بابەتەکانتەکنەلۆجیا

تێلێگرام لە ساڵی ٢٠٢٣دا نزیکەی ١٠٨ ملیۆن دۆلار زیانی لێکەوتووە

دەستگیرکردنی پاڤێل دۆرڤ بەڕێوەبەری جێبەجێکار و دامەزرێنەری کۆمپانیای تێلێگرام، ناوی ئەم پەیامنێرەی خستۆتە لوتکەی هەواڵەکانەوە. ئێستا، ڕاپۆرتێکی نوێ لەسەر باری دارایی کۆمپانیای تێلێگرام بڵاوکراوەتەوە، کە دەریدەخات کە زۆربەی داهاتەکەی لە کەرتی دراوی کریپتۆوەیە و بێگومان زیانی ئەم کۆمپانیایەش زۆر بەرچاوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست فاینانشیاڵ تایمز کەوتوون، ڕاپۆرتی دارایی تێلێگرام لە ساڵی 2023دا دەریدەخات کە ئەم کۆمپانیایە زیانی کارکردنی بە بڕی 108 ملیۆن دۆلار تۆمارکردووە بەهۆی تێچووی زۆرەوە. لەنێویاندا لە بواری پەرەپێدان و پاڵپشتی، سەرەڕای داهاتی 342 ملیۆن دۆلار. پاڤێل دۆرڤ پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بەنیازە پشکەکانی تێلێگرام بە ئاشکرا پێشکەش بکات و پێی وایە بەهای ئەم پلاتفۆرمە شتێکە لە دەوروبەری ٣٠ ملیار دۆلار. بەڵام ڕاپۆرتێکی ئەم دواییە بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم بەهادانانە دوورە لە واقیع.

ڕاپۆرتی دارایی تێلێگرام لە ساڵی 2023دا

زیانی ١٠٨ ملیۆن دۆلاری کۆمپانیای تێلێگرام

بەڵام خاڵی سەرنجڕاکێشی ڕاپۆرتەکەی فاینانشیاڵ تایمز، ئاماژەکردنە بە سەرچاوەکانی داهاتی تێلێگرام. وەک هەر پلاتفۆرمێکی تر، فرۆشتنی ڕیکلام و بەشداریکردن لە سەرچاوە گرنگەکانی داهاتی تێلێگرامە. بەڵام نزیکەی 40%ی داهاتی ئەم پلاتفۆرمە لە ڕێگەی خزمەتگوزاری کریپتۆوە دابین دەکرێت. کە ئەمەش ژمارەیەکی زۆر بەرچاوە بە بەراورد بە ڕکابەرەکانی.

لە ئێستادا تێلێگرام بە تایبەتمەندی “جزدان” ڕێگە بە زیاتر لە 900 ملیۆن بەکارهێنەری خۆی دەدات کە دراوە کریپتۆکانیان هەڵبگرن و بیفرۆشن. ئەم خزمەتگوزارییە بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر بنەمای تۆنکۆین کاردەکات کە دراوێکی کریپتۆیە و لەلایەن خودی تێلێگرامەوە دروستکراوە.

لە لێکدانەوەی ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزدا، تێلێگرام زیاتر لە کۆمپانیایەکی چالاک دەچێت لە بواری دراوی کریپتۆدا، کە لە لایەنیشەوە درێژە بە کارەکانی نامە ناردن دەدات. بێگومان ئەم گرنگیدانە بە کریپتۆ ڕەنگە بۆ تێلێگرام بەسوود بێت کاتێک باس لە IPO دەکرێت. ئێستا بەهای خزمەتگوزارییە هاوشێوەکانی وەک Coinbase نزیکەی ٤٥ ملیار دۆلارە.

دەستگیرکردنی پاڤێل دۆرف لە ئێستادا کاریگەری لەسەر داهاتووی تێلێگرام و دراوە کریپتۆ چالاکەکان لەسەر پلاتفۆرمەکەی داناوە. هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی دەستگیرکردنی دۆرف، بازاڕی ئەم دراوە کریپتۆیانە دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی. دۆرف لەم دواییانەدا لە دادگا لە فەرەنسا ئامادە بوو و لە ئێستادا بە کەفالەت لە ئازاد کراوە.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button