بابەتەکانزانست

هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر

کۆمەڵەی خۆر بریتییە لە کۆمەڵێک هەسارە و مانگ و نێزەک و گاز و خۆڵ کە بە دەوری ئەستێرەی خۆردا دەسوڕێنەوە. ئەم سیستەمە پێکدێت لە هەسارەی بەردین کە بریتین لە عەطارد، ڤینۆس، زەوی و مەریخ، زەبەلاحە گازییەکان لەوانەش موشتەری و زوحەل، هەروەها زەبەلاحەکانی سەهۆڵین لەوانە ئۆرانۆس و نەپتون.

لە نێوان مەریخ و موشتەریدا کۆمەڵێک تەنی بچووک هەیە کە بە پشتێنەی ئەستێرەیی ناسراون و لە دیوەکەی تری نەپتون کۆمەڵێک تەنی بچووکی سەهۆڵاوی ناسراو بە پشتێنەی کویپەر بە دەوری خۆردا دەسوڕێنەوە. هەروەها هەسارەی کوێرە پلۆتۆ بە بەشێک لە پشتێنەی کویپەر دادەنرێت.

چۆنیەتی دروست بوونی کۆمەڵەی خۆر:

بە پێی زانایان، نزیکەی ٤.٦ ملیار ساڵ لەمەوبەر هەورێکی تاریکی گاز و تۆز و خۆڵ و خاشاک تووشی داڕمانی کێشکردن بوو. ئەم هەورە پاڵەپەستۆی گرت و بوو بە دیسکێکی سووڕاوە کە بە هەوری خۆری ناسراوە. لە کۆتاییدا گەرمی و پەستانەکە ئەوەندە گەورە بوو کە ئەتۆمەکانی هایدرۆجین پێکەوە تێکەڵ بوون و هیلیۆمیان دروست کرد. کارلێکە ئەتۆمییەکان بڕێکی زۆر وزەیان دەرکرد و خۆر دروست بوو.

خۆر نزیکەی ٩٩%ی مادەکانی ناو هەوری خۆری کۆکردەوە و باقی مادەکەش لەناو دیسکی سووڕاوەدا کۆمەڵەیەکی هاوشێوەیان دروستکرد. هەندێک لەو ماددانە گەیشتنە بارستە و هێزی کێشکردنی ئەوەندە کە بارستەی گۆشەیی یان هەسارە و مانگ دروست بکەن. ئەو پارچانەی کە ماونەتەوە نەیزەک و مانگەکانی دیکەیان دروستکردووە کە کۆمەڵەی خۆر پێکدەهێنن.

نەیزەکەکان، یان بەردی ئاسمانی کە کەوتوونەتە سەر زەوی، یارمەتی زانایان دا بۆ خەمڵاندنی تەمەنی کۆمەڵەی خۆر. بەشێک لەم پارچە بچووکانە لە مانگ یان هەسارەکانەوە سەرچاوەیان گرتووە کە دەتوانن زانیاری زانستی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە تایبەتمەندییە کیمیاییەکان و مێژووی مادەی باوکیان پێشکەش بکەن. هەندێکی تریش هەر لە سەرەتاوە و پێش دروستبوونی هەسارەکان لە کۆمەڵەی خۆردا دەسوڕانەوە. نەیزەکی ئەلێندێ کە لە ساڵی ١٩٦٩ کەوتە سەر زەوی، ناسراوترین نەیزەکییە و تەمەنی ٤.٥٥ ملیار ساڵە.

مەودای دووری هەسارەکان لە خۆر:

هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر
هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر

باشترین ڕێگا بۆ خەمڵاندنی قەبارەی کۆمەڵەی خۆر بریتییە لە دروستکردنی مۆدێلێکی پێوانەیی کە دووری هەسارەکان لە خۆرەوە نیشان بدات. فەلەکناسەکان مەودای نێوان زەوی و خۆر (١٥٠ ملیۆن کیلۆمەتر) وەک یەکەیەکی پێوانە بەکاردەهێنن کە بە یەکەی فەلەکناسی ناسراوە. بۆیە ١٥٠ ملیۆن کیلۆمەتر یەکسانە بە یەک یەکەی فەلەکی یان بە کورتی AU.

