو بەشانەی زەوی کە توێکڵەکەیان تەنکترە، شلەی گەرمی زیاترە. ئەم شلە بەهۆی جوڵەی ماگما، کانیاوی گەرم، خولی ئاو، یان تێکەڵەیەک لەم هۆکارانە زیاد دەکات.

وزەی گەرمی زەوی بە جۆرێک لە “وزەی بەردەوام” و نوێبووەوە دادەنرێت. چونکە ئەم جۆرە سەرچاوەی وزەیە زۆر گەورەیە بە بەراورد بە ئەگەری بەکارهێنانی و بەردەوام دەگۆڕدرێت. هەرچەندە هەسارەی زەوی بە بەردەوامی و بە هێواشی سارد دەبێتەوە، بەڵام کۆکردنەوەی بەشێک لەو وزەیە لەلایەن مرۆڤەوە هیچ کاریگەرییەکی بەرچاو لە خێراکردنی پرۆسەی ساردبوونەوەدا نیشان نادات.

هەرچەندە ئەم سەرچاوانە توانای دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانی مرۆڤیان هەیە، بەڵام تەنیا دەتوانرێت بەشێک لەو وزەیە بەکاربهێنرێت. زانایان خەمڵاندنی جیاوازیان حیساب کردووە کە چەند دەتوانرێت بە شێوەیەکی بەردەوام بەکار بهێندرێت. لە یەکێک لە نوێترین لێکۆڵینەوەکانی ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن “فریدلیفسۆن”ەوە، پێشبینی دەکرێت تا ٢٠٠٠ گیگاوات کارەبا بەرهەمبهێنرێت.

لە 10 هەزار مەتر چوارگۆشەی ڕووبەری زەویدا، نزیکەی 50 هەزار هێندەی کۆی وزەی هەڵگیراو لە کۆگاکانی نەوت و گازی سروشتی لە جیهاندا وزەی کەرمی ناخی زەوی هەیە.

بەرهەمهێنانی وزە:

قۆناغی یەکەمی دەرهێنانی گەرمی بریتییە لە چوونە ناو کۆگای هەڵگرتنی گەرمی لە زەویدا. وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا ٣ ڕێگەی سەرەکی هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە:

  • وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای گەرمی زەوی
  • پەمپە جیۆتێرمالەکان
  • بەکارهێنانی ڕاستەوخۆی سیستەمی گەرمی زەوی بەرزکراوە
وێستگەی دروست کردنی کارەبا لە وزەی گەرمی زەوی
وێستگەی دروست کردنی کارەبا لە وزەی گەرمی زەوی

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە جۆری سەرچاوەی وزە دیاری دەکات کە کام لەم ڕێگایانەی سەرەوە بەکاربهێنرێت.

“وێستگەی دوو قۆناغی” باوترین جۆری بەرهەمهێنانی کارەبایە لە “خەزنەکانی شلە زاڵ” یان “LDR” بە کورتی. بەگشتی LDRەکان بەوەوە ناسراون کە پلەی گەرمییان لە سەرووی ٢٠٠ پلەی سەدییە و نزیکە لە گڕکانەکانی جۆن. بەگشتی لەم جۆرە خەزانەدا پێویست بە پەمپ ناکات، هەرچەندە هەندێک لەو سەرچاوانەی پلەی گەرمییان کەمترە پێویستیان بە پەمپ هەیە.

پێویستە بزانیت کە ئەو سەرچاوە گەرمایانەی پلەی گەرمایان لە نێوان ٣٠-١٥٠ پلەی سەدیدایە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەکارناهێنرێت. بەڵکو ئەم سەرچاوانەی بۆ گەرمکردنی بینای نیشتەجێبوون و بازرگانی، حەوزی بەخێوکردنی ماسی، گەرمکەرەوەی پێویست لە پرۆسەی پیشەسازی و حەمامەکاندا بەکاردەهێنن.

