سیر ئەندامی خێزانی پیازە و پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ پیاز و کەوەرەوە هەیە. سیر لە زۆر شوێنی جیهان دەڕوێت و بەهۆی بۆنە ناخۆشەکەی و تامە بەتامەکەیەوە پێکهاتەیەکی بەناوبانگی چێشتلێنانە. بەڵام بە درێژایی مێژووی کۆن، بەکارهێنانی سەرەکی سیر بەهۆی سوودەکانی بۆ تەندروستی و تایبەتمەندییە دەرمانییەکانی بووە. بەکارهێنانی لەلایەن زۆرێک لە شارستانییەتە گەورەکانەوە بە باشی بەڵگەی لەسەرە، لەوانە میسرییەکان، بابلییەکان، یۆنانیەکان، ڕۆمییەکان و چینییەکان.
ئێستا زانایان دەزانن کە زۆربەی سوودەکانی سیر لە پێکهاتەکانی گۆگردەوە سەرچاوە دەگرێت کە کاتێک سیر ورد دەکرێت یان دەجورێت، لێی دەردەچێت. ناسراوترین پێکهاتەی ناو سیر بریتییە لە ئەلیسین. بەڵام ئەلیسین پێکهاتەیەکی ناجێگیرە کە تەنها بۆ ماوەیەکی کورت لە سیری تازەدا هەیە دوای هاڕین یان وردکردنی. پێکهاتەکانی تر کە ڕەنگە بەشداربن لە سوودەکانی سیر بریتین لە دیالیل دیسولفاید و S-allylcysteine.
پێکهاتە گۆگردەکانی سیر لە ڕێگەی کۆئەندامی هەرسەوە دەچنە ناو جەستەی مرۆڤەوە و دواتر بە تەواوی جەستەدا دەڕۆن و کاریگەری بایۆلۆژی بەهێزیان هەیە.
بەهای خۆراکی سیر
سیر بە شێوەیەکی بەرچاو بەسوودە. ١٠٠ گرام سیری کاڵ پێکهاتووە لە:
- کۆی چەوری: 0.500 گرام
- کاربۆهیدرات: 33.06 گرام
- پرۆتین: 6.36 گم
- شەکرەکان: 1.00 گرام
- کالیسیۆم: 181 میلیگرام
- مەگنیسیۆم: 25 میلیگرام
- فسفۆر: 153 میلیگرام
- پۆتاسیۆم: 401 میلیگرام
- ڤیتامین ب١٢: 1.235 میلیگرام
- ڤیتامین سی: 31.2 میلیگرام
سوودەکانی سیر
سیر بە کاڵی بخورێت یان بە کوڵاوی، کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت. پێکهاتە چالاکەکانی بە تایبەتی ئەلیسین هەوکردن کەم دەکەنەوە و سیستەمی بەرگری لەشت بەرز دەکاتەوە و تەندروستی دڵ باشتر دەکەن. سیری کاڵ زیاتر تایبەتمەندی دژە بەکتریا و دژە ڤایرۆسی هەیە. خواردنی بەردەوامی سیر یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن و ڕێکخستنی کۆلیسترۆڵ و ڕێگریکردن لە هەندێک نەخۆشی. سیر کۆمەڵێک سوودی تەندروستی زۆری هەیە کە لە خوارەوە ئاماژە بە هەندێکیان دەکەین.
پاراستن لە نەخۆشیەکان لەوانەش هەڵامەت
تەواوکەری سیر بە بەرزکردنەوەی کارکردنی بەرگری لەش ناسراوە. توێژینەوەیەکی گەورەی ١٢ هەفتەیی دەریخستووە کە خواردنی تەواوکەری سیر ڕۆژانە ژمارەی سەرمابوون بە ڕێژەی ٦٣% کەمدەکاتەوە بە بەراورد بە پلاسیبۆ. هەروەها تێکڕای ماوەی نیشانەکانی سەرمابوون بە ڕێژەی ٧٠% کەم بووەتەوە. توێژینەوەیەکی تر دەریخستووە کە ژەمی بەرزی دەرهاویشتەی سیری هەڵگیراو (٢.٥٦ گرام لە ڕۆژێکدا) ژمارەی ئەو ڕۆژانەی کە تووشی هەڵامەت یان ئەنفلۆنزا بوویت بە ڕێژەی ٦١% کەمدەکاتەوە. بەڵام لە پێداچوونەوەیەکدا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە بەڵگەکان بەس نین و لێکۆڵینەوەی زیاتر پێویستە. سەرەڕای نەبوونی بەڵگەی بەهێز، زیادکردنی سیر بۆ خۆراکەکەت شایەنی تاقیکردنەوەیە ئەگەر تووشی هەڵامەت بوویت.