بەم شێوەیە مەودای نێوان عەطارد و خۆر (0.43 AU)، زوحەل 0.7 AU و زەوی 1 AU و مەریخ 1.5 AU. پاشان دەگەینە پشتێنەی ئەستێرە بچووکەکان کە ٢.٨ AU لە خۆرەوە دوورە. زەبەلاحەکانی گازی موشتەری و زوحەل بە ڕێژەی 5.2 و 9.5 AU لە خۆرەوە دوورن و زەبەلاحەکانی سەهۆڵەکان ئۆرانۆس و نەپتون بە ڕێژەی 19.8 و 30 AU دوورن.

هەسارەی عەطارد:

هەسارەی عەطارد
هەسارەی عەطارد

عەطارد نزیکترین هەسارەیە لە خۆر و بچوکترین هەسارەی کۆمەڵەی خۆرە. ئەم هەسارەیە تەنها کەمێک لە مانگی زەوی گەورەترە و لە ماوەی ٨٨ ڕۆژدا خولگەی خۆی بە دەوری خۆردا تەواو دەکات.

جیاوازی پلەی گەرمی نێوان شەو و شەوی عەطارد بەرچاوە. پلەی گەرمی عەطارد لە ڕۆژدا دەگاتە ٤٥٠ پلەی سەدی. لە شەودا پلەی گەرما بۆ ١٨٠ پلەی ژێر سفر دادەبەزێت. بەرگەهەوای عەطارد زۆر تەسکە و توخمەکانی وەک ئۆکسجین، سۆدیۆم، هایدرۆجین، هیلیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە. بەو پێیەی ئەم بەرگەهەوا لاوازە ناتوانێت ڕێگری لە پێکدادانی نەیزەکەکان بکات، ڕووی عەطارد پڕە لە شوێنی پێکدادانی نێزەک، هەروەک مانگی زەوی.

هەسارەی ڤینۆس:

هەسارەی ڤینۆس
هەسارەی ڤینۆس

ڤینۆس هەسارەی دووەمە لە خۆرەوە و گەرمترین هەسارەی کۆمەڵەی خۆرە. بەرگەهەوای ئەستووری زوحەل لە پێکهاتەکانی وەک هەوری ترشی سولفوریک پێکهاتووە. دەتوانرێت ڤینۆس وەک یەکێک لە نموونە ڕوونەکانی کاریگەری گەرمخانە هەژمار بکرێت.

تێکڕای پلەی گەرمی ڕووی زەوی زوحەل دەگاتە ٤٦٥ پلەی سەدی و پەستانی ڕووی زەویەکەی ٩٢ بار (٩٢٠٠ کیلۆپاسکاڵ)ە، کە دەتوانێت مرۆڤ تێکبشکێنێت. لە هەمووی سەیرتر، ڤینۆس بە هێواشی دەسوڕێتەوە و بە پێچەوانەی ئاراستەی هەسارەکانی ترەوە دەسوڕێتەوە، واتە لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا.

ڤینۆس هەندێک جار بە دوانە زەوی ناودەبرێت، چونکە هەسارەکە قەبارەکەی لە زەویەوە نزیکە و بە پشتبەستن بە وێنەی ڕادار، چەندین شاخ و گڕکانی هەیە. بەڵام لە واقیعدا زەوی و ڤینۆس جیاوازی زۆریان لەگەڵ یەکتر هەیە.

بەو پێیەی ڤینۆس گەشاوەترین تەنە لە ئاسمانی شەودا دوای مانگ، یۆنانیەکان پێیان وابوو کە دوو تەنی جیاوازن؛ هێسپێرس وەک ئەستێرەی شەو و ئیۆسپێرۆس وەک ئەستێرەی بەیانی. هەر ئەم گەشاوەییە هۆکارێکە بۆ ئەوەی هەندێک جار ڤینۆس بە هەڵە بە شتە نەناسراوەکان دەزانرێت.

هەسارەی زەوی:

هەسارەی زەوی
هەسارەی زەوی

زەوی، ماڵی ئێمە، سێیەم هەسارەیە لە خۆرەوە. زەوی جیهانێکی شینە و دوو لەسەر سێی بە ئاو داپۆشراوە. بەرگەهەوای زەوی دەوڵەمەندە بە نایترۆجین و ئۆکسجین، بەمەش تاکە جیهانە دۆستی ژیانە کە دەیناسین.

