بابەتەکانتەکنەلۆجیا

چین دەیەوێت ناسنامەی نیشتمانی ئینتەرنێت بۆ بەکارهێنەران بخاتە ڕوو

بێناو بوون لە دنیای ئینتەرنێتدا لە چین کارێکی قورسە. لە ئێستادا ماڵپەڕ و ئەپەکانی چینی دەبێت بە ژمارەی تەلەفۆنەکانیان پشتڕاستی بەکارهێنەران بکەنەوە، کە بەستراوەتەوە بە ژمارەی ناسنامەی کەسی خەڵکەوە. بەڵام ئێستا ڕێکخەرانی ئینتەرنێتی چین دەیانەوێت پلانێک جێبەجێ بکەن کە وادیارە چاودێری بەکارهێنەران ئاسانتر دەکات. حکومەتی چین دەیەوێت ناسنامەی نیشتمانی ئینتەرنێت بدات بە خەڵک بۆ ئەوەی لە سەرانسەری ئینتەرنێتدا بەکاریبهێنن.

بەپێی ڕاپۆرتی SCMP، وەزارەتی ئاسایشی گشتی و ئیدارەی فەزای ئەلیکترۆنی چین دەڵێن پلانەکە بۆ پاراستنی تایبەتمەندی و ڕێگریکردنە لە ساختەکاریی ئۆنلاین. لە ڕاستیدا بەپێی ئەو دوو ڕێکخەرە، ناسنامەی نیشتمانی ئینتەرنێت دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی “کۆکردنەوە و ڕاگرتنی زانیاری کەسی هاووڵاتیان لە ڕێگەی پلاتفۆرمە سەرهێڵەکانەوە”.

بەپێی ڕەشنووسی ڕێوشوێنی بەڕێوەبردنی خزمەتگوزاری گشتی ڕەسەنایەتی ناسنامەی تۆڕی نیشتمانی، دوو فۆڕمی ناسنامەی دیجیتاڵی لە ڕێگەی ئەپی نیشتمانی ڕەسەنایەتییەوە بەردەست دەبێت. دەستپێشخەرییەکە تا ٢٥ی ئاب کراوەیە بۆ سەرنجی گشتی.

پێدانی ناسنامەی نیشتمانی ئینتەرنێت بە بەکارهێنەران لە چین

حکومەتی چین ساڵانێکە کۆنترۆڵی توندی بەسەر زانیاری و چاودێریکردنی هەڵسوکەوتی خەڵک لە ئینتەرنێتدا دەکات. لە چەند ساڵی ڕابردوودا گەورەترین پلاتفۆرم و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی چین وەک ویبۆ و شیاوهۆنگشو و دوین دەستیان کردووە بە پیشاندانی شوێنی بەکارهێنەران لە پۆستەکانیاندا.

پێدانی ناسنامەی نیشتمانی ئینتەرنێت بە بەکارهێنەران لە چین

شارەزایانی یاسایی نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە کاریگەرییەکانی پێشنیارەکە بۆ پاراستنی نهێنی و چاودێری حکومەت. ئەوان هۆشداری دەدەن کە لەکاتێکدا بەڕواڵەت ئامانجی باشترکردنی تایبەتمەندییە. بەڵام دەستپێشخەرییەکە دەتوانێت چاودێریکردنی چالاکییە ئۆنلاینەکانی تاکەکان چڕتر بکاتەوە.

ئێستا هەندێک لە شارەزایانی یاسایی چین دەڵێن سیستەمی نیشتمانی ناسنامەی ئینتەرنێت ڕێگە بە حکومەت دەدات چاودێری ئەو شتانە بکات کە خەڵک بە شێوەی سەرهێڵ دەیکەن. مامۆستایەکی یاسا لە زانکۆی سینگوا هۆشداری دەدات لەوەی “پاراستنی زانیاری کەسی” تەنها بەرگێکە بۆ چاودێریکردنی خەڵک. هەروەها ئەو سیستەمەی بەراورد کرد بە پرۆگرامی کۆدی تەندروستی حکومەتی چین کە بەدواداچوون بۆ جوڵەی خەڵکی دەکرد لە کاتی پەتای کۆرۆنادا.

لە لایەکی دیکەوە لایەنگرانی ئەم پلانە هەروەها دەڵێن کە ئەم سیستمە دەتوانێت پرۆسەی ڕەسەنایەتی لە کاتی مامەڵەی ئۆنلاین ئاسان بکات. و هروەها ئەگەری خراپ بەکارهێنانی زانیاری کەسیش کەم دەبێتەوە. بە گوتەی ئەوان، تا ئەو لایەنانە کەمتر بن کە زانیاری ناسنامەی ڕاستەقینەی کەسێک کۆدەکەنەوە، باشترە.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button