دابەزاندنی پەستانی خوێن
نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان وەک جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک یەکێکن لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردنن. بەرزی پەستانی خوێن یەکێکە لە هۆکارە گرنگەکان کە دەبێتە هۆی ئەم نەخۆشیانە.

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە تەواوکەری سیر کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لەسەر دابەزاندنی پەستانی خوێن لەو کەسانەی کە پەستانی خوێنیان بەرزە. لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە کە ٦٠٠ بۆ ١٥٠٠ میلیگرام دەرهاویشتەی سیری بەساڵاچوو وەک دەرمانی ئەتینۆلۆڵ کاریگەر بووە لە دابەزاندنی پەستانی خوێن لە ماوەی ٢٤ هەفتەدا.
ژەمی تەواوکەرەکە دەبێت تاڕادەیەک بەرز بێت بۆ ئەوەی کاریگەرییە خوازراوەکانی هەبێت. بڕی پێویست یەکسانە بە نزیکەی چوار سەلک سیر لە ڕۆژێکدا.
دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ
سیر دەتوانێت کۆی گشتی کۆلیسترۆڵ و LDL (کۆلیسترۆڵی خراپ) دابەزێنێت. پێدەچێت تەواوکەری سیر کۆی گشتی کۆلیسترۆڵ و LDL بە ڕێژەی نزیکەی لەسەدا ١٠ بۆ ١٥ دابەزێنێت بۆ ئەوانەی کۆلیسترۆڵیان بەرزە. بە سەیرکردنی کۆلیسترۆڵی LDL (خراپ) و HDL (باش)، سیر LDL دادەبەزێنێت بەڵام هیچ کاریگەرییەکی جێی متمانەی لەسەر HDL نییە. بەرزی ئاستی ترایگلیسیرید یەکێکی ترە لە هۆکارە ناسراوەکانی مەترسی بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، بەڵام پێناچێت سیر هیچ کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئاستی ترایگلیسیرید هەبێت.
باشترکردنی ئاستی وەرزشی
سیر یەکێکە لە سەرەتاییترین “بەرزکەرەوەکانی ئەدای کارکردن”. بە شێوەیەکی نەریتی سیر لە کولتوورە کۆنەکاندا بۆ کەمکردنەوەی ماندوێتی و باشترکردنی توانای کارکردنی کرێکاران بەکاردەهێنرا.
لە هەمووی گرنگتر دراوە بە وەرزشوانانی ئۆڵۆمپیاد لە یۆنانی کۆن. لە توێژینەوەیەکی بچووکدا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە و بۆ ماوەی ٦ هەفتە زەیتی سیریان خواردووە، لوتکەی لێدانی دڵیان بە ڕێژەی لەسەدا ١٢ کەمبووەتەوە و توانای وەرزشکردنیان باشتر بووە. بەڵام توێژینەوەیەک لەسەر نۆ پاسکیلسواری ڕکابەر هیچ سوودێکی ئەنجامدانی دەرنەکەوتووە. توێژینەوەکانی تر باس لەوە دەکەن کە ماندوێتی بەهۆی وەرزشەوە لەگەڵ سیردا کەم دەبێتەوە.
پاککردنەوەی کانزا قورسەکان لە جەستەدا
دەرکەوتووە کە پێکهاتە گۆگردەکانی ناو سیر ئەندامەکان لە ژەهراویبوونی کانزا قورسەکان دەپارێزن. توێژینەوەیەکی ٤ هەفتەیی لەسەر کرێکارانی کارگەی پاتری ئۆتۆمبێل (کە زۆر بەرکەوتەی قوڕقوشم بوون) دەرکەوتووە کە سیر ئاستی قوڕقوشم لە خوێندا بە ڕێژەی ١٩% کەمدەکاتەوە. هەروەها زۆرێک لە نیشانە کلینیکیەکانی ژەهراویبوون کەمکردەوە، لەوانە سەرئێشە و پەستانی خوێن. سێ ژەمی سیر ڕۆژانە تەنانەت لە دەرمانی D-penicillamine کاریگەرتر بوو لە کەمکردنەوەی نیشانەکان.
کاریگەرییە لاوەکییەکانی سیر
لەگەڵ هەموو سوودەکانی سیر، ئەوەت لەبەرچاو بێت کە سیر دەبێتە هۆی کاریگەری لاوەکی وەک بۆنی ناخۆشی دەم. هەروەها هەندێک کەس حەساسیەتیان پێی هەیە. ئەگەر نەخۆشی خوێنبەربوونت هەیە یان دەرمانی تراوکەرەوەی خوێن بەکاردەهێنیت، پێش زیادکردنی خواردنی سیر، ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکە.