وێستگەی کارەبا:

ئەم دامەزراوانە گەرمی لە قوڵایی زەویدا بەکاردەهێنن و ئاوی گەرم یان هەڵم دەگوازنەوە بۆ سەر ڕووی زەوی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا. بۆ دەستگەیشتنێکی باشتر بە سەرچاوەی گەرمی، بیرەکان لە قووڵایی توێکڵەکەدا هەڵدەکێشرێن.

هەڵکەندنەکان بەگشتی لە تەنیشت کانییە گەرمەکان، گڕکانە گەنجەکان ئەنجام دەدرێن؛ چونکە لەم جۆرە شوێنانەدا مەودای گونجاو هەیە بۆ گەیشتن بە شوێنی گەرم. ئاوی گەرم لەم جۆرە شوێنانە دەتوانێت بگاتە زیاتر لە ٢٠٠ پلەی سەدی.

سێ جۆر دیزاین بۆ ئەم جۆرە وێستگانە هەیە: “هەڵمی وشک” (dry steam)، “هەڵمی ٢ قۆناغی” (flash steam) و “خولی دووانەیی” (binary cycle). هەموو ئەم سیستەمانە ئاوی گەرم یان هەڵم لە قووڵاییەکانەوە دەهێننە سەرەوە و ئەم وزەیە بەکاردەهێنن بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا. دوای ئەم قۆناغە ئاوی چڕ دەگەڕێتەوە بۆ بیرەکان بۆ ئەوەی جارێکی تر گەرمی دەربهێنێتەوە لەکاتێکدا هاوسەنگیەکە دەپارێزێت. لەگەڵ گەڕانەوەی ئاوی چڕ، تەمەنی بیرەکە زیاد دەکات.

دیزاینی وێستگەی کارەبا لەسەر بنەمای پلەی گەرمی و قووڵی و کوالیتی ئاو یان هەڵمی لابراو دامەزراوە. ئەگەر شلەی دەرچوو هەڵمی گەرمی زۆر بێت، ئەوا ڕاستەوخۆ بەکاردەهێنرێت بۆ لێخوڕینی تۆرباینەکە. ئەگەر شلەی دەرچوو دوو فاز بێت یان شلەیەک کە پلەی گەرمی بەرز بێت، ئەوا سیستەمی دوو فاز بەکاردەهێنن. لە کۆتاییدا ئەگەر پلەی گەرمی شلە لە سیستەمی شلەی گەرمدا نزم بێت، سەرەتا گەرمی شلەی ناو گەرماگۆڕەوە دەبێتە هۆی هەڵمبوونی شلەیەکی تر کە پلەی گەرمی کوڵانی کەمتر بێت و لە کۆتاییدا هەڵمی بەرهەم هێنراو دەچێتە ناو تۆرباینەکەوە. لەم بەشەی خوارەوەدا جۆرەکانی ئەم سیستەمە بە ژمارە ڕوون کراوەتەوە.

سیستەمی هەڵمی وشک:

لەم جۆرە وێستگانەی کارەبادا، شلەی دەرچووی “بیرە بەرهەمهێنانەکان” بە تەواوی هەڵمە، و دەتوانرێت هەڵمەکە ڕاستەوخۆ بگوازرێتەوە بۆ تۆرباینەکە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لەگەڵ پەستانی شلە لەکاتی لێخوڕینی تۆرباینەکەدا بە بەکارهێنانی مۆلیدە. لە کۆتاییدا شلەی دەرچوون دەگوازرێتەوە بۆ ئامێرێکی “بێدەنگکەر” بەجۆرێک بەشێک لەو شلەیەی کە لە شێوەی هەڵمدا بووە دەگوازرێتەوە بۆ بەرگە هەوا. ئەو شلە گەرمەی کە لە تۆرباینەکە دەردەچێت دەتوانرێت بۆ “بەکارهێنانی ڕاستەوخۆی گەرمی زەوی” بەکاربهێنرێت یان بگوازرێتەوە بۆ بیرەکان.