زەوی بە خێرایی ٤٦٧ مەتر لە چرکەیەکدا دەسوڕێتەوە. بەڵام ئەم خێراییە لە هێڵی ئیستواییدا کەمێک زیاترە. خێرایی خولانەوەی زەوی بە دەوری خۆردا دەگاتە ٢٩ کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا. هەروەها زەوی گەورەترین هەسارەی بەردینە لە کۆمەڵەی خۆردا و یەک مانگی هەیە. بە گوتەی زانایان، تەنێک لە سەرەتای دروستبوونیدا بەر زەوی کەوتووە و پارچەیەکی فڕێدراوەتە ئاسمان و بەم شێوەیە مانگ دروست بووە.

هەسارەی مەریخ:

هەسارەی مەریخ
هەسارەی مەریخ

هەسارەی مەریخ چوارەم هەسارەیە لە خۆرەوە. ئەم هەسارە بیابان و ساردە بە تۆزی ئۆکسیدی ئاسن داپۆشراوە و بەو هۆیەوە بە ڕەنگی سوور دەردەکەوێت. مەریخ لێکچوونی لەگەڵ زەوی هەیە. بە پلەی یەکەم وەک زەوی بەردینە، شاخ و دۆڵی هەیە، سیستەمی زریانێکی وەک زەوی هەیە.

بەڵگە زانستییەکان دەریدەخەن کە مەریخ بە ملیارەها ساڵ لەمەوبەر جیهانێکی گەرمتر و تەڕتر بووە، و ڕەنگە ڕووبار و زەریایی هەبووبێ. هەرچەندە بەرگەهەوای مەریخ زۆر تەنکە بۆ ئەوەی ئاوی شلەی سەر ڕووی بمێنێتەوە، بەڵام پاشماوەی مەریخی تەڕتر لەمڕۆدا بوونیان هەیە. سەهۆڵبەندانەکانی مەریخ بە قەبارەی ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ژێر ڕووی مەریخدا هەڵکەوتوون و لە لایەکی دیکەشەوە هەردوو جەمسەری مەریخ ڕووپۆشی سەهۆڵی ئاویان هەیە.

هەسارەی موشتەری:

هەسارەی موشتەری؛ گەورەترین هەسارەی کۆمەڵەی خۆر
هەسارەی موشتەری؛ گەورەترین هەسارەی کۆمەڵەی خۆر

موشتەری پێنجەم هەسارە لە خۆرەوە و گەورەترین هەسارەی کۆمەڵەی خۆرە. ئەم زەبەلاحە گازییە دوو هێندەی هەموو هەسارەکانی تری کۆمەڵەی خۆر بارستەی هەیە.

هەورە سووڕاوەکانی موشتەری ڕەنگاوڕەنگن بەهۆی تێکەڵبوونی چەندین مادەی وەک سەهۆڵی ئامۆنیا و کریستاڵەکانی هایدرۆسولفایدی ئەمۆنیۆم و سەهۆڵ و هەڵمی ئاو. یەکێک لە تایبەتمەندییە بەناوبانگەکانی موشتەری لە هەورە سووڕاوەکانیدا پەڵەی سووری گەورەیە کە تیرەکەی زیاتر لە ١٦ هەزار کیلۆمەترە و ئەوەندە گەورەیە کە دەتوانێت نزیکەی سێ زەوی قووت بدات.

هەروەها موشتەری خاوەنی بەهێزترین کێڵگەی موگناتیسی و 95 مانگە، بەناوبانگترینیان بریتین لە گەنیمید، ئیۆ، کالیستۆ و یۆرۆپا کە بە مانگی جەلیلیش ناسراون.

هەسارەی زوحەل:

هەسارەی زوحەل
هەسارەی زوحەل

زوحەل، هەسارەی شەشەم لە خۆرەوە، بە سیستەمی ئەڵقە زەبەلاح و ڕووناکەکەی بەناوبانگە. هەرچەندە زوحەل تاکە هەسارەی ئەڵقەیی نییە لە کۆمەڵەی خۆردا. کاتێک گالیلۆ بۆ یەکەمجار لە سەرەتای ساڵانی ١٦٠٠دا لێکۆڵینەوەی لە زوحەل کرد، پێی وابوو بارستەیەکی سێ بەشە: هەسارەیەک و دوو مانگی گەورە لە هەردوو لا. نەیدەزانی هەسارەیەکی ئەڵقەدار دەبینێت. دوای زیاتر لە ٤٠ ساڵ کریستیان هویگنس بوونی ئەڵقەکانی زوحەلی سەلماند.

