بابەتەکانتەندروستیگرنگ

بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد زاناکان دوای ٦٠ ساڵ توانیان دژە زیندەیی نوێ بدۆزنەوە

زیرەکی دەستکرد گۆڕانکاری بنەڕەتی لە زانستی پزیشکیدا دەکات و لە یەکێک لە دوایین سەرکەوتنەکانیشدا، دوای ٦٠ ساڵ، زاناکان توانیان کۆمەڵێک دژە زیندەیی نوێ بدۆزنەوە کە توانای کوشتنی ستافیلۆکۆکۆسی ئاوریۆس یان MRSAی هەیە.

ئەم بەکتریایە کە بەرگرییەکی زۆری هەیە بەرامبەر بە دەرمان، ساڵانە هەزاران کەس لە جیهاندا دەکوژێت. هەر بۆیە دۆزینەوەی ئەم دژە زیندەییە بە خاڵی وەرچەرخان دادەنرێت لە بەرەنگاربوونەوەی بەرگری بەکتریادا.

جەیمس کۆلینز، مامۆستای ئەندازیاری بایۆپزیشکی لە زانکۆی MIT و ئەندامی تیمی توێژینەوەکە دەڵێت: “بیرۆکەکە هەڵسەنگاندنی توانای مۆدێلەکانی ژیری دەستکرد بوو بۆ پێشبینیکردنی هەندێک مۆلیکول دژە زیندەیی نوێ کە سوودبەخشن”. بەکارهێنانی زانیاری زیرەکی دەستکرد دەبێتە هۆی پاشەکەوتکردنی هەم کات و هەم سەرچاوە. هەروەها دەبێتە هۆی شیکردنەوەی بەکتریا و پێکهاتە کیمیاییەکانیان بە شێوەیەک کە پێشتر نەتوانراوە”.

ڕاپۆرتی دەرئەنجامەکانی ئەم تیمە ٢١ کەسییە لە گۆڤاری Nature بڵاوکراوەتەوە. لەم توێژینەوەیەدا توێژەران “مۆدێلی فێربوونی قووڵیان بەکارهێناوە بۆ پێشبینیکردنی چالاکییەکان و هەروەها پێکهاتەی ئەم دژە زیندەییە نوێیە.

فێربوونی قووڵ ڕێگە بە زیرەکی دەستکرد دەدات فێربێت و بیرۆکەی نوێ بدۆزێتەوە لە کۆمەڵەیەکی گەورەی داتای بێ بەرنامە. ئەم شێوازە لە توێژینەوە پزیشکییەکاندا زیاتر بەکاردەهێنرێت بە ئامانجی دەستنیشانکردنی دەرمانە ئەگەرییەکان و پێشبینیکردنی تایبەتمەندییەکانیان و باشکردنی پرۆسەی گەشەپێدانیان.

بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد زاناکان دوای ٦٠ ساڵ توانیان دژە زیندەیی نوێ بدۆزنەوە
بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد زاناکان دوای ٦٠ ساڵ توانیان دژە زیندەیی نوێ بدۆزنەوە

ئەو هەوکردنانەی کە بەهۆی بەکتریاکانی ستافیلۆکۆکۆسی ئاوریۆسی دروست دەبن، دەتوانن لە هەوکردنی سوکی پێستەوە دەست پێبکەن تا دەگاتە حاڵەتی جددیتر و مەترسیدارتر بۆ سەر ژیان وەک هەوکردنی سییەکان و هەوکردنی خوێن.

ڕاپۆرتی سەنتەری ئەوروپی بۆ خۆپاراستن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکان (ECDC) ئاماژە بەوە دەکات کە ساڵانە نزیکەی ١٥٠ هەزار تووشبوون بەم بەکتریایە لە سەرانسەری یەکێتی ئەوروپادا ڕوودەدەن. و ساڵانە نزیکەی ٣٥ هەزار کەس لەم یەکێتییەدا لە ئەنجامی ئەم تووشبوونانە دەمرن.

دۆزینەوەی دژە زیندەیی نوێ بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد:

تیمی لێکۆڵینەوەی MIT بە هاوکاری “مۆدێلی فێربوونی قووڵ” نزیکەی 39 هەزار ئاوێتەیان هەڵسەنگاند بۆ زانینی چالاکی دژە زیندەییەکانیان لە دژی بەکتریای “Staphylococcus aureus”. و داتا و وردەکارییەکانی دەستکەوتوویان سەبارەت بە پێکهاتەی کیمیایی پێکهاتەکان خستە ناو ئەم مۆدێلە.

فیلیکس وۆنگ، توێژەرێکی دیکەی توێژینەوەکە دەڵێت: “ئەوەی ئێمە ویستمان لەم توێژینەوەیەدا بیکەین جۆرێک بوو لە کردنەوەی سندوقی ڕەش”. “ئەم مۆدێلانە حیساباتی زۆریان تێدایە کە لە ڕاستیدا پەیوەندییە دەمارییەکان تەقلید دەکەن و کەس بەڕاستی نازانێت لەناو ئەو سندوقەدا چی ڕوودەدات.”

توێژەران دەڵێن بە یارمەتی ئەم مۆدێلانە توانیویانە لە نێو نزیکەی ١٢ ملیۆن ئاوێتە، پێنج پۆلی جیاواز دەستنیشان بکەن کە جۆرێک لە چالاکیی دژی بەکتریاکانی ستافیلۆکۆکۆسی ئاوریۆس نیشان دەدەن.

دوای ئەوە توێژەران نزیکەی ٢٨٠ لەو پێکهاتانەیان لە دژی بەکتریای “Staphylococcus aureus” تاقیکردەوە. لە کۆتاییدا توانیان دوو پێکهاتەی دژە زیندەیی ئومێدبەخش دەستنیشان بکەن.

پشکنینی کۆتایی بۆ کاریگەری ئەم دژە زیندەییە لەسەر دوو مۆدێلی مشک ئەنجامدرا. گروپێکیان هەوکردنی پێستیان بە “Staphylococcus aureus” و گروپەکەی تریان هەوکردنی سیستماتیکی “Staphylococcus aureus”یان هەبوو. ئەنجامەکان دەریانخست کە بەکارهێنانی ئەم دژە زیندەییە نوێیە ڕێژەی هەوکردنەکان لە مشکیەکاندا تا ١٠ هێندە کەم دەکاتەوە.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button