سیستەمی هەڵمی وشک بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا
سیستەمی هەڵمی وشک بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا

ئەو هەڵمە گەرمەی کە بەکاردەهێنرێت بەگشتی پلەی گەرمی لە ٢٣٥ پلەی سەدی زیاترە. مەسەلەکە ئەوەیە کە ئەم دیزاینە کۆنترین سیستەم بووە کە مرۆڤایەتی بەکاری هێناوە.

سیستەمی ٢ قۆناغی:

لەم جۆرە وێستگەی کارەبادا شلەی بەرهەمهێنانی بیرە بەرهەمهێنانەکان بە دوو قۆناغ بوونی هەیە، شلە و هەڵم. بە نزیکەیی دەتوانرێت وێستگەی کارەبای شلەی دوو فاز دابەش بکرێت بەسەر سێ پۆلدا بە پشتبەستن بە خولی بەرهەمهێنانی کارەبا و ئەو ئامێرانەی تێیدا بەکاردەهێنرێن.

تاکە قۆناغ بە دەرچەی بەرگەهەوا:

لەم جۆرە وێستگەی کارەبادا شلەی دەرچوون لە بیرە بەرهەمهێنانەکانەوە لە ڕێگەی بۆرییەوە ئاراستەی تانکی جیاکەرەوە دەکرێت. لە تانکی جیاکەرەوەدا بەهۆی دابەزینی پەستانەوە بەشێک لە شلەکە دەگۆڕێت بۆ هەڵم، و لە دەرچەی هەڵمی تانکیەکەوە ئاراستەی دەرەوە دەکرێت و دەچێتە ناو تۆرباینەکەوە. لە وێستگەی کارەبای هەڵمی “Single Flash Backpressure”دا، دەرچوونی تۆرباینەکە ئازاد دەکرێت بۆ هەوای کراوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا لە تۆرباین و بەرهەمهێنانی کارەبا لە مۆلیدەکەدا بەندە بە پەستانی شلە و پەستانی بەرگەهەوا.

تاکە قۆناغ لەگەڵ کۆندێنسەر:

جیاوازی نێوان ئەم جۆرە وێستگەی کارەبای گەرمی زەوی و وێستگەی کارەبای هەڵمی تاک قۆناغی کە بەرهەمی بەرگەهەوای هەیە ئەوەیە کە لەم وێستگەی کارەبایەدا دەرچوونی شلەی تۆرباینەکە دەگوازرێتەوە بۆ ناو “کۆندێنسەر. لە کۆندێنسەردا پەستانی دوای تۆرباینەکە کەم دەبێتەوە بەهۆی ئەو ئاوە ساردەی کە لەلایەن “تاوەری ساردکردنەوە”ەوە دابین دەکرێت بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەمان کاتدا کارایی وێستگەی کارەبا زیاد دەکات.

سیستەمی ٢ قۆناغی
سیستەمی ٢ قۆناغی

دوو قۆناغی:

لەم جۆرە وێستگەی کارەبای گەرمی زەویدا، بەهۆی بەرزی ڕێژەی لێشاوی قۆناغی شلە و پەستانەکەی، دەتوانرێت ڕێژەی لێشاوی هەڵم زیاد بکرێت بە کەمکردنەوەی پەستانی ئەو شلەیەی کە لە یەکەم تانکی جیاکردنەوە دەردەچێت لە تانکییەکی تری جیاکردنەوەدا. بەم شێوازە هەڵمی بەرهەم هێنراو لە تانکی جیاکەرەوەی دووەم دەنێردرێتە ناو بەشە پەستانی نزمەکانی تۆرباینەکە بۆ ئەوەی بڕی ئەو کارەبایەی لە تۆرباینەکەدا بەرهەم دێت و لە ئەنجامدا بڕی کارەبای بەرهەمهێنانی مۆلیدەکە زیاد بکرێت.