زوحەل هاوشێوەی موشتەری زەبەلاحێکی گازییە و کەمترین چڕی هەسارە لە کۆمەڵەی خۆردا. هەروەها ئەم هەسارەیە ژمارەیەکی زۆری مانگی هەیە، بەپێی دوایین ئامار ژمارەیان دەگاتە 145 مانگ. بەم ژمارە مانگانە زوحەل بە پاشای مانگەکانی کۆمەڵەی خۆر دادەنرێت. ئینسێلادۆس یەکێکە لە مانگەکانی زوحەل کە بە زەریایەکی سەهۆڵاوی داپۆشراوە، کە فەلەکناسی دەڵێن دەتوانێت ببێتە ئامانجێکی ئومێدبەخش بۆ ژیانی دەرەوەی زەوی.

ئەڵقەکانی زوحەل زیاتر لە سەهۆڵ و بەرد پێکهاتوون و تا ئێستاش زاناکان دڵنیا نین کە چۆن دروست بوون.

هەسارەی ئۆرانۆس:

هەسارەی ئۆرانۆس؛ ساردترین هەسارەی کۆمەڵەی خۆر
هەسارەی ئۆرانۆس؛ ساردترین هەسارەی کۆمەڵەی خۆر

هەسارەی ئۆرانۆس، هەسارەی حەوتەم لە خۆرەوە، تایبەتمەندی سەیر و ناوازەی هەیە. هەوری ئۆرانۆس لە هایدرۆجین سەلفاید پێکهاتووە کە هەمان ئەو ماددە کیمیاییەیە کە دەبێتە هۆی ڕوتانەوە و بۆنی ناخۆشی هێلکە. لە پلەی دووەمدا، ئۆرانۆس هاوشێوەی ڤینۆس، لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا دەسوڕێتەوە، بەڵام بە پێچەوانەی ڤینۆس یان هەر هەسارەیەکی ترەوە، ئیستواییەکەی ڕاستڕەوە بە خولگەی خۆیەوە و دەتوانین بڵێین بە لایەکدا دەسوڕێتەوە.

بەپێی زانایانی فەلەکناسی، بارستەیەک کە دوو ئەوەندەی قەبارەی زەوی زیاترە، نزیکەی ٤ ملیار ساڵ لەمەوبەر بەر ئۆرانۆس پێکدادان بووە و بووەتە هۆی لادانێکی زۆری میحوەریی ئۆرانۆس. ئەم لادانە دەبێتە هۆی وەرزی پەراوێزی کە ماوەی لانیکەم ٢٠ ساڵ دەبێت، بەجۆرێک تیشکی خۆر لەسەر یەک جەمسەری ئۆرانۆس بۆ ماوەی ٨٤ ساڵ دەدرەوشێتەوە.

پێدەچێت ئەو پێکدادانە ئاماژەپێکراوە بەشێک لە بەرد و سەهۆڵی ئۆرانۆسی گواستبێتەوە بۆ خولگەی خۆی و ئەم بەرد و سەهۆڵانە دواتر مانگەکانی ئۆرانۆسیان پێکهێناوە. میتانی ناو بەرگەهەوای ئۆرانۆس هۆکاری سەرەکی ڕەنگی شین-سەوزە. ئۆرانۆس ١٣ کۆمەڵە ئەڵقەی هەیە.

هەسارەی نەپتون:

هەسارەی نەپتون
هەسارەی نەپتون

نەپتون هەشتەم و دوورترین هەسارە لە خۆرەوە. تێکڕای پلەی گەرمی نەپتون لە بەشی سەرەوەی هەورەکاندا دەگاتە ٢١٠ پلەی ژێر سفر. ئەم هەسارەیە نزیکەی هەمان قەبارەی ئۆرانۆسە و بە بای بەهێزی سەروو دەنگی ناسراوە.

نەپتون یەکەم هەسارە بوو کە بە بەکارهێنانی بیرکاری دۆزرایەوە. فەلەکناسی ئەڵمانی یۆهان گال لە حیساباتی بیرکاری بۆ دۆزینەوەی نەپتون بە تەلەسکۆپ بەکارهێنا.

نەپتون نزیکەی ١٧ هێندەی زەوی قورسترە و ناوەکی بەردینی هەیە. پێکهاتەی سەرەکی نەپتون بریتین لە ئاو و میتان و ئامۆنیا کە دەوری ئەم ناوکە بەردینە دەدەن. خێرایی بای نەپتون دەگاتە ٢٠٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا. هەروەها ئەم هەسارەیە ١٤ مانگی هەیە.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button