بابەتەکانتەندروستی

زیانەکانی زۆر بیرکردنەوە

زۆر بیرکردنەوە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر تەندروستی گشتیت، لەوانەش دەروونی و جەستەیی. لە ڕاستیدا زۆر بیرکردنەوە دەتوانێت ئەم ٦ خاڵە لەخۆ بگرێت.

زۆر بیرکردنەوە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن:

ئەگەر بەردەوام زیادەڕەوی لە بیرکردنەوە بکەیت، ئەوە ئارامی دەروونیت لەدەست دەدەیت. کە دەتوانێت زیاتر پەستانی خوێنت بەرز بکاتەوە و ببێتە ھۆکارێک بۆ کێشەکانی دڵ وەک جەڵتەی مێشک یان جەڵتەی دڵ. بەرزی پەستان بە واتای بەرزی ئاستی کۆلیسترۆڵ دێت. هەروەها ڕەنگە ببێتە هۆی خووی ناتەندروست وەک جگەرەکێشان و خواردنەوەی کحول کە دەتوانێت وێرانکاری لەسەر تەندروستیت دروست بکات.

بیرکردنەوەی زۆر دەبێتە هۆی کێشەی خەو:

کێشەی خەو

ئایا زۆر هەوڵ دەدەیت، بەڵام بیرکردنەوە بێکۆتاکانت بەئاگات دەهێڵنەوە؟ باشە، ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە لە خەوتندا یەکێکە لە کاریگەرییە ناسراوەکانی بیرکردنەوەی زۆر. کەواتە، ئەگەر تۆ کەسێکی کە زۆر بیر دەکەیتەوە. ناتوانیت شەوانە بخەویت. و لە کۆتاییدا هەست بە لاوازی و ماندووبوون دەکەیت ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە تەرکیزت لەسەر کارەکانت قورس بێت، بەرهەمهێنان کەم دەکاتەوە و وات لێدەکات کێشت زیاد بکات بە زیادەڕۆیکردن لە خواردندا.

زۆر بیرکردنەوە ئارەزووی خواردنت ناھێڵێت یا دەبێتە هۆی زیادەڕەوی لە خواردن:

تەنانەت بیرکردنەوەیەکی زۆر بۆ ماوەیەکی کورت دەتوانێت ببێتە هۆی لەدەستدانی ئارەزووی خواردن. چونکە مێشکت سەرقاڵ دەکات و ناهێڵێت سیگناڵی برسێتی تێپەڕێت بۆ مێشک. دکتۆر گادکار دەڵێت، “ئەگەر بەهۆی بیرکردنەوەیەکی زۆرەوە تووشی سترێس بوویت، لەوانەیە خواردن نەخۆیت یان زیادەڕەوی لە خواردن بکەیت . هەردوو خووەکە زیانی تەندروستی هەیە”.

بیرکردنەوەی زۆر کاریگەری لەسەر مێشک دەبێت:

زیانەکانی زۆر بیرکردنەوە

 

زۆر بیرکردنەوە پێکهاتە و پەیوەندی مێشک دەگۆڕێت کە دەبێتە هۆی تێکچوونی باری دەروونی بۆیە دەتوانێت ببێتە هۆی نەخۆشییە دەروونییەکانی وەک دڵەڕاوکێ و فشار و خەمۆکی. جگە لەوەش دەتوانێت وزەت بۆ تەرکیزکردن کەم بکاتەوە و کاریگەری لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانت و توانای بڕیاردانت هەبێت.

کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەرس دەبێت:

پەستان بەهۆی زۆر بیرکردنەوە دەتوانێت کاریگەری لەسەر تەندروستی هەرسکردنت هەبێت چونکە بڕی ڕۆیشتنی خوێن و ئۆکسجین بۆ گەدە کەمدەکاتەوە. فشار بەهۆی زۆر بیرکردنەوە دەبێتە هۆی کێشەی گەدە و ڕیخۆڵە وەک نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵە (IBD)، یان تەنانەت نیشانەکانی ڕیخۆڵە کوێرە (IBS).

سیستەمی بەرگری لەش لاواز دەکات:

ئەگەر تووشی سترێس بوویت، هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ لە جەستەدا دەردەچێت، ئەمەش لە بەرامبەردا سیستەمی بەرگری لەش لاواز دەکات، و مەترسی زیاترت لەسەرە کە تووشی هەستیاری و هەوکردن و نەخۆشیەکان بیت.

 

وەرگێڕان و ئامادەکردن: لاوێن عوسمان

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button