پەمپی جیۆتێرمی:

گەرمی پەمپ گەرمی زەوی (نەک شلەی گەرمی زەوی) بەکاردەهێنێت بۆ گەرم کردنەوەی ناو ماڵەکان.

بەو پێیەی گەرمی پەمپەکان شلەی خەزنەی گەرمی زەوی بەکارناهێنن، ئەم ڕێگایە دەتوانرێت لە هەر شوێنێکی جیهان بەکاربهێنرێت کە گرادێنتێکی گەرمی ئاسایی یان بەرزتری هەبێت.

پەمپی جیۆتێرمی
پەمپی جیۆتێرمی

گەرمی پەمپە گەرمییەکانی زەوی تایبەتمەندی پلەی گەرمی نزیکەی بەردەوامی خاک یان ژێر زەوی لە چەند مەترێک لە ژێر ڕووی زەویدا بەکاردەهێنن. ئەم پەمپانە ئاو یان شلەی تر لەناو بۆرییە نێژراوەکاندا دەسوڕێنەوە، کە زۆرجار ئاسۆیی یان ڕاستن، لە ژێرزەمین و دەوروبەری بینایەکدا و گەرمی لە زەویەوە دەگوازنەوە بۆ ناو بیناکە یان لە بیناکەوە بۆ زەوی.

بەپێی پلەی گەرمی ژینگەی ژیان، ئەم سیستەمە دەتوانرێت بۆ گەرمکردنەوە یان ساردکردنەوەی بیناکان بەکاربهێنرێت. بۆ گەرمکردنی بیناکە، بەپێی جیاوازی پلەی گەرمی زەوی و هەوای سارد، گەرمی لە زەویەوە دەگوازرێتەوە بۆ شلەی ناو بۆرییە نێژراوەکان و گەرمی دەکات. شلە گەرمکراوەکەش لە بەرامبەردا بە پاڵنانی پەمپەکە گەرمییەکە ئاراستەی بیناکە دەکات. لە کەشوهەوای گەرمدا، بەهۆی جیاوازی پلەی گەرمی نێوان زەوی و هەوای دەرەوە، شلەی ناو بۆریەکان گەرمی لە باڵەخانەکەوە هەڵدەمژێت و دەیگوازێتەوە بۆ سەر زەوی، ئەمەش بە بەراورد بە پلەی گەرمی هەوا فێنکترە، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ ساردکردنەوەی هەوای ناو بیناکە.

بەکارهێنانی ڕاستەوخۆی گەرمی ناخی زەوی:

هەندێک ناوچە سوودمەندن لە سەرچاوەی وزەی گەرمی زەوی بە شێوەیەک کە دەتوانرێت ڕاستەوخۆ بۆ گەرمکردنی بیناکان بەکاربهێنرێت. بۆ نموونە دەتوانرێت کانیاوی ئاوی گەرم بۆ گەرمکردنی بینای نیشتەجێبوون و بازرگانی و حەوزی بەخێوکردنی ماسی و هتد بەکاربهێنرێت.

گەرمکردنی حەوزی بەخێوکردنی ماسی
گەرمکردنی حەوزی بەخێوکردنی ماسی

ئایسلەندا پێشەنگە لە بەکارهێنانی سیستەمێکی لەم شێوەیە لە جیهاندا. زیاتر لە 50%ی وزەی پێویست لەم وڵاتەدا لە گەرمای زەویەوە دابین دەکرێت. زیاتر لە 93%ی ماڵەکان بە وزەی گەرمی زەوی گەرم دەکرێن، ئەمەش دەبێتە هۆی پاشەکەوتکردنی زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار لە ساڵێکدا بۆ خەڵک. سیستەمێکی گەرمکەرەوەی ڕاستەوخۆ بە درێژایی ٢٥ کم, ڕیکیاڤیک کە سەردەمانێک یەکێک بوو لە پیسترین شارەکانی جیهان، ئێستا بووەتە یەکێک لە پاکترین شارەکانی جیهان